.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






سایه فارس
خۆشهویستی
خۆشەویستی ووشەیەکە کە دەربڕین بۆی ئاسان نیە،جوانترین شتە لە ژیان دا ،دەمارێکە لە دەمارەکانی ژیان ،زۆر لەوە گەورەترە کە ئێمە رووانینمان بۆی هەیە ، یارمەتی مرۆڤەکان دەدات بۆ ژیانێکی پڕ جوانی وسادەیی و ئاوێزان لەسۆز ،یارمەتی دروستکردن و پێکهینانی خیزان و کۆمەڵگە دەدات .
خۆشەویستی چەندین جۆری هەیە لە هەمووی گەورەتر و بەنرختر خۆشەویستی خوای گەورە و پیغەمبەرەکەیەتی ،پاشان خۆشەویستی باوان کەمەکانەیەکی تایبەتیان لە دلی رۆڵەکانیان دا هەیە ،وە نێوان خوشک وبرا و هاوڕی وکەس وکار ..... هتد ،هەمووئەمانە بەخۆشەویستی راستەقینە ناوزەند دەکرێت ،ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کەخۆشەویستیەکی تر هەیە دوورە لە راستیەوە ئەویش هاوشێوەی خۆشەویستی گورگە بۆ مەڕ کە ئەوەی ناوی خۆشەویستی بیت چاوەریی لێ ناکریت ، چونکە ئامانجێکی هەیە کە تەنها بۆ کاتیکی دیاری کراوو بەرژەوەندی تاکەکەسییە .
بەڵام بە داخەوە ئەم جۆرە یان بڵاوە بەهۆی پەروەردەی هەڵە یان نەبوونی پەنایەک بۆ سۆزوخۆشەویستی ونەبوونی ئاراستەیەک بۆ دیاریکردنی دروستی ونادروستی ئەوهەستەی کەهەموان بۆدۆزینەوەی وێڵن چونکە سەرچاوەکەی وون بووە لەناو خیزان ودەورو بەریان !
دروست بوونی بۆشایی سۆزوخۆشەویستی لەناولاواندا بەهۆی خێزان و کەس وکارەوە ئەنجامەکەی گەران و پشکنین ودۆزینەوەی بەناو خۆشەویستیک دەبێت کە داهاتووی لاوان دەخاتە مەترسیەوە ، خۆشەویستی نیوان کوران و کچان بەداخەوە ئیستە بەهۆی راگەیاندنەکان وکتیب و گۆڤارەکانەوه جوان کراوەو رازینراوەتەوە ،نەک گرنگی بەڵکو لاوان هان دەدرێن بۆی .
پیویستە لاوان بزانن کە ئەوجۆرە گەڕان بۆ دۆزینەوەی بەهیچ جۆریک بەرەو رێگەی راست هەنگاو نانێن ، با چیرۆکی ئەو کەسانەی بوونەتە نێچیر یان قوربانی خۆشەویستی لەیاد نەکەن و ببێتە پەندوعیبرەت نەک تەنها بۆ خوێندنەوە یان کات بەسەربردن بێت ،هەندێک جار رووداوەکان هێندە دووبارە دەبنەوە هاوشێوەیەکیان پیوە دیارە ،لەگەڵ ئەوەشدا نابێتە وانەیەک بۆیان !
چەندین چیرۆک یان بەسەرهاتی وا هەیە کە کۆتاییەکانیان زۆر ناخۆش وپڕ پەشیمانی ودەردوحەسرەت دەبێت ،قوربانی یەکەمیش تیایاندا (کچ)ە ، کچان بەسروشتیان نەرم و نیان وناسکن وە متمانەیان بۆ بەرامبەر بەشێوەیەک دەبێت کە هەست بە هەڵەکان ناکەن ، وە ئەگەر هەستیش بکەن بەهۆی خۆشەویستیانەوە تووش بون یان دەرباز بونیان ئەستەمە ، بۆیە دەبنە نیچیری دڕندەیەک کە هەموو کات موعەرەزن بۆ هەڕەشەو ترساندن ،لەکۆتاییەکەی دا بەخەبەر دێنەوەو دێنەوە هۆشی خۆیان بەڵام پاش چی ؟ ناتوانن هیچ بکەن لەوکاتەش کار لەکار ترازاوەو پەشیمانیش هیچ دادێک نادات ئەوەی دەمێنێتەوە خەم وخەفەت وقبوڵکردنی لۆمەی کەس و کاروئازاردانی دەرونی یان جەستەیی .
ئێمە کە ئەنجامی ئەو کارانە دەزانین لە پەشیمانی و دەردەسەری زیاتر هیچی لێ بەدیناکرێت ، کەواتە پێویستە لاوان هۆشیاربن لەکەوتنە ناو ئەو داوانەوە ، وە زیاتر هەنگاو نەنێن بەرەو لای ئەو هۆکارانەی ئاسانکاری بۆ ئەوتێکەوتنە دەکات .
لە لیکۆلینەوەیەکدا دەرکەوتووە پەیوەندی خۆشەویستی نێوان کچان و کوڕان بەرێژەی 1% بە زەواج کۆتایی دێت ،وە 70% ی ئەو رێژەیە واتە 1% بە جیابوونەوە تەڵاق کۆتایی دێت !!
ئایا ئەمە پەنایە بۆ خۆشەویستی ؟؟
خۆشەویستی راستەقینە بوونی هەیە ،بەڵام زۆر گرانە پێویستی بە هەوڵ و تێکۆشان هەیە بۆگەشتن پێی ،ئەو خۆشەویستیە بنیات دەنرێت وناڕمێت ،رەگەکانی لەقوڵایی خاکدا بڵاو دەبیتەوەو تەشەنە دەکات بە رێگەی سروشتی ، ئەمەش بەچاندنی تۆوێک دەست پێ دەکات کە پێویستی بە گرنگی پێ دان و پاراستن هەیە لە کەشێکی دروست و روون و ئاشکرا وە شەرعی دا ، پاشان گەشە دەکات و بەهێز دەبێت ...
لهسهر هێڵ نییه