.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















ئەو خێزانانەی ئەندامێکی تووشبوو بە نەخۆشی دەروونییان هەیە بەچەند تێڕوانین و شێوازێکی جیاواز داوای ڕاوێژو چارەسەردەکەن:
1- داوای ڕاوێژ و چارەسەر لە پزیشکی پسپۆڕ لەبواری جەستە بەگشت بەشەکانییەوە ( هەناوی، نوژداری، دەکەن).
2- داوای ڕاوێژ و چارەسەر لە پزیشکی پسپۆڕی دەروونی دەکەن.
3- داوای ڕاوێژ و چارەسەر لە پیاوی ئاینی ( شێخ، مەلا، قەشە، دوعا نوس) دەکەن، یان چوونە سەر گۆڕی پیاوانی ئاینی.
4- لەناو خێزانەکەدا وتوێژ لەسەر نەخۆشییەکە دەکەن و هەوڵ دەدەن ئاشکرای نەکەن و بەشاراوەی بمێنێتەوە.
زۆرینەی خێزانەکان هەوڵ دەدەن بەچونەلای پزیشکێکی هەناوی نەخۆشەکەیان چارەسەر بکەن، لەبەرئەوەی بەلایانەوە ئاساییە ئەم سەردانە، بەڵام ئامادەنیین سەردانی پزیشکی دەروونیی بکەن، لەبەرئەوەی شەرم دەکەن بەخێزانەکەیان بوترێت نەخۆشێکی دەرونییان هەیە.
هەندێک خێزان پاش چوونەلای چەندین پزیشکی بوارەکانی جەستە ئەگەر نەیتوانی سود وەربگرێت، پاشان پەنادەباتە چوونەلای پیاوانی ئاینی، چونەسەرگۆڕی پیاوچاک و بەکارهێنانی ڕێگاکانی تر، تا لەکۆتایدا بەناچاری دەچێتە لای پزیشکی دەروونیی ،بەڵام زۆرجار بەشێوەیەکی نهێنی سەردانی پزیشک دەکات، تەنانەت لە کەسە نزیکەکانی خۆشی دەشارێتەوە.
لەگەڵ بۆچونەکانی پزیشکی دەروونی هاودەنگ نییە و هەوڵدەدات نکوڵی واقیع بکات و بیسەلمێنێت نەخۆشەکەی لەڕوی جەستەوە نەخۆشە نەک دەروونیی . بەتایبەت زۆرینەی خێزانەکان داوادەکەن شیکاری تاقیگەیی بکرێت بۆ نەخۆشەکەیان تا بزانرێت نەخۆشی گرانەتا یان نەخۆشییەکی دیكه ی جەستەیی نییە.
گرنگه بزانین، چۆن ئەگەری ئەوە هەیە مرۆڤ توشی نەخۆشییەکی جەستەیی وەکو نەخۆشییەکانی جگەر، دڵ، گورچیلە ، سپڵ ، قوڕگ، یان گرانەتا و چهند نهخۆشییهكی دیكه ببێت بۆ هەرکام لەم نەخۆشیانەش لە کتێبە پزیشکییەکاندا تایبەتمەندییەکانیان دیاری کراوە، بەمەبەستی دەستنیشان کردن و چارەسەركردنیان. بەهەمان شێوەش ئەگەر هەیە مرۆڤ توشی نەخۆشییە دەروونی و ژیرییەکان وەکو: خەمۆکی، دڵەڕاوکێ، هیستیریا، وەسواسی، فۆبیا، نەخۆشییە دەروونی جەستەییەکان، شیزۆفرینیا، مانیا، چهند نهخۆشییهكی دهرونی تر ببێت كه بۆهەرکام لەم نەخۆشیانەش لە کتێبە پزیشکییەکاندا تایبەتمەندییەکانیان دیاری کراوە بەمەبەستی و چارەسەر بۆیان .
بۆچی دەبێت خێزانەکان لایان ئاسایی بێت ئەندامێکیان نەخۆشییەکی جەستەیی هەبێت و بەزووی چارەسەری بکەن و بەئاشکرا باسبکرێت بۆ ئەوەی خزم و کەس و هاوڕێکانی سەردانی بکەن ، بەڵام شەرم بکەن نەخۆشێکی دەروونییان هەبێت و بیشارنەوە، لەکاتێکدا هەردوکیان نەخۆشیین و پێویستیان بەچارەسەر هەیە، بەڵام لەجۆری دووەمدا مافی کەسێک پێشێل دەکرێت و بێبەشدەکرێت لە چارەسەركردن.
پەلەکردن لە داواکردنی راوێژ له حاڵهتی دوچاربوون به نهخۆشییه دهروونییكان:
چۆن بزانیت پێویستیت بەیارمەتی و ڕاوێژ هەیە؟
ئەم کارە ڕاوەستاوە لەسەر توندی ئەو گرفت و نەخۆشییەی توشت هاتووە ، ئەگەر بۆتە هۆی گرفت بۆت لەم بوارانەی خوارەوە ئەوا پێویستیت بەیارمەتی و ڕاوێژ هەیە:
1- شوێنی کارکردن : توانا و ئارەزوی کارکردنت وەکو پێشتر نییە و جێگەی لۆمەی خۆت و چواردەورەکەشتی لەوبارەیەوە.
2- پەیوەندی کۆمەڵایەتی : پەیوەندییەکانت لەناو خێزان و خزم و کەس و هاوڕێکانتدا گۆڕانی بەسەردا هاتووە و بەرەو کەم بوونەوە چووە و زیاتر ئارەزووی تەنهایی دەکەیت.
3- بوارەکانی تری ژیانی ڕۆژانە: ناتوانیت ئەرکەکانی سەرشانت ئەنجام بدەیت و دەستەوسانیت لەبەردەم ئەرکی وادا کە پێشتر بەشێوەیەکی سانا ئەنجامت داون.
ههركاتێك ئهم گرفتانهت پێش هات ، باشتروایە پەلە بکەیت لە داواکردنی یارمەتی و ڕاوێژ، پێش ئەوەی کێشەو نەخۆشییەکەت زیاتر ئاڵۆزتر بێت، لەبەرئەوەی ئەم پەلەکردنە ئەگەری لاچوونی کێشەو نەخۆشییەکەت گەورەتردەکات._>> بۆ بهشی( 4)
رادیۆ نهوا

لهسهر هێڵ نییه






dast xosh mamosta gyan


لهسهر هێڵ نییه









زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانهکهت دهستی تۆش خۆش بێت بهقوربان
لهسهر هێڵ نییه







ده سته كانت خؤش بيت بؤ ئه م بابه ته كاكه حسين خؤشناوى به ريز
لهسهر هێڵ نییه









زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانهکهت دهستی تۆش خۆش بێت بهقوربان
لهسهر هێڵ نییه