.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















حيكمه‌تى درووست بوونى ئيبليس
خوداى گه‌وره و بالاده‌ست پاكى و بێگه‌ردى شايسته‌ى خۆيه‌تى، دووره له‌وه‌ى كه شتێك به‌بێ سوود دروست بكات ، هيچ دلرووست كراوێكى به بێ سوود و حيكمه‌ت درووست نه‌كردوه ، ته‌نانه‌ت زينده‌وه‌رى بچووك و زينده‌وه‌رۆچكه‌ش ، جا هه‌ندێك له‌و مه‌به‌ستانه بۆ خه‌لَكانێك ده‌ركه‌وتووه ، لاى كه‌سانێكى تريش نادياره ، ئه‌گه‌ر حيكه‌مه‌ت و مه‌به‌ستى كاره‌كه زانرا ، بێگومان شتێكى چاك و باشه، به‌لام ئه‌گه‌ر نه‌زانرا، ئه‌وه ڕازين و باوه‌ڕمان به‌وه هه‌يه ، كه خودا زانا و بيسه رو دانايه به شته‌كان، هيچ شتێك به بێ هووده درووست ناكات . پاشان دێينه سه‌ر حيكمه‌تى درووست بوونى ئيبليس (نه‌فره‌تى خواى لێبێت) ئيبن قه‌ييم(ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) له كتێبێكدا به‌ناوى (شيفا و العليل) باسى هه‌ندێك له حيكمه‌تى درووست بوونى ئيبليس ده‌كات ، له‌گه‌لَ بێاوه‌ڕه‌كان، كه له‌م باره‌يه‌وه ئيبن قه‌ييم (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبَێت) ده‌فه‌رمووێت: ئه‌گه‌ر ووترا ئيبليس خراپه‌يه‌كى ڕه‌هايه و كوفر و خراپه‌ش وه‌كو ئيبليس وه‌هان ، جا چ خێرێك له بوونى ئه‌مانه‌دايه تا بێنه ئه‌م بوونه‌وه ؟ وتراوه : له بوونى ئيبليس دا حيكمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندى و خێرى زۆر هه‌يه، كه به‌بوونى ئه‌وه وه په‌يوه‌سته، ته‌نها خودا ده‌زانێت ئه‌و حيكمه‌ت و به‌رژه‌وه‌نديانه چين، وه‌كو ئيمه هه‌ندێكى شاره زاده‌بين له‌مه‌و دوا . په‌روه‌ردگارى كار به‌جى به‌بێ حيكمه‌ت ئيبليسى درووست نه كردووه مه‌به‌ستيشى نيه به‌هۆيه‌وه زيان بگه‌يه‌نێت به‌به‌نده‌كانى ، به‌ره‌و فه‌وتانيان ببات ، خوداى گه‌وره له‌درووست كردنى شته‌كاندا چه‌نده‌ها مه‌به‌ستى ئاشكرا و دره‌خشان و به‌لَگه‌ى بلَندو نيعمه‌تى ديارو به‌رچاوى هه‌يه ، هه‌ندێك له‌و شتلنه بۆ ئاين و بير وباوه‌ڕ وه‌كو ژه‌هر وايه بۆ لاشه‌ى مرۆڤ ، دياره له هه بوونى ژه‌هريشدا به‌رژه‌وه‌ندى و مه‌به‌ست گه‌لێك هه‌ن ، كه ئه‌و حيكمه‌ت و بدمه‌به‌ستانه زۆر گه‌و ره‌ترن له‌وه‌ى كه ژه‌هره‌كه نه‌بێت، به‌لام ئه‌و شتانه‌ى نه خێر و نه شه‌ڕى هه‌يه بێگومان له بووندا نيه ، يان نايه‌ته بوونه‌وه ، چونكه بێ هووده‌يه ، پاك و بێگه‌رديش بۆ خودا كه شتى بێ هووده درووست بكات. هه‌ركه‌سێك بڕوانێت بۆئه‌م بوونه ئه‌زانێت كه خێر و چاكه‌ى تێيدا بالا ده‌سته، نه‌خۆشى هه‌رچه‌نده زۆربێت ته‌ندرووستى تێيدا زۆرتره، خۆشيه‌كان زۆر زياترن له نا خۆشيه‌كان ، به‌هێزى و به تواناى زۆر زياتره له كه‌نه‌فتى و بێهێزى بێ تواناى ، خنكان و سوتان و ڕوخان و هاوشێوه‌كانى هه‌رچه‌نده زۆربن، به‌لام سه‌لامه‌تى زۆر زياتره ، جا ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌شه‌ى كه خيچره‌كه‌ى بالاده‌سته نه بوايه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ندێك خراپه‌ى تێدايه ،ئه‌وا هه‌موو چاكه‌كان له‌ناو ده چوون. له‌ناو بردنى زۆره‌كه‌ش شه‌ڕێكى گه‌وره‌تره، نموونه‌ى ئه‌مه‌ش ئاگره ، بێگومان له بووندا سوودى زۆرى هه‌يه ، به‌لام زيانيشى هه‌يه، جا ئه‌گه‌ر به‌راورد بكه‌ين له نێوان سوودو زيانه‌كانيدا، بێگومان رشێژه‌ى زه‌ره‌ره‌كانى زۆر كه‌متره له به‌رامبه‌ر سووده‌كانيدا، به هه‌مان شێوه باران و باو سه‌رماو گه‌رماش هه‌روان ، به‌شێوه‌يه‌كى گشتى توخمه‌كانى ئه‌م جيهانه‌ى خواره‌وه (السفلي) چاكه‌كانى ئاوێته بووه به خراپه‌كانيه‌وه ، به‌لام چاكه‌كانى زۆر زياتره له خراپه‌كانى، جيهانى سه‌روو(العلوى) دووره له‌م شتانه . ئه‌گه‌ر ئه‌لَێن حيكمه‌تى ئه‌وه ده‌ركه‌وت ،كه ئه‌م جيهانه درووست كراوه له ئاوێته‌يه‌ك ، له خۆشى و ناخۆشى ،چاكه و خراپه، به‌لام چاكه‌و خۆشى بالا ده‌سته له خراپه و ناخۆشى ، كه ئه‌مه‌ش هه‌بوونى له پيچش تره تانه بوونى ، باشه چ خێر و به‌رژه‌وه‌ندييه‌ك له‌سه‌ر چاوه‌ى هه‌موو خراپه‌يه‌ك و پێشه‌واى كه‌سانى خراپ يبليس دا هه‌يه؟ چ خێرێك له مانه‌وه‌ى دايه تا ڕۆژى دواى؟ چ خێرێك له بونێكدايه كه نوه‌دو نۆي بۆ دۆزه‌خ و يه‌كى بۆ به‌هه‌شت؟ چ خێرێك له‌وه دا به‌دى ده‌كرێت ، كه دايك و باوكمانى تێدا ده‌ركرا له به هه‌شتدا ؟ ئايا ئه‌گه‌ر هه‌ر له به‌هه‌شتدا بمانايه‌ته‌وه شه‌ڕ به‌ته‌واوه‌تى هه‌لَده‌گيرسا؟ بۆ وه‌لامى هه‌موو ئه‌م پرسيارانه ئيبن قه‌ييم ده‌فه‌رمووێت: له بوونى ئيبليسدا جۆره‌ها حيكمه‌ت هه‌يه ، كه هيچ كه‌سێك ناتوانێت په‌ى به هه‌مووى به‌رێت، خودانه بێت، له و حيكمه‌تانه‌ش: 1-له بوونى شه‌يتان و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانى دا ته‌واو كردنى پله‌ى (مراتب) ى په‌ره‌ستنى خودا هه‌يه، تا بۆ پێغه‌مبه‌ران و پياوچاكان ته‌واو كردنى پله‌كانى به‌ندايه‌تى بۆ خودا بێته كايه‌وه، ئه‌مه‌ش به تێكۆشان به‌رامبه‌ر به ئيبليسى دوژمنى خودا ئه‌وانه‌ى له‌گه‌لَيدان، هه‌روه‌ها جولانه‌وه به پێچه‌وانه‌ى خواسته‌كانى ئه‌وه وه دوژمنايه‌تى كردنى له‌به‌ر خاترى خوداى گه‌وره ، پاشان ڕق لێبوونه‌وه له شه‌يتان و هاو شێوه‌كانى ، پاشان په‌نا گرتن به خوداى گه‌وره له شه‌يتانى نه‌فرين لێكراو، هاناو هاوار بردن بۆ په‌روه‌ردگار كه بيان پارێزێ له فێلَ و شه‌ڕى ئه‌و دوژمنه ، زۆر به‌رژه‌وه‌ندى دنيا و قيامه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وانه ساز كراوه ، كه باسكراون ، به بێ ئه‌وانه‌ش به ده‌ست نايه‌ن ، چونكه شتێك له‌به‌ر شتێكى تر ساز كرابێت به‌بێ ئه‌و شته ده‌ست نا‌خرێت. ترساندنى به‌نده‌كانى خودا له‌تاوان : لو حيكمه‌تانه‌ش ترسى فريشته‌كان و باوه‌ڕ داره‌كان له تاوانه‌كانيان ، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى حالَى ئيبليسيان بينى كه چى به‌سه‌ر هات ، دابه‌زاندنى له پله‌و پايه‌ى فريشته‌وه بۆ جێگايه‌كى ياخى و خراپه‌كارى كه جێگه‌ى پێشترى ته‌واو تر و باشتر بوو ،گومانى تێدا نيه كه فريشته‌كان كاتێك كه ئه‌مه‌يان بينى كه ڕووى دا په‌ره‌ستش و به‌ندايه‌تيه‌كى زۆرتريا ن بۆ په‌روه‌ردگار ئه‌نجام دا ، له‌گه‌لَ ملكه‌چى و ترسێكى زياتر ، هه‌روه‌ك چۆن ديمه‌نى پاشايه‌ك ده‌بينى كه كۆيله‌يه‌كى خۆى سوك و ڕسواده‌كات و كۆيله‌كانى تريش كه ئه‌مه ده‌بينن گومانى تێدانيه كه ترس و ئاگاداريه‌كه‌يان زياتر ده‌بێت.
ماویه‌تی.......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه