❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زانیاری ده‌رباره‌ی نه‌خۆشیه‌ ده‌روونیه‌کان به‌شی (2)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-03 00:16:48

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

زانیاری ده‌رباره‌ی نه‌خۆشیه‌ ده‌روونیه‌کان به‌شی (2)

وەکو ئاشکرایە ئاینی‌ پیرۆزی‌ ئیسلام ئەم جۆرە مامەڵەکردنە لەگەڵ نەخۆشییە دەروونییەکان ڕەتدەکاتەوە و ئەو کارانە زیاتر لە داب و نەریتەوە سەرچاوەی‌ گرتووە نه‌ک ئایین، لەگەڵ ئەوەی‌ پیاوانی‌ ئاینی‌ ئەنجامی دەدەن.
بەڵام ئێستا نەخۆشییەکان بڵاوبوونەوەیەکی‌ فراوانیان بەخۆوە بینیوە لەگشت وڵاتانی‌ جیهاندا و هیچ کۆمەڵگایەک نییە گرفتاری‌ ئەو نەخۆشیانە نەبێت. ڕێژەی‌ بوونی‌ نەخۆشییەکان لەشوێنێک بۆ شوێنێکی‌ تر جیاوازە، بەڵام بۆ هەندێک نەخۆشی‌ ئەو جیاوازیەش نییە و ڕێژەکە چونیەکە.

لەژێر ڕۆشنایی‌ ئەو سەرژمێریانەی‌ پەیمانگای‌ نیشتمانی‌ بۆ تەندروستی‌ ژیری‌ ( National Institute of Mental Health ) لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی‌ ئەمریکا ئەنجامی‌ داوە ، نەخۆشییە دەروونییەکان بەشێوەیەک فراوان بوون ژمارەیەکی‌ زۆری‌ خەڵک لەجیهاندا گرفتارن لەدەستیان. دەرکەوتووە 27 ملیۆن گەورە و 7.5 ملیۆن منداڵی‌ پێگەیشتوو دەستنیشان کراون بەوەی‌ یەکێک لە نەخۆشییە دەروونی‌ یان ژیرییەکانیان هەیە. ئێستا هەندێک ڕایپۆرت ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ژمارەی‌ منداڵانی‌ پێگەیشتووی‌ توشبوو بەرزبۆتەوە بۆ ( 11 – 14 ) ملیۆن.
لەیەکێک لە دراسە روپێوییەکاندا  لە ساڵی‌ 1994 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی‌ ئەمریکا ئەنجامدرا، لەلایەن (National Institute of Mental Health) ) بە دیمانه‌ کردنی‌ ( 8098 ) کەس لە ژن و پیاو لە نێوان تەمەنی‌ ( 15 –54 ) ساڵ ، دەربارەی‌ بوونی‌ هەندێک لە نەخۆشییە دەروونییەکان ئەنجامەکەی‌ بەم جۆره‌ بوو.                     

جۆری‌ نەخۆشییە دەروونییەکان لەساڵێکدا

خەمۆکی‌ توند له‌ نێوان 10.3% تا 17.%
خوگیری‌ لەسەر کحول له‌ نێوان 9.7 % تا  23.5%
ترسی‌ نائاسایی‌ له‌ نێوان 8.8 % تا  11.3 %
ترسی‌ کۆمەڵایەتی‌ له‌ نێوان 7.9 % تا 13.3 %
بەکارهێنانی‌ دەرمانی‌ قەدەغەکراوله‌ 3.6 % تا 11.9 %
بێ هیوابوون له‌ 2.5 %  تا 6.4 %

خۆشبەختانە لەگەڵ بڵاوی‌ و زۆربوونی‌ گرفت و نەخۆشییە دەروونییەکاندا، لەبەرامبەردا باسکردنی‌ هۆکارەکانیان بەشێوەیەکی‌ زانستیی و تایبەتمەندی‌ نەخۆشییەکان بۆ دەستنیشانکردن وچارەسەرکردنیان هه‌روه‌ها شێوازی‌ مامەڵەکردنی‌ گونجاو لەگەڵیان و شێوازی‌ خۆپاراستن لێیان ، دەرچوونی‌ چەندین کتێب و بڵاوکراوە لەو بارەیەوە، بەرەوپێشچونێکی‌ بەرچاوی‌ بەخۆوە بینیوە .

بەڵام بەداخەوە لەکۆمەڵی‌ کوردەواریدا تاکو ئێستا کەم و کورتی‌ و بۆشاییەکی‌ فراوان هەست پێدەکرێت لەم لایەنەدا و زۆرێک لەحاڵەتەکان دەستەوسانن لەبەرامبەر نەخۆشێکەیاندا ونازانن چی‌ بکەن بۆ ئەوەی‌ جارێکی‌ دی‌ بگەڕێنەوە سەر دۆخی‌ جارانی‌ خۆیان و هەمان توانای‌ بەئەنجامگەیاندنی‌ ئەرک و کارەکانی‌ ژیانی‌ ڕۆژانەیان بۆبگەڕێتەوە.

زوربەی‌ ئەو كه‌سانەی‌ توشی‌ یەکێک لەنەخۆشییە دەروونی یان کێشە هەڵچونییەکان بوون وادەزانن تەنهان و کەسی‌ تر حاڵەتی‌ ئەوانی‌ نییە یان بەرامبەرەکانیان لێیان تێناگەن، لەبەرئەوە زۆرێکیان حاڵەتەکەیان ئاشکراناکەن و تەنانەت هەندێک جار نکوڵی‌ حاڵەتەکەش دەکەن لەگەڵ خۆشیانا، بەوەی‌ نەخۆشی‌ یان کێشەیەکیان هەبێت.
زۆربه‌ی‌ زۆری‌ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ بەهۆی‌ جۆری‌ نەخۆشییەکەیان بەرچاوڕون نین بەحاڵی‌ خۆیان و نکوڵی‌ دەکەن نەخۆش بن، تاکو داوای‌ چارەسەر بکەن .
بەڵام پێویسته‌ له‌ سه‌ر خێزان به‌ته‌نگ كێشه‌ی‌ ده‌رونیی‌ ئه‌ندامه‌كانیانه‌وه بچن و پشت گوێی‌ نه‌خه‌ن، ده‌كرێت كه‌ سێكی‌ توش بوو به‌ نه‌خۆشییه‌كی‌ ده‌رونی‌ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ درێژ خایه‌ن، به‌ چه‌ند رۆژخه وتن له‌ نه‌خۆشخانه‌و به‌كارهێنانی‌ ده‌رمانی‌ تایبه‌ت ئاسایی‌ بێته‌وه و‌ درێژه‌ به‌ ژیانی‌ ئاسایی‌ خۆیی‌ بدات له‌ بری‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ گۆشه‌ی‌ ماڵه‌كاندا بمبَنێته‌وه‌.
پێویسته‌ ئه‌وه‌ بزانین ناكرێت لە بەرامبەر نەخۆشییە دەروونییەکاندا خەم سارد بین یه‌تایبه‌تی‌ له‌ داواکردنی‌ ڕاوێژ و چارەسەر بۆیان بەزوترین کات ، لەکاتێکدا ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ بەو ڕێژانە هەبن كه‌ باسمان كرد وهاوكات هۆشیاری‌ خێزانەکانی‌ کۆمەڵی‌ کوردەواریشمان  له‌ ئاستی‌ پێویستدا نه‌بێت.__>>>بۆ به‌شی( 3)


--------------------------------------------------------------------------------
سه‌رچاوه‌ یانه‌ی سه‌رهه‌نگ

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-19 08:14:42

tanya gull
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: شه‌قڵاوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-12
په‌یامه‌كان: 681
WindowsXPMSIE7

Re: زانیاری ده‌رباره‌ی نه‌خۆشیه‌ ده‌روونیه‌کان به‌شی (2)

dast xosh mamosta gyan

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2e3cc6548c.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-07-19 11:01:06

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: زانیاری ده‌رباره‌ی نه‌خۆشیه‌ ده‌روونیه‌کان به‌شی (2)

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net