.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






(( هیچى ترت شیعرت بۆ نانوسم ))
هیچى تر شیعرت بۆ نانوسم
هیزى نه‌ما په‌نجه‌كانم
پاڵنه‌رى خۆش ویستن نه‌ماوه
هه‌ر بووى به‌سه‌رچاوه‌ى خه‌مه‌كانم
برِیاربىَ هیچى ترت بۆ نانوسم
ئه‌و تینه‌ى جارانم رِۆیى
برِوا مه‌كه جارێكى تريش
چاوم ببێته كارێزێكى ته‌قیو
له شه‌وگاره‌كانى بىَ تۆیى
ناااااااا .. هیچى ترت بۆ نانوسم
چونكه تۆ په‌تێكت نه‌دایه ده‌ستم
بۆ ئه‌مه‌ش چیتر خه‌م ناخۆم
ئیدى كه‌س نامبینىَ به‌ئازارو مه‌ستم
ماوه‌یه‌ك بوو چوارده‌ورم
هه‌موو ئه‌یانرِوانیه رِوخسارم
دڵنیابووم باش هه‌ستیان ده‌كرد
به‌هۆى كوريكه وه بیزارم
ئێستاش هه‌ست به‌وه ئه‌كه‌ن
ده‌ستم پێى نه‌گه‌یشت و توامه‌وه
تۆ بۆ بازنه‌ى بێده‌نگى له‌شه‌قه‌ى باڵتداو
منیش ناچار بۆ دواوه گه‌رِامه‌وه !
هیچى ترت بۆ نانوسم
واز له‌شیعرى عاشقانه‌و خۆشه‌ویستى دێنم
هه‌زار گله‌ییشم لىَ بكه‌ن په‌رۆشانى شیعرم
به‌زمانیش لةمه‌جلیسه‌كان بۆيان ناخوێنم
به‌ڵێ ئه‌مه برِیارى منه
كه چیتر ده‌ستم نه‌به‌م بۆ هیچ پێنوسێ
هه‌ر په‌نجه‌یه‌كیشم دزه بكات
ده‌بێ له‌ژێره‌وه لێبكرێته‌و بپسێ
ئه‌مجاره‌یان تا زمانى تۆ لێم نه‌یه‌ته تكا
شیعرت بۆ نانوسم
كه‌هاتم له‌وێش خۆم پیشانت ناده‌م و
نایه‌مه پێشت
چونكه من چیتر ناتوانم هه‌وڵت بۆ بده‌م و
شیعرت بؤ بنوسم
له‌به‌ر نه‌هاتنه پێشت
به‌فرمانى دڵى نه‌خۆش و به‌ئێشت
ئه‌و زه‌مه‌نه رِۆیى له‌شه‌وێكا
ده‌یان شیعرم له‌دایك ببىَ و بێته بوون
ئه‌و كاتانه به‌سه‌ر چوون
چاوه‌كانم بكه‌وێته خه‌و
له‌به‌ر گریانى زۆر و ماندوبوون
له‌بیرمه بۆ جارى دووه‌م هاتمه ئه‌وىَ و
حه‌زى بینینت هێزى دامێ بۆ سه‌رنجدانت
ئه‌وه‌شم بینى كه چۆن ببوى به‌خه‌م رِه‌وێن و
پیرۆز بوو هه‌ردوو شانت !!
به‌ڵام ئێستا وه‌ك جاران نیم و
ئاواتى جارانم رِۆیى
بۆ ئه‌مه‌شیان هه‌ڵه‌بووم له‌رِێگه‌ى شیعرةكان ئه‌م ووت
وا ئه‌م كوژێ ساته‌كانى بێ تۆیى
هیچى تر شیعرت بۆ نانوسم
به‌وه‌ش ناوه‌ستم ئه‌بىَ له‌بیرتكه‌م
هه‌رچه‌نده سه‌خته وه‌ده‌رنانت له‌دڵ
له‌نێو دڵه غه‌مگینه‌كه‌م
برِیارى ئه‌مه‌ش خه‌تا هه‌رخۆتى
چونكه بووم به بنزه‌ویگه‌رِى دڵیشت خۆم نه‌دۆزییه‌وه
كه‌وا بووى ئه‌ى بۆ هةر دواى ناسینم
شان له‌شانى هاوخه‌مێكت سه‌رنجت لێم دابوو به‌دزییه‌وه !!
ئه‌وه‌نده‌ى رِوانیه‌مه نوسینه‌كانت
خۆمم تیا نه‌بینى و وێنه‌م نه‌كێشرابوو
دواتر لةدلَت سه‌یرم كرد سه‌رنجدانه‌كانت له‌من
بۆ ژوورى بێده‌نگى په‌لكیش كرابوو
تۆ ئه‌گه‌ر توزقاڵێك منت بیرنیه
ئه‌ى چاوه‌كانت چیان له‌من ده‌وىَ
ئایا ده‌یانه‌وىَ رِاوم بكه‌ن
یان له‌زه‌تى ئازاردانى منیان ده‌وىَ
ناهه‌قت ناگرم رِه‌نگه نه‌تزانیبێ
زۆربه‌ى شه‌وه‌كان به‌یادت چاوم چووبێته خه‌وێ
نهێنیه‌كیش هه‌یه له‌لام
ئه‌گه‌ر بیزانى تاهه‌تایێ بۆمن ئه‌ژى و منت خۆشده‌وێ !!
به‌ڵام من بۆت ده‌رنابرِم و ئه‌گه‌رِێمه دواوه
برِیاریشم بۆ نه‌نوسینى شیعر داوه
چونكه هه‌رچه‌ندى هه‌نگاوم نا به‌ره‌و لات
نه‌بووى به‌ئاڵام تا منیش بۆت ببم به‌وڵات
بۆیه هیچى تر شیعرت بۆ نانوسم
تاوه‌كو هه‌نگاوت هه‌ڵنه‌نێى به‌ره‌و ژوانم
ئه‌مه دوا برِیارى منه‌و په‌شیمان نابمه‌وه
تا ئه‌و رِۆژه‌ى لێك ئه‌نێم چاوه‌كانم
* هه‌ستم پێى كردم ...
SARHANG 
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن seta90 (2009-07-08 08:38:51)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه