❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌كارهێنانی‌ ئه‌لكهول و

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-11-06 20:35:19

zryan_jojo
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-03
دواترین سه‌ردان: 2013-01-05
په‌یامه‌كان: 297

به‌كارهێنانی‌ ئه‌لكهول و

به‌كارهێنانی‌ ئه‌لكهول و مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی‌ تر     


به‌كارهێنانی‌ ئه‌لكهول و مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ گرنگترین و ئاڵۆزترین كێشه‌ ته‌ندروستی‌ و كۆمه‌لاَیه‌تی و یاساییه‌كانن، ئه‌م كێشه‌یه‌ كاردانه‌وه‌ی‌ سه‌لبی‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ژیانی‌ تاك و كۆمه‌ڵگه‌. كێشه‌ی‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه‌ له‌سه‌ر هه‌موو ولاَتانی‌ جیهان، هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك نابینیت بتوانیت به‌ ئاسوده‌یی‌ و دوور له‌م ماددانه‌ ژیان به‌سه‌ربه‌رن، عێراقیش به‌هۆی‌ شوێنی‌ جوگرافییه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌و ولاَتانه‌ی‌ بۆته‌ جێگایه‌ی‌ پێداتێپه‌ڕین و به‌كارهێنانی‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، به‌ به‌ڵَگه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئێستا ئاماژه‌دان به‌م بابه‌ته‌ له‌ نێو ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندندا به‌ شێوه‌یه‌كی‌ دیار ده‌بینرێت، چ به‌ شێوه‌ی‌ هه‌واڵی‌ ده‌ستگیركردنی‌ فرۆشیار و به‌كارهێنه‌ران، یاخود به‌شێوه‌ی‌ وتووێژكردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی‌ پسپۆر به‌ مه‌به‌ستی‌ ڕۆشنبیركردنی‌ خه‌ڵكی‌ و ڕێگرتن له‌ بلاَوبوونه‌وه‌ی‌. له‌ ڕۆژنامه‌ی‌ میدیا ژماره‌ (305) له‌ به‌رواری‌ 4-9-2007 ی دوو بابه‌ت بلاَوكراوه‌ته‌وه‌ ده‌رباره‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ كوردستان، تیایدا چاوپێكه‌وتن كراوه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ مادده‌ بێهۆشكه‌ره‌كان له‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ نه‌هێشتنی‌ مادده‌ بێهۆشكه‌ره‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی‌ گشتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ هه‌ولێر. له‌ ناوه‌رۆكی‌ ووته‌كانی‌ هه‌ردوو به‌رپرس ئاماژه‌دراوه‌ به‌ زیادبوونی‌ به‌كارهێنانی‌ مادده‌ بێهۆشكه‌ره‌كان و به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ نه‌هێشتنی‌ مادده‌ بێهۆشكه‌ره‌كان ده‌ڵێت له‌وانه‌یه‌ ئێستا نزیكه‌ی‌ 1000 كه‌س به‌كارهێنه‌ری‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان هه‌بن له‌ كوردستان، ئه‌و به‌ڕێزه‌ مه‌به‌ستی ته‌نها مادده‌ هۆشبه‌ره‌ نایاساییه‌كانه‌ و به‌كارهێنه‌ران و ئالوده‌بووانی‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌ یاساییه‌كانی‌ وه‌كو ئه‌لكهول و ده‌رمانی‌ پزیشكی‌ و مادده‌كانی‌ تری‌ وه‌كو سیكۆتین له‌خۆناگرێت كه‌ ژماره‌یان چه‌ند به‌رانبه‌ری‌ ئه‌وه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ ئامارێكی‌ ڕاست و دروست له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. هه‌روه‌ها به‌ڕێز به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ مادده‌ بێهۆشكه‌ره‌كان له‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ ده‌ڵێت زیندانی‌ كردنی‌ به‌كارهێنه‌رانی‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان چاره‌سه‌ر نییه‌ و به‌ڵكو داوا ده‌كه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئالوده‌بووان بكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ ته‌واوی‌ چاره‌سه‌ر بكرێن (ئه‌م داواكارییه‌ دروسته‌ و پێویسته‌ به‌م شێوازه‌ مامه‌ڵه‌ بكرێت له‌گه‌ڵ ئالوده‌بووان)، ئه‌وان نموونه‌ی‌ زیندویان هه‌یه‌ كه‌ زیندانی‌ هه‌بووه‌ ماوه‌ی‌ 3 ساڵ زیندان بووه‌ له‌سه‌ر به‌كارهێنانی‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌لاَم هه‌فته‌یه‌ك پاش ئازادكردنی‌ خۆی‌ گه‌یاندۆته‌ تاران بۆ هێنانی‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و دواتر جارێكی‌ تر مادده‌ی‌ هۆشبه‌ری‌ پێوه‌ گیراوه‌. وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌تی‌ كوردستانیش له‌ ژماره‌ (55) ڕۆژنامه‌ی‌ ڕۆژنامه‌دا له‌ به‌رواری‌ 7-9-2007 ده‌ڵێت ئالوده‌بووانی‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌بری‌ چاره‌سه‌ری‌ زانستی‌ هێزیان له‌گه‌ڵ به‌كارده‌هێنرێت و زیندانی‌ ده‌كرێن كه‌ ئه‌وه‌ش ڕێگه‌یه‌كی‌ زانستی‌ نییه‌، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ نه‌هێشتنی‌ مادده‌ بێهۆشكه‌ره‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی‌ گشتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ هه‌ولێر داواده‌كات جگه‌ له‌ دابینكردنی‌ سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی‌ به‌شه‌كه‌یان بۆ ڕاپه‌ڕاندنی‌ كاره‌كانیان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ باش نه‌خۆشخانه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئالوده‌بووان بكرێته‌وه‌، هه‌موو ئه‌و ووتانه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌ هه‌ستكردنه‌ به‌ زیادبوونی‌ كێشه‌ی‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ڕۆژ له‌دوای‌ ڕۆژ له‌گه‌ڵ نه‌بوونی‌ شوێنی‌ تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنیان.ئێمه‌ش لێره‌دا ده‌مانه‌وێت له‌ میانه‌ی‌ وته‌كانی‌ ئه‌و به‌ڕێزانه‌وه‌ هه‌ندێك زانیاری‌ زانستی‌ زیاتر ده‌رباره‌ی‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ بخه‌ینه‌ به‌رده‌ست خوێنه‌ران به‌ مه‌به‌ستی‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ ده‌رباره‌ی‌ كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی‌ به‌كارهێنانی‌ ئه‌لكهول و مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، ڕێگرتن له‌ بلاَوبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌م ماددانه‌ و یارمه‌تیدانی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئه‌م كێشه‌یان هه‌یه‌ ڕاسته‌خۆ یان ناڕاسته‌وخۆ بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ر، هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌كاربوونی‌ حكومه‌ت به‌ خێرایی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ شوێنی‌ تایبه‌ت له‌ شاره‌كاندا به‌ مه‌به‌ستی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئالوده‌بووان .

بڵاوی‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان :
سه‌ره‌ڕای‌ ئاستی‌ پێشكه‌وتنی‌ ولاَته‌كان، سه‌رژمێریی‌ ڕاست و دروست نییه‌ ده‌رباره‌ی‌ ژماره‌ی‌ ئالوده‌بووان له‌ هیچ ولاَتێكی‌ دنیادا، ئه‌ویش به‌هۆی‌ سروشتی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ و تاوانیی‌ به‌كارهێنانی‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و بازرگانیكردن پێیان. به‌پێی‌ چه‌ند ئامارێكی‌ ڕێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ (WHO) له‌ 136 ولاَتدا مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌كارده‌هێنرێت، هه‌ندێك ئامار ئاماژه‌ ده‌كه‌ن به‌ هه‌بوونی‌ نزیكه‌ی‌ 200 ملیۆن ئالوده‌بووی‌ ئه‌م ماددانه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ جیهاندا، زۆربه‌ی‌ به‌كارهێنه‌رانیش چینی‌ لاوانن. 
به‌كارهێنانی‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان چۆن په‌ره‌ده‌سه‌نێت ؟
سه‌ره‌تای‌ ده‌ستپێكردنی‌ به‌كارهێنانی‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌ گشتی‌ له‌ ته‌مه‌نی‌ هه‌رزه‌كایدایه‌و به‌و ماددانه‌ ده‌ستپێده‌كات كه‌ یاسایین و به‌ربلاَون وه‌كو جگه‌ره‌ و ئه‌لكهول، زۆربه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ ڕۆژانه‌ به‌كاریان ده‌هێنن بێ ئه‌وه‌ی‌ به‌ مادده‌ی‌ هۆشبه‌ریان بزانن له‌كاتێكدا ئه‌لكهول مادده‌یه‌كی‌ هۆشبه‌ره‌ و كاریگه‌رییه‌كی‌ به‌هێزی‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر مێشك، دواتر په‌ره‌ده‌سه‌نێت بۆ  به‌كارهێنانی‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی‌ تر وه‌كو تریاك، حه‌شیش، ئه‌فیون ، مۆرفین، كۆداین، كۆكاین، هه‌ندێك له‌ ده‌رمانه‌ پزیشكییه‌كان كه‌ به‌كاردێن بۆ هێمنكردنه‌وه‌، خه‌واندن، ئازارشكاندن. فێربوونی‌ به‌كارهێنانی‌ مادده‌كان به‌م  شێوازه‌ كارێكی‌ نامۆ نییه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ له‌ زۆربه‌ی‌ شوێنه‌كاندا ئه‌و ماددانه‌ی‌ به‌ ده‌روازه‌ی‌ فێربوونی‌ به‌كارهێنان ناوده‌برێن وه‌كو جگه‌ره‌و ئه‌لكهول زۆر بلاَو و به‌رده‌ستن. سه‌ره‌تای‌ به‌كارهێنان به‌ بڕی‌ كه‌م و ناڕێك له‌ جۆرێكی‌ دیاریكراو له‌م ماددانه‌ ده‌ستپێده‌كات به‌تایبه‌ت له‌ بۆنه‌یه‌كی‌ كۆمه‌لاَیه‌تیدا، دواتر بڕی‌ مادده‌كه‌ و ژماره‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ زیاد ده‌كات و ده‌بێته‌ شێوه‌ به‌كارهێنانێكی‌ ڕێك و دیاریكراو، پاشان په‌ره‌ده‌سه‌نێت له‌ یه‌ك جۆر مادده‌وه‌ بۆ به‌كارهێنانی‌ چه‌ند جۆرێك به‌ شێوه‌یه‌كی‌ زیاده‌ڕه‌وی‌ تاكو ده‌گاته‌ ئاستی‌ ئالوده‌بوون.
مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر ( مخدرات ) چییه‌ ؟
هه‌موو مادده‌یه‌كی‌ سروشتی‌ و ئاماده‌كراوی‌ كارگه‌ ده‌گرێته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر به‌كاربهێنرێت بۆ مه‌به‌ستی‌ نا پزیشكی‌ و ببێته‌ هۆی‌ حاڵه‌تی‌ ڕاهاتن و ئالوده‌بوون كه‌ زیان ده‌گه‌یه‌نێت به‌ ته‌ندروستی‌ ده‌روونی‌ و جه‌سته‌یی‌ تاك و كۆمه‌ڵ وه‌كو حه‌شیش، هیرۆین، كۆكاین، ئه‌فیون، قات، ئه‌لكهول، ده‌رمانه‌ پزیشكییه‌كان كه‌ به‌كاردێن بۆ هێمنكردنه‌وه‌، خه‌واندن، ئازارشكاندن، و ته‌نانه‌ت  به‌نزین و به‌رهه‌مه‌ به‌كارهێنراوه‌كانی‌ ناو ماڵ كاتێك به‌چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ به‌كارده‌هێنرێن. 
جۆری‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان :
به‌پێی‌ بوونیان (سروشتیان) ده‌كرێن به‌ سێ‌ به‌شه‌وه‌ :
مادده‌ هۆشبه‌ره‌ سروشتیه‌كان : ئه‌و ماددانه‌ن كه‌ راسته‌وخۆ له‌ ڕووه‌كه‌وه‌ وه‌رده‌گیرێن و به‌كارده‌هێنرێن، جا ڕوه‌كه‌كه‌ خۆڕسك بێت یاخود بچێنرێت، له‌وانه‌: حه‌شیش ، ئه‌فیون، بانجو، كۆكا، قات، توتن.
مادده‌ هۆشبه‌ره‌ پاڵفته‌كراوه‌كان: ئه‌و مادده‌ هۆشبه‌رانه‌ن كه‌ له‌ مه‌واد و دره‌خته‌ سروشتییه‌كان وه‌رده‌گیرێن،  به‌لاَم چڕیه‌كه‌یان زیاتره‌ و كاریگه‌رترن له‌سه‌ر مرۆڤ، له‌وانه‌ : مۆرفین له‌ مادده‌ی‌ ئه‌فیون وه‌رده‌گیرێت ، هیرۆین له‌ مۆرفین وه‌رده‌گیرێت، كۆداین له‌ ئه‌فیون وه‌رده‌گیرێت، كۆكاین له‌ گه‌لاَی‌ كۆكا وه‌رده‌گیرێت.
مادده‌ هۆشبه‌ره‌ دروستكراوه‌ كیمیاویه‌كان: ئه‌م ماددانه‌ به‌هۆی‌ كارلێكردنی‌ كیمیاویه‌وه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنرێن و هه‌موو قۆناغه‌كانی‌ دروستكردنیان له‌ كارگه‌دا بڕیوه‌، مادده‌ سروشتییه‌كانیان تێدا نییه‌، له‌وانه‌ : ده‌رمانه‌ ئازارشكێنه‌كان وه‌كو په‌سه‌دین، هێمنكه‌ره‌وه‌كان به‌ هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌، خه‌وێنه‌ره‌كان، چالاككه‌ره‌كان وه‌كو ئه‌مفیتامین، هه‌لوه‌سكاره‌كان وه‌كو LSD .

چه‌ند پێناسه‌یه‌ك:
به‌كارهێنان Use: بریتییه‌ له‌  به‌كارهێنانی‌ مادده‌یه‌كی‌ هۆشبه‌ر به‌شێوازێكی‌ ناڕێك و دیارینه‌كراو به‌مه‌به‌ستی‌ خۆشی‌ وه‌رگرتن یاخود دروستكردنی‌  گۆڕانكاری‌ له‌ مه‌زاج و باری‌ ده‌روونیدا ، به‌لاَم ناگاته‌ ئاستی‌ ئالوده‌بوون له‌سه‌ر مادده‌كه‌.
خراپ به‌كارهێنانی‌ مادده‌ (Substance Abuse):
بریتییه‌ له‌ به‌كارهێنانی‌ مادده‌یه‌ك بوَ ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی‌ پزیشكی‌ نین و له‌ ئه‌نجامدا كێشه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ یان كوَمه‌لاَیه‌تی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌ یاخود به‌رده‌وامبوونه‌ له‌سه‌ر به‌كارهێنانی‌ مادده‌یه‌ك ، سه‌ره‌ڕای‌ ده‌رئه‌نجامه‌ نێگه‌تیڤه‌كانی‌. 
ئالوده‌بوون (Dependence) :
بریتییه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ی‌ ده‌روونی‌ و فكری‌ و ڕه‌فتاری‌ كه‌ په‌ره‌ده‌ستێنن پاش وه‌رگرتنی‌ مادده‌یه‌كی‌ هۆشبه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كی‌ دووباره‌بوو، له‌گه‌ڵیدا ئه‌و كه‌سه‌ ئاره‌زوییه‌كی‌ به‌هێزی‌ هه‌یه‌ بۆ ده‌ستكه‌وتنی‌ مادده‌كه‌ و زه‌حمه‌ته‌ بتوانێت له‌ كاتی‌ دیاریكراودا به‌كاری‌ نه‌هێنێت. سوره‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامی‌ وه‌رگرتنی‌ مادده‌كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ناڕه‌حه‌تیانه‌ی‌ توشی‌ ده‌بێت، وه‌رگرتنی‌ مادده‌كه‌ی‌ پێ گرنگتره‌ له‌ هه‌موو چالاكییه‌كی‌ تر.
دووجۆر ئالوده‌بوونمان هه‌یه‌ (جه‌سته‌یی Physical) و (ده‌روونی Psychological). ئه‌و ماددانه‌ی‌ ئالوده‌بوونی‌ جه‌سته‌ییان زۆره‌ وه‌كو ئه‌فیونه‌كان له‌وانه‌ هیرۆین و مۆرفین، ڕاگرتنی‌ ئه‌م ماددانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ كتوپڕ ده‌بێته‌ هۆی‌ ده‌ركه‌وتنی‌ چه‌ند نیشانه‌یه‌ك وه‌كو باوێشكدانی‌ زۆر ، لیك هاتنه‌خواره‌وه‌ به‌ ده‌مدا ، هاتنه‌ خواره‌وه‌ی‌ ئاو به‌ چاو و لوتدا ، سكچوون ، ڕشانه‌وه‌ ، ئازاری‌ قاچ ، ... ئه‌و ماددانه‌ی‌ ئالوده‌بوونی‌ ده‌روونیان زۆره‌ وه‌كو ( كافاین ) كه‌ له‌ قاوه‌و چادا هه‌یه‌ ، وه‌كو مادده‌ی‌ ( قاتین ) كه‌ له‌ قاتدا هه‌یه‌، وه‌كو مادده‌ی‌ ( نیكۆتین ) له‌ توتندا هه‌یه‌ و بلاَوترین مادده‌یه‌ له‌ جیهاندا كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ئالوده‌بوون. ڕاگرتنی‌ كتوپڕی‌ ئه‌م ماددانه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ نائارامی‌ ده‌روونی‌ و دڵه‌ڕاوكێ‌.
ئاسته‌كانی‌ به‌كارهێنانی‌ ئه‌لكهول و مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی‌ تر:
له‌ هه‌ر ئاستێكی‌ به‌كارهێناندا بیت ئه‌گه‌ری‌ ئه‌وه‌ هه‌یه‌ بچیته‌ ئاسته‌كانی‌ دواتر به‌م شێوازه‌ی‌ خواره‌وه‌:
خوَگرتن  Abstention- واته‌ ئه‌و  كه‌سه‌ له‌ هیچ هه‌لومه‌رجێكدا و به‌ هێچ جوَرێك ئه‌لكهول و مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر به‌كار ناهێنێت.
تاقیكردنه‌وه‌  Experimentation - وه‌كو تاقیكردنه‌وه‌ به‌كاریده‌هێنێت بێ ئه‌وه‌ی‌ به‌دوای مادده‌كه‌دا بگه‌ڕێت یاخود زوو زوو به‌كاریبهێنێت.
به‌كارهێنان له‌ بوَنه‌ كوَمه‌لاَیه‌تییه‌كاندا: Social/Recreational Use – واته‌ به‌شێوه‌ی‌ پچڕپچڕ ده‌گه‌ڕێت به‌دوای مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ بوبێته‌ شێوازێكی‌ جێگیرو دووباره‌بوو به‌مه‌به‌ستی‌ دروستكردنی‌  گۆڕانكاری‌ له‌ مه‌زاج و باری‌ ده‌روونیدا. ئه‌م كه‌سانه‌ ده‌توانن به‌كاریبهێنن  یاخود وازی لێبهێنن.
خووپێوه‌گرتن   Habituation - واتا به‌ شێوه‌یه‌كی‌ دووباره‌بوو به‌كاریده‌هێنێت به‌بێ بوونی‌ هیچ ده‌رئه‌نجامێكی‌ گه‌وره‌ی‌ خراپ.
خراپ به‌كارهێنان Abuse - له‌م ئاسته‌دا خه‌ڵكی به‌رده‌وام ده‌بن له‌ به‌كارهێنانی‌ مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر سه‌ره‌ڕای ده‌رئه‌نجامه‌ خراپه‌كانیان و له‌ ئه‌نجامدا كێشه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ و كوَمه‌لاَیه‌تی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌..
ئالوده‌بوون ( ڕاهاتن ) Dependence - له‌م ئاسته‌دا خه‌ڵكی به‌ ناچاری‌ مادده‌كه‌ به‌كاریده‌هێنن و ناتوانن ڕایبگرن، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامی‌ به‌كارهێنان ده‌بێته‌ هۆی‌ تێكدانی‌ به‌شێكی‌ سه‌ره‌كی ژیانیان.

چ كاتێك ده‌توانیت به‌ كه‌سێك بڵێیت خراپ به‌كارهێنه‌ری‌ مادده‌یه‌كه‌؟
به‌پێی‌ ڕێبه‌ری‌ ده‌ستنیشانكردنی‌ نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌كان Diagnostic and Statistical Manual of Mental Disorders – fourth edition DSM-IV)  َ(خراپ به‌كارهێنانی‌ ئه‌لكهول و مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی‌ تر زوَربه‌ی‌ كات به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌ون له‌ڕێی یه‌كێك یان زیاتر له‌م ده‌رئه‌نجامانه‌ی‌ خواره‌وه‌ له‌ماوه‌ی‌ 12 مانگدا:
شكست هێنان له‌ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی‌ ئه‌ركه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌رشانی‌ له‌  شوێنی‌ كار، قوتابخانه‌، یاخود ماڵه‌وه‌ به‌هوَی به‌كارهێنانی‌ مادده‌كه‌وه‌، وه‌كو دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ ئاماده‌نه‌بوون یاخود نزمی‌ ئاستی كاركردن، فه‌راموَشكردنی‌ ماڵ و منداڵ، ده‌ستكێشانه‌وه‌ له‌ ئیش، یان ده‌ركردن له‌ قوتابخانه‌ له‌به‌ر ئه‌و هوَیانه‌ی‌ په‌یوه‌ندییان هه‌یه‌ به‌ به‌كارهێنانی‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌.
دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر له‌و حاڵه‌تانه‌ی‌ كه‌ مه‌ترسیدارن بوَ سه‌ر جه‌سته‌،  وه‌ك لێخوڕینی‌ ئوتوموبیل یاخود ئیشپێكردنی‌ ئامێرێك كاتێك له‌ژێر كاریگه‌ری خراپی مادده‌كه‌دا ده‌بێت.
كێشه‌ یاساییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌وانه‌ش گرتن و به‌ندكردن به‌هوَی توندوتیژی خێزانی یاخود ئه‌نجامدانی هه‌ڵسوكه‌وته‌ ناڕێكه‌كانی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ به‌كارهێنانی‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان.                               
دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ كێشه‌ كوَمه‌لاَیه‌تییه‌كان و په‌یوه‌ندی نێوان تاكه‌كان كه‌ به‌هوَی كاریگه‌ری مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان دروست ده‌بێت وه‌ك ده‌مه‌قاڵێ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ردا ده‌رباره‌ی‌  به‌كارهێنان ، شه‌ڕكردن ،.. هتد.

چ كاتێك ده‌توانیت به‌ كه‌سێك بڵێیت ئالوده‌بووه‌ ؟
به‌پێی‌ ڕێبه‌ری‌ ده‌ستنیشانكردنی‌ نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌كانDSM-IV)  َ( پێویسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ سێ یان زیاتر له‌م حه‌وت خاڵه‌ی‌ خواره‌وه‌ی‌ هه‌بێت بۆ ماوه‌ی‌ 12 مانگی‌ به‌رده‌وام تاكو پێی‌ بوترێت  كه‌سێكی ئالوده‌بوو:
به‌رگه‌گرتن  Tolerance: ئه‌و كه‌سه‌ پێویستی‌ به‌ وه‌رگرتنی‌ بڕێكی‌ زیاتری‌ دیار هه‌یه‌ له‌و مادده‌یه‌ی‌ وه‌ری‌ ده‌گرێت، تاكو هه‌مان كاریگه‌ری‌ ئاره‌زوكراوی‌ ده‌ستبكه‌وێت كه‌ پێشتر ده‌ستی‌ كه‌وتووه‌.
كشانه‌وه‌ Withdrawal: بریتییه‌ له‌ ده‌ركه‌وتنی‌ هه‌ندێك نیشانه‌ی‌ جه‌سته‌یی‌ و ده‌روونی‌ له‌ كاتی‌ وه‌رنه‌گرتنی‌ مادده‌یه‌كدا كه‌ پێشتر به‌رده‌وام به‌كاریهێناوه‌ له‌وانه‌ زوو هه‌ڵچوون، دڵه‌ڕاوكێ‌، دڵتێكه‌ڵهاتن، له‌رزین ....
وه‌رگرتنی‌ بڕی‌  مادده‌كه‌ و ژماره‌ی‌ جاره‌كانی‌  زیاتر ده‌بێت له‌وه‌ی‌ له‌ سه‌ره‌تادا وه‌ریگرتووه‌.
ئاره‌زوی‌ به‌رده‌وام بۆ وه‌رگرتنی‌ مادده‌كه‌، نه‌بوونی‌ توانای‌ زاڵبوون به‌سه‌ر خۆیدا بۆ ئه‌وه‌ی‌ مادده‌كه‌ وه‌رنه‌گرێت.
زۆربه‌ی‌ كاته‌كانی‌ خۆی‌ له‌ گه‌ڕان به‌ دوای‌ مادده‌كه‌ و به‌كارهێنانیدا به‌سه‌ر ده‌بات بۆ ڕزگار بوون له‌و كاریگه‌رییه‌ی‌ له‌سه‌ری‌ دروست بووه‌..
دابڕان له‌ چالاكییه‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ و پیشه‌ییه‌كان به‌هۆی‌ وه‌رگرتنی‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌.
به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر وه‌رگرتنی‌ مادده‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ ده‌زانێت له‌وانه‌یه‌ كێشه‌ی‌ ده‌روونی‌ و جه‌سته‌یی‌ بۆ دروست بكات.

هۆكاره‌كانی‌ به‌كارهێنان و ئالوده‌بوون له‌سه‌ر مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان:
به‌مه‌به‌ستی‌ خۆشی وه‌رگرتن و  كات به‌سه‌ربردن له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی‌.
به‌مه‌به‌ستی‌ ڕه‌واندنه‌وه‌ی‌ خه‌م و په‌ژاره‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ حاڵه‌تی‌ خه‌مۆكییان هه‌یه‌ ده‌یانه‌وێت به‌هۆی‌ به‌كارهێنانی‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان خۆیانی‌ لێ‌ ڕزگار بكه‌ن.
چاولێكه‌ری‌ و لاسایكردنه‌وه‌ی‌ كه‌سانی‌ تر به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ له‌ ناو خێزانه‌كه‌ی‌ خۆیدا بێت وه‌كو باوك و برا، یاخود له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ خێزان وه‌كو هاوڕێی‌ و هۆكاره‌كانی‌ راگه‌یاندن.
كاریگه‌ری‌ هاوڕێی‌ خراپ، چونكه‌ هاوڕێ‌ به‌شێوه‌ی‌ ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ  كاریگه‌ری‌ هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌ قۆناغی‌ هه‌رزه‌كاری‌. چونكه‌ له‌م ته‌مه‌نه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی‌ ووته‌ی‌ هاوڕێكانی‌ وه‌رده‌گرێت نیو هێنده‌ ئه‌وانه‌ی‌ دایك و باوكی‌ وه‌رناگرێت.
كاریگه‌ری‌ گه‌ڕه‌ك و شوێنی‌ نیشته‌جێبوون، به‌تایبه‌ت ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی‌ میللین، دوور و هه‌ژارنشینن، دانیشتوانیان زۆره‌.
بوونی‌ پاره‌ی‌ زۆر له‌به‌رده‌ستی‌ هه‌رزه‌كار و گه‌نجان بێ‌ چاودێری‌ و لێپرسینه‌وه‌.
بێكاری‌ و نه‌بوونی‌ هه‌لی‌ كاركردن، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ دروستكردنی‌ ته‌نگژه‌ و فشارێكی‌ زۆر.
كاركردن له‌ ته‌مه‌نی‌ منداڵی‌  و ده‌ستكه‌وتنی‌ داهاتی‌ تایبه‌ت به‌ خۆیان.
تێكه‌ڵبوونی‌ منداڵ و هه‌رزه‌كاری‌ ئیشكه‌ر به‌ كه‌سانی‌ گه‌وره‌ و ئیستغلال كردنیان.
كڕین و فرۆشتنی‌ مادده‌كان له‌لایه‌ن منداڵ و هه‌رزه‌كاره‌وه‌ وه‌كو جگه‌ره‌، ئه‌لكهول، ده‌رمان.
هه‌ڵوه‌شانی‌ په‌یوه‌ندی‌ خێزانی‌ ، نه‌مانی‌ هاوكاری‌ نێوانیان، ململانێی‌ به‌رده‌وام ، جیابوونه‌وه‌.
په‌روه‌رده‌ی‌ خراپ و هه‌ڵه‌، وه‌كو به‌كارهێنانی‌ توندوتیژی‌، پێنه‌دانی‌ سۆز و خۆشه‌ویستی‌، نه‌بوونی‌ چاودێری‌ و ئاڕاسته‌كردنی‌ ڕاست و دروست، نازپێدانی‌ زۆر.
لاوازی‌ بیروباوه‌ڕی‌ ئاینی‌ و پابه‌ند نه‌بوون به‌ داب و نه‌ریته‌ جوانه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌، چونكه‌ دین هۆكارێكی‌ كاریگه‌ره‌ بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌كارهێنانی‌ مادده‌كان.
بیروبۆچونی‌ هه‌ڵه‌ ده‌رباره‌ی‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان وه‌كو خه‌م بیرده‌به‌نه‌وه‌، جه‌سته‌ به‌هێز ده‌كه‌ن، توانای‌ سێكسی‌ زیاد ده‌كه‌ن.
كاریگه‌ری‌ بۆماوه‌، هه‌ندێك جۆری‌ كه‌سایه‌تی‌.
به‌كارهێنانی‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و كێشه‌ی‌ یاسایی‌:
به‌كارهێنانی‌ ئه‌لكهول و مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی‌ تر ڕۆڵێكی‌ گه‌وره‌یان هه‌یه‌ له‌ ڕودانی‌ تاوان و سه‌رپێچیكردنی‌ یاسادا، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ له‌كاتی‌ به‌كارهێنانی‌ مادده‌كاندا مێشك توانای‌ زاڵبوونی‌ به‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كاندا لاواز ده‌بێت و ئه‌و مرۆڤه‌ ناتوانێت كۆنترۆڵی‌ هه‌ڵسوكه‌وتی‌ خۆی‌ بكات وه‌كو سه‌رپێچیكردنی‌ یاسای‌ هاتوچۆ و ڕوداوه‌كانی‌ ڕێگاوبان. هه‌روه‌ها ئالوده‌بوون ده‌بێته‌ هۆی‌ بێكاری‌ و لاوازی‌ باری‌ ئابوری‌، ئه‌مه‌ش وا له‌و كه‌سانه‌ ده‌كات په‌نا به‌رنه‌ به‌ر ئه‌نجامدانی‌ كاری‌ نایاسایی‌ وه‌كو دزیكردن، له‌شفرۆشی‌، بازرگانیكردن به‌ مروَڤه‌وه‌ تاكو بتوانن ئه‌و مادده‌یان ده‌ستكه‌وێت. 
به‌كارهێنانی‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و كێشه‌ی‌ ته‌ندروستی‌:
به‌كاره?

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-01-05 16:52:32

هیران
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-11
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 1113
WindowsXPMSIE7

Re: به‌كارهێنانی‌ ئه‌لكهول و

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net