.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















خوێندكارێكی زانكۆ له پارێزگای واستی باشوری عێراق دوای كوشتنی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به ده‌مانچه، ئینجا خۆیشی ده‌كوژێت.
سایتی شام پرێس له هه‌واڵێكی ئه‌مرۆیدا بڵاویكردووه‌ته‌وه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو خوێندكارێكی زانكۆ به‌ناوی عه‌لی له پارێزگای واست سێ فیشه‌كی ناوه‌ته خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌وه و له‌ناو حه‌ره‌می زانكۆدا كوشتوویه‌تی، دواتر فیشه‌كێكی ناوه به‌سه‌ری خۆیه‌وه‌و خۆیشی كوشتووه.
سایته‌كه ئه‌وه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه عه‌لی كه ئه‌و كچه‌ی خۆشویستووه، ماڵی باوكی ناردووه بۆ ماڵی كچه‌كه بۆ خوازبێنی به‌ڵام ئه‌وان داواكه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه، بۆیه هه‌ستی كردووه جارێكی تر ئه‌و كچه نابینێته‌وه، چونكه هه‌ردووكیان له دواقۆناغی خوێندندا بوون‌و رۆژی چوارشه‌ممه‌ش دوا رۆژی ده‌وامی خوێندكارانی زانكۆكان بووه له عێراق.
رووداوه‌كه‌ش هه‌ردوو خێزانی عه‌لی و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی تووشی چه‌ندین كێشه‌ی یاسایی‌و عه‌شائیری كردووه‌ته‌وه له‌نێوان داواكاری كچه كوژراوه‌كه و كوڕه بكوژه كوژراوه‌كه و ئه‌مه جگه له‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌نێو زانكۆكه‌دا ده‌ستیپێكردووه‌و لێكۆڵه‌ران سه‌رقاڵن به‌یه‌ك مه‌سه‌له‌وه كه ئه‌ویش چۆن ئه‌و خوێندكاره توانیویه‌تی ده‌مانچه‌كه بباته نێو حه‌ره‌می زانكۆوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته ئه‌منییه‌كان ئه‌وه قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن‌و چه‌ندین خاڵی پشكنین‌و ئامێری پشكنینیش له‌ناو زانكۆكه‌دا هه‌یه.
ده نكوباس


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه