.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















ئەگەر گومانت هەبوو لەوەی ئایا پێویستت بە ڕاوێژکردن هەیە یان نا؟ دەبێت ئەم پرسیارانە لەخۆت بکەیت:
1- ئایا هەڵچونەکانت لەزیادبوون و خراپ بووندان بەو شێوەی ببنە ئاستەنگ لەبەردەم ئیشکردن و پەیوەندییەکانت لەگەڵ خەڵکی؟ ئایا بەرەو دابِڕان چویت و حەز بە گۆشەگیری بکەیت؟
2- ئایا وات لێهاتووە کەم دڵخۆشبیت، کەم ئارامی دەروونیت هەبێت، کەم متمانەت بەخۆت بێت، کەم توانای کۆنترۆڵکردنی خۆت هەبێت، خەوت کەم بێت ؟
3- ئایا گەیشتویتە ئاستی ناڕەحەت بوون بەهۆی دەروونتەوە ؟ بەشێوەیەک بەردەوام لەبیری ئەوەدا بیت چۆن ڕزگار بیت لەو تەنگانەیە؟ یان بێهیوا بویت و ئارەزوی مردن بکەیت؟
4- ئایا ئەندامانی خێزانەکەت،خزم و کەس، هاوڕێ نزیکەکانت هەستیان بەگۆڕانکاری کردووە لە هەڵسوکەوتتدا؟
5- ئایا توانا تایبەتیەکانت خامۆش بوون لە ڕوبەڕوبوونەوەی هەڵوێستەکاندا؟
6- ئایا مامەڵە کردنت لەگەڵ کێشەکانی ژیانی ڕۆژانەت گەیشتۆتە ئەوەی کۆڵبدەیت یان بێهیوابیت؟
7- ئایا تێڕامان و ئاگاداریت زیاتر لەسەر کەم و کورتییەکانتە یان لەسەر ئەو بارودۆخ و ژینگەی لەچواردەورتە؟
8- ئایا هەست دەکەیت بێتوانایت لەڕووی هەڵچوونەوە بۆ گۆڕینی هەڵسوکەوتەکانت و دروستکردنی گۆڕانکاری لە بارودۆخی ژیانتدا ؟
ئەگەر لەڕێگەی وەڵامی ئەو پرسیارانەوە زانیت پێویستت بەداواکردنی یارمەتی هەیە ، دەبێت بەزوترین کات داوای ڕاوێژ و چارەسەرکردن بکەیت.
کێن ئەوانەی دەتوانیت داوای یارمەتی و ڕاوێژیان لێبکەیت و حاڵەتی خۆتیان بۆ باسبکەیت له كاتی بونی گرفته دهرونماندا؟
1- پزیشکی تایبەتمەندی دەروونیی.
2- دەرونناس.
3- چارەسازی دەروونی.
4- توێژەری کۆمەڵایەتی.
5- کەسانی ڕاهێنراو لە بواری دەروونی.
6- تایبەتمەندی بواری ڕێنمایی خێزان.
لە کۆتایدا تێدەگەین گرفت و نەخۆشییە دەروونییەکان مەترسیدارنین و نابێت توشی بێهیوای بین بەرامبەریان . بەڵکو وەکو نەخۆشییە جەستەییەکان چارەسەریان هەیە و پێویستە لەکاتی خۆیدا داوای ڕاوێژو چارەسەر بکەین بۆیان .
هەنگاوی سەرەتای چارەسەرکردن بە قبوڵکردنی حاڵەتەکە دەست پێدەکات، پاشان داوای ڕاوێژو چارەسەرکردن لەکەسانی تایبەتمەند بۆدەستنیشانکردن و ناسینی حاڵەتەکە، هەروەها جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی ڕاوێژپێکراو، دواتر چاودێری کردنی حاڵەتەکە لەلایەن کەس وکاری نەخۆش لە لایەک، ڕاوێژپێکراوی تایبەتمەند لەلایەکی دیكهوه.
کۆتایی هیوادارم سوودی ههبێت
رادیۆ نهوا

لهسهر هێڵ نییه






dast xosh mamosta gyan


لهسهر هێڵ نییه









زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانهکهت دهستی تۆش خۆش بێت بهقوربان
لهسهر هێڵ نییه