.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














خـۆراكی تیژ
خۆراكی تیژ پێش پتر لە 8،000 ساڵ لە لایەن مرۆڤەوە بوونی هەبووە . تا ئێستا كاریگەری تەواوی خۆراكی تیژ لەسەر تەندروستیی مرۆڤ بە تەواوی نەزانراوە، بە گشتی خۆراكی تیژ وروژێنەرە بۆ سووڕی خوێن و پلەی گەرمی لەش بەرزدەكاتەوە و دەبێتە هۆی ئارەقەكردن (كە بە ئارەقەی چێژ ناسراوە)، هەروەها خۆراكی تیژ ئارەزوو و چێژی خواردن زیاد دەكات . بیبەری تیژ سووتانەوە لەسەر پێست و ناوپۆشی دەمدا پەیدا دەكات و هەندێك جاریش بڵۆقی سوواتان لەسەر لێودا . بیبەری تیژ یان بیبەری شیرین بڕێكی باشی لە ڤیتامین C، ڤیتامین A، پۆتاسیۆم و بڕێكی كەمی لە ئاسن و پرۆتین تێدایە. ئەوانەی كە دڵەكزێ، نەخۆشی لە گەدە یان لە دوازدەگرێ، یان قۆڕیی ناوپەنچك hiatal hernia یانیش نەخۆشییان لە ریخۆڵەدا هەیە،دەبێ خۆیان بپارێزن لە خۆراكی تیژ و دژوار . هەندێك كەس ئەگەر چی هیچ نەخۆشییەكیان لە گەدە و رێخۆڵەشدا نەبێت هێشتا لەپاش خواردنی بیبەری تیژ هەست بە سووتانەوە و ئازاری گەدە دەكەن. 
Gulan media

لهسهر هێڵ نییه