❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئارییاکان کێن؟/ به‌شی سێیه‌م و کۆتایی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-02 18:30:17

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

ئارییاکان کێن؟/ به‌شی سێیه‌م و کۆتایی

ئارییاکان کێن؟/ به‌شی چواره‌م و کۆتایی

دواى له‌ناوچوونى ده‌وڵه‌تى ماد به‌ده‌ستى (پارس)ه‌كان, هه‌نىَ له‌ هۆزه‌كانى پاسارگادى هه‌خامه‌نێشیان بۆ ده‌سته‌ڵاتدارى هه‌ڵبژارد. ئه‌ویش به‌گوێره‌ى نووسراوه‌به‌ردینه‌كانى (داریووش) ده‌ناسرێت. ئه‌گه‌رچى هه‌خامه‌نێشه‌كان به‌ له‌ناوبه‌رى ماده‌كان داده‌نرێن به‌ڵام له‌رِاستیدا, به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ك داده‌نرێن. كوورِووشى هه‌خامه‌نێشى له‌سه‌ر كورسى ده‌سته‌ڵاتێك دانیشت كه‌ خاوه‌ن نیشتمانێكى به‌رفراوان و تواناییه‌كى زۆربوو. و ته‌نانه‌ت گیانى خوَشى له‌رِێگه‌ى به‌رفراوانكردنى نیشتیمانه‌كه‌ى له‌كاتى جه‌نگ له‌گه‌ڵ ماساژێته‌كان له‌ده‌ست دا. گرنگترین رِووداوى مێژوویى له‌سه‌رده‌مى ده‌سته‌ڵاتدارێتى ئه‌ودا گرتنى بابل و ئازادكردنى یه‌هوودان بوو.

پارسه‌كان خۆیان نه‌ به‌پارسى به‌ڵكوو به‌ ئاریایى داده‌نا؛كه‌ ئێستا پێیده‌وترىَ فارسى كۆن. دواى داریووش و خه‌شایارشا, ئیمپراتۆرى هه‌خامه‌نێشى به‌ره‌و لاوازى هه‌نگاوى نا و له‌ سه‌ده‌ى چواره‌مى پێش زایین به‌ده‌ستى ئه‌سكه‌نده‌ر له‌ناوچوو. له‌ رِۆژگارى هه‌خامه‌نێشیان ئایینى مه‌زداپه‌ره‌ستى له‌ سه‌رانسه‌رى ئه‌م ئیمپراتۆریه‌دا ته‌شه‌نه‌ى كرد. ئه‌وشته‌ى كه‌ له‌ هوونه‌رى میعمارى هه‌خامه‌نێشیاندا گرنگه‌, پێكهاته‌ى ستوون(دینگه‌) له‌م هوونه‌ره‌ بوو؛ وهه‌روه‌ها هوونه‌رى میعمارى ئایینیه‌كان به‌تایبه‌تى ئاگركه‌ده‌كان و درووستكردنى كۆشكه‌كان بوو كه‌ بۆ درووستكردنیان كه‌ڵك له‌ هوونه‌رى نه‌ته‌وه‌كانى ژێرده‌ست وه‌رده‌گیرا.
دواى له‌ناوچوونى هه‌خامه‌نێشه‌كان و پاش هه‌شتا ساڵ ده‌سته‌ڵاتدارێتى ئه‌سكه‌نده‌رو جێنشینه‌كانى, پارته‌كان هاتنه‌ سه‌ركار. له‌سه‌ده‌ى چواره‌مى پێش زایین, هێزێكى یه‌كگرتوو له‌ دوو هۆزى (سه‌كایى ــــ سارماتى) به‌ناوى (داهىَ) بۆ باكوورى (گوورگان) كۆچیان كرد, و دوواتر ناوى گوورگان به‌گوێره‌ى ناوى ئه‌وانه‌وه‌ پێیووترا (دێهێستان). به‌پێى گێرِانه‌وه‌ى میژوونووسانى كۆن, ئه‌وان كۆمه‌ڵه‌ سووارچاكێك بوون كه‌ له‌رِووبه‌رى نێوان دوو ده‌ریاى (كاسپى) و (ئارِاڵ) ده‌ژیان. سه‌رچاوه‌ لاتینیه‌كان ناوى ئه‌م هۆزه‌یان به‌ (پارت) هێناوه‌ و به‌واتاى ((جوولان/بزاوتن)) دانراوه‌. كۆنترین زانیاریه‌كان سه‌باره‌ت به‌م هۆزه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ چینیه‌كانى سه‌رده‌مى (هان)دا ده‌ستده‌كه‌وێت. (ئه‌شكانیه‌كان) به‌گوێره‌ى ئاڵاى ده‌سته‌ڵتیه‌وه‌ ده‌ناسرێنه‌وه‌. پایته‌خته‌كه‌یان له‌سه‌ره‌تادا (نه‌سا)بوو كه‌ ئه‌سپى نه‌سایى تێدا په‌روه‌رده‌ده‌كرا. ئایینى زه‌رده‌شتى له‌ سه‌رده‌مى ئه‌واندا ژیاوه‌ و له‌ سه‌رده‌مى ئه‌وان ئاڤێستا شێوه‌ى نووسینى په‌یداكرد. له‌ هوونه‌ر و میعمارى ئه‌وان شتێكى وه‌ها جگه‌له‌ هه‌ندێك نووسراوى سه‌رپێست و دینگه‌ى بناغه‌ى كۆشكه‌كان و هه‌روه‌ها هه‌ندێك دراو چیتر نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.
سه‌رده‌مى (ساسانى) له‌ مێژووى ئێران و رِۆژهه‌ڵاتدا گرنگیه‌كى زۆرى هه‌یه‌, چونكه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌سته‌ڵاتێكى به‌هێز له‌ ئێران دامه‌زرا كه‌ نزیكه‌ى چوارسه‌د ساڵ فه‌رمانرِه‌وایى كرد, وله‌م سه‌رده‌مه‌دا گرنگى و بایه‌خى سه‌رده‌مى هه‌خامه‌نێشى هه‌ستى پێكراوه‌. ساسان (موغ)ێكى په‌رستشگاى (ئاناهیتا)ى شارى پارس بوو, كورِه‌كه‌ى به‌ناوى (پاپه‌ك) حاكمى (ئیسته‌خر)ى فارس بوو و نازناوى پاشاى هه‌بوو, ورده‌ورده‌ به‌هێزبوو و دوواتر (ئه‌رده‌شێر)ى كورِى به‌سه‌ر ته‌واوى ئێراندا زاڵبوو. له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌ ئێران ئایینى زه‌رده‌شتیگه‌رى بوو به‌ ئایینى فه‌رمى و ئاڤێستا جارێكىتر له‌ سه‌رده‌مى ئه‌رده‌شێرى یه‌كه‌م نووسراوه‌. ئه‌له‌م كاته‌دا له‌ سه‌رانسه‌رى ئێران ئاگرگا دامه‌زرێنرا.
سه‌رده‌رێنانى كۆمه‌ڵه‌ ئایینێكى وه‌ك مانه‌وى و مه‌زده‌كى, رِه‌نگدانه‌وه‌یه‌ك بوو له‌به‌رامبه‌ر جیاوازى چینایه‌تى و سته‌م و بێدادگه‌رى كه‌ له‌ خه‌ڵك ده‌كرا, به‌ڵام زۆر به‌توندى سه‌ركووت كران و په‌یرِه‌وانه‌كه‌ى پاشگه‌زبوونه‌وه‌. له‌هوونه‌رى تایبه‌ت به‌ ساسانى جه‌خت له‌سه‌ر گومه‌تى ده‌روازه‌یى و گومه‌تى چین چیندار ده‌كرێت و له‌ پیشه‌سازى و هه‌ڵكه‌ندن و نه‌خشاندنى كانزاكان پێشكه‌وتنێكى زۆر وه‌ده‌ست هات و شوێنه‌وارى كاریگه‌رى ئه‌م پێشكه‌وتنانه‌ به‌سه‌ر هوونه‌رى نه‌ته‌وه‌كانى دراوسێى ئێراندا ده‌بینرێت.

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-07 07:12:17

jwanmer
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-22
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1245
WindowsXPMSIE7

Re: ئارییاکان کێن؟/ به‌شی سێیه‌م و کۆتایی

8ده ستت خؤش بيت بؤ بابه ته جوانه كه ت

Kurdzhin
به كوردى ده‌ژیم به كودى ده مرم
به كوردى ده‌یده‌م وه‌ڵامی قه برم
به كوردى ديسان زيندوو ده بمه وه
له و دنیاش بۆ كورد تێ هه‌ڵده‌چمه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net