.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






فه‌رهاد پیرباڵ
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی دوێنێ:
مه‌سئووله گه‌نده‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ
شێره هه‌میشه بێداره‌كانی دوێنێ:
په‌رله‌مانتاره نوستووه‌كانی ئه‌مڕۆ
پڵنگه هه‌ڵمه‌تبه‌ره‌كانی دوێنێ:
پشیله دابه‌ستییه‌كانی ئه‌مڕۆ
به‌گه‌نج‌و قوتابییانی ئه‌مڕۆ ده‌ڵێن:
مادام ئێو پێشمه‌رگایه‌تیتان نه‌كردووه،
بۆتان نیه ره‌خنه بگرن".
ـ ئه‌دی مه‌گه‌ر هه‌موو به‌یانیه‌كی ناشتا
سه‌عات‌و نیوێك به‌پێ بڕۆیت تا
له‌گوندێكی تر فێری "دارا.." بیت كه "دوو داری دی"
پێشمه‌رگایه‌تی نیه؟!
ـ مووچه عاره‌قاوییه‌كه‌ت ته‌نیا
سه‌د‌و په‌نجا هه‌زار دینار
چوار سنه‌وبه‌ری وشكهه‌ڵگه‌ڕاویش به‌خێو بكه‌ی..
پێشمه‌رگایه‌تی نیه؟!
ـ له‌تڕی سه‌گ چوونی قاچێكت له‌به‌ره‌به‌یانێكی براكوژیدا
هه‌موو شه‌و
بێ كاره‌با
هه‌موو شه‌و
بێ په‌ساپۆرت
هه‌موو شه‌و
بێ هیوا
ته‌نیا چرایه‌كی لاچاو بریندار
دڵی مناڵه‌كه‌ت بداته‌وه...!
ـ به‌لایتێكی زه‌عیفه‌و ئاوه‌دانی باخچه‌یه‌كی تاریك
وه‌رنه‌گرتنی مووچه ته‌پوتۆزاوییه‌كه‌ت بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگی برسی برسی:
خوشك‌و ژن‌و دۆتمامه‌كانت
ساڵی دوو جار سكیان پڕ بێ‌و
خه‌سته‌خانه‌یه‌كی ویلاده‌شیان نه‌بێ:
به‌بێ شوققه
به‌بێ عه‌رز
به‌بێ گه‌ره‌نتیی ته‌ندروستی
به‌بێ سلفه
به‌بێ ته‌نانه‌ت كتێبخانه‌یه‌كیش
كه هه‌زاران ماسی تینووش ده‌میان بۆ په‌یڤان كردبێته‌وه:
ئه‌دی ئه‌مه پێشمه‌رگایه‌تی نیه؟!
ـ پێشمه‌رگه خۆی
كرێی خانووی: پێنج سه‌د هه‌زار‌و نۆ سه‌د‌و شه‌ست‌و شه‌ش دینار
مووچه‌كه‌ی ته‌نیا سه‌د هه‌زار‌و نۆ سه‌د‌و نه‌وه‌د‌و شه‌ش دینار
به‌ده‌م پاراستنی بۆڕییه نه‌وته‌كانی كه‌ركوكه‌وه
له‌به‌یانییه‌وه‌و تا سی‌و یه‌كی مانگ
له سی‌و یه‌كی مانگه‌وه تا هێرش بردنێكی تازه‌ی توركیا
هه‌ر چاوه‌ڕێ
خۆزگه ده‌خوازێ توركیا هێرشێكی دیكه بكاته‌وه سه‌ر كوردستان
تا مووچه كۆنه‌كانیشی له‌گه‌ڵ وه‌ربگرێت‌و
له‌شه‌ڕ دژی ئیرهابییه‌كانی فه‌للووجه‌ش به‌ڵكو دوور بكه‌وێته‌وه.
ئه‌دی ئه‌مه پێشمه‌رگایه‌تی نیه؟!
مێژوو. مێژوو. مێژوو...!
مێژووی به‌سه‌رچووی تیهه‌ڵدراو..!
مێژووی پڕ سه‌ر‌وه‌ریی بۆ خۆتان:
میلله‌ت رووناكی‌و نانی ده‌وێ
قه‌سر‌و قه‌مه‌ره‌و قاز‌و قبووڵی‌و قه‌ڵا قیرتاوكراوه‌كان بۆ خۆتان
ئینسان ئازادیی‌و ژیانی ده‌وێ..
ئه‌ی شێره هه‌میشه بێداره‌كانی دوێنێ:
په‌رله‌مانتاره هه‌میشه نوستووه‌كانی
ئه‌مڕۆ
ئه‌ی پڵنگه هه‌ڵمه‌تبه‌ره كانی دوێنێ: پشیله دابه‌ستییه‌كانی ئه‌مڕۆ
ئه‌ی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی دوێنێ: مه‌سئووله گه‌نده‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ!
ئه‌سڵه‌ن
ئه‌و پێشمه‌رگایه‌تییه‌ی ئێوه‌ی ناو شاخان
كه شه‌ش مانگ جارێك ته‌نیا عه‌سكه‌رێك یان نائیب عه‌ریفێكتان
ده‌كوشت
له‌چاو ئه‌م پێشمه‌رگایه‌تییه برسی‌و هیلاك‌و پۆست مۆدێرنه‌ی ئه‌مڕۆی
ئێمه
گه‌مه‌ی منداڵان بوو.
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن HiWa_1993 (2009-07-04 09:47:59)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





dast xosh honrawaeake zor juana zor xoshesha sarkawtwbet gean kett shad


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه