❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زانیاری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵیک نه‌خۆشی (1)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-09 08:20:50

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626
WindowsXPMSIE7

زانیاری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵیک نه‌خۆشی (1)

1- ئازارى سنگ Chest pain
مه‌به‌ست له‌ سنگ: ناوچه‌ى خوار هه‌ردوو ئێسكى چه‌ڵه‌مه‌ و په‌راسووه‌كان له‌ پێشه‌وه‌ و له‌ دواوه‌ تا ئاستى برِبرِه‌ى پشتى ژماره‌ دوانزه‌یه‌. هه‌ر ئازارێك له‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌بێت پێ ى ده‌ووترێت ئازارى سنگ.
هۆكاره‌كانى ئازارى سنگ:
1- نه‌خۆشیه‌كانى دڵ: وه‌ك سنگه‌ درِێ (ذبحه) Angina pectoris ، جه‌ڵته‌ى دڵ Myocardial infarction ، هه‌وكردنى په‌رده‌ى دڵ Pericarditis .
2- كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌: وه‌ك هه‌وكردنى سىیه‌كان Pneumonia ، هه‌وكردنى په‌رده‌ى سى Pleurisy ، كوون بوونى په‌رده‌ى سى Pneumothorax ، جه‌ڵته‌ى سىیه‌كان Pulmonary infarction .
3- كۆئه‌ندامى هه‌رس: هه‌وكردنى سورێنچك Reflux oesophagitis ، رِه‌قبوونى سوورێنچك Oesophagal spasm، كولكى گه‌ده‌ و دوازده‌گرێ .Peptic ulcer
4- نه‌خۆشیه‌كانى دیكه‌ وه‌ك شكانى په‌راسوو، نه‌خۆشى ده‌ماره‌كان Intercostal neuritis (به‌تایبه‌ت ده‌ماره‌كانى نێوان په‌راسووه‌كان)، ئازارى ده‌روونى یان واهیمه‌ى نه‌خۆشى دڵ Neurotic chest pain ، نه‌خۆشیه‌كانى مه‌مك وه‌ك: مه‌مك شیر تێزان Breast engorgement و دومه‌ڵى مه‌مك Breast abscess و هه‌وكردنى مه‌مك Mastitis .
5- ده‌شێت ئازارى سنگ سه‌رچاوه‌كه‌ى له‌ ده‌ره‌وه‌ى سنگه‌وه‌ بێت (ئازارى گواستراوه‌) Refered pain بۆ نمونه‌: له‌ مله‌وه‌ وه‌ك سووانى برِبرِه‌كانى مل Cervical spondylosis یان له‌ سكه‌وه‌ وه‌ك ئازارى هه‌وكردنى زراو Acute cholecystitis یان ژانى بۆرى زراو Biliary colic .
6- ئازارى ماسولكه‌كانى سنگ به‌ هۆى رِه‌ق (گرژ) بوون Muscle spasm .

=====================================

2- سنگه‌درِێ Angina pectoris
ئازارێكه‌ له‌ ناوه‌رِاستى سنگدا هه‌ستى پێده‌كرێت، زۆر جار ئازاره‌كه‌ به‌ره‌و شانى چه‌پ یان قۆڵ و ده‌ستى چه‌پ و مل و ناوشان و شه‌ویلاگه‌ى خواره‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌. ئه‌م ئازاره‌ زیاتر له‌ كاتى ماندوو بووندا بۆ نه‌خۆشه‌كه‌ دێت و له‌ 2 بۆ 10 خوله‌ك ده‌خایه‌نێت و به‌ پشوودان و خه‌پله‌ى ئه‌نجیسید نامێنێت.
- با نه‌خۆش خۆى ماندوو نه‌كات، شتى قورس هه‌ڵنه‌گرێ، كارى قورس نه‌كات و هه‌میشه‌ خه‌پله‌ى ئه‌نجیسیدى پێ بێت.
- ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌و بوو خۆى لاواز بكات و واز له‌ جگه‌ره‌كێشان بهێنێت.
- له‌ كاتى نۆره‌ ئازاردا، نه‌خۆشه‌كه‌ خه‌پله‌یه‌كى ئه‌نجیسید بخاته‌ ژێر زمانى، ئه‌گه‌ر باش نه‌بوو ده‌توانێت هه‌ر 5 خوله‌ك جارێك یه‌ك خه‌پله‌ به‌كاربهێنێت له‌ ماوه‌ى نیو كاژێردا 7 خه‌پله‌ به‌كاربهێنێت.
- فشارى خوێن بگره‌، ئه‌گه‌ر به‌رز بوو یه‌ك كه‌پسوولى ئه‌دالات له‌ ژێر زمانى بته‌قێنه‌. پاش چاره‌كێ یان نیو كاژێر فشارى خوێنى بۆ بگره‌وه‌.
- نه‌خۆشه‌كه‌ رِه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ بكه‌.

=====================================

3- هه‌وكردنى په‌رده‌ى سى Pleurisy
زۆربه‌ى كات گه‌نج تووشى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ ده‌بێت و هیچ مه‌ترسیه‌كى نى یه‌ و دواى ماوه‌یه‌ك چاك ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام هه‌ندێك جار ئه‌و نه‌خۆشه‌ تووشى ته‌نگه‌نه‌فه‌سى ده‌بێت و مه‌ترسى كۆبوونه‌وه‌ى ئاو له‌ په‌رده‌كانى سىدا هه‌یه‌، ئه‌م باره‌ به‌ پشكنین به‌ تیشكى ئێكس X-Ray ده‌ستنیشان ده‌كرێت. له‌ ووڵاتى ئێمه‌دا هۆى سه‌ره‌كى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ سیلى سى یه‌كانه‌ Pulmonary TB ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ زوو نه‌خۆشه‌كه‌ رِه‌وانه‌ى پزیشكى پسپۆرِ بكرێت.
=====================================

4- ته‌نگه‌نه‌فه‌سى Shortness of breath
هه‌ر كاتێك مرۆڤ به‌ شێوه‌یه‌كى سه‌خت هه‌ستى به‌ هه‌ناسه‌دانى خۆى كرد، ئه‌وا پێى ده‌ووترێت ته‌نگه‌نه‌فه‌سه‌.
هۆكاره‌كانى:
1- كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌: هه‌وكردنى سىیه‌كان Pneumonia، رِه‌بو Asthma، ته‌سك بوونه‌وه‌ى درێژخایه‌نى بۆریه‌كانى هه‌وا Chronic obstructive lung disease.
2- كۆئه‌ندامى دڵ و سوورِى خوێن: سست بوونى دڵ Heart failure، ته‌سك بوونه‌وه‌ى خوێنبه‌ره‌ تاجیه‌كانى دڵ Coronary heart disease.
3- كه‌م خوێنى: به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر رِێژه‌ى خوێن له‌ 60% كه‌متر بێت.
4- هۆكارى دیكه‌: وه‌ك قه‌ڵه‌وى، سك پرِى، نه‌خۆشى ده‌روونى، سست بوونى گورچیله‌كان.
له‌م بارانه‌ى ته‌نگه‌نه‌فه‌سى دا، نه‌خۆشه‌كه‌ بنێره‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌:
1- نه‌خۆشه‌كه‌ نه‌توانێت پاڵ بكه‌وێت یان پشوو بدات.
2- شین هه‌ڵگه‌رِانى لێو و سه‌رى زمان و سه‌رپه‌نجه‌كانى ده‌ست و قاچ.
3- تاى به‌رز كه‌ له‌ 39 پله‌ى سه‌دى زیاتر بێت و له‌ سێ رِۆژ زیاتر بخایه‌نێت.
======================================
5- شێرپه‌نجه‌ى بۆریه‌كانى هه‌ناسه‌ Bronchogenic carcinoma
زۆربه‌ى كات ئه‌م نه‌خۆشانه‌ جگه‌ره‌كێشى درێژخایه‌نن و چه‌ند ساڵێكه‌ له‌سه‌ر جگه‌ره‌كێشان به‌رده‌وامن. ئه‌وانه‌ى تووشى شێرپه‌نجه‌ى سى ده‌بن، كێشیان كه‌م ده‌كات و كۆكه‌ و یان به‌ڵغه‌مى درێژخایه‌نیان هه‌یه‌، له‌وانه‌یه‌ به‌ڵغه‌مه‌كه‌یان خوێنى پێوه‌بێت. هه‌ر كه‌سێك ئه‌م نیشانانه‌ى هه‌بوو پێویسته‌ رِه‌وانه‌ى پزیشكى پسپۆرِ بكرێت.
=====================================

6- هه‌وكردنى سورێنچك Reflux oesophagitis
نه‌خۆشیه‌كى درێژخایه‌نى سوورێنچكه‌، زیاتر مرۆڤى قه‌ڵه‌و تووشى ده‌بێت به‌تایبه‌تى ئافره‌ت. نه‌خۆشه‌كه‌ ئازارى خواره‌وه‌ى سنگى هه‌یه‌ و شه‌وان زیاد ده‌كات، هه‌روه‌ها دڵه‌كزێ و قرِقێنه‌شى هه‌یه‌، خواردن ده‌بێته‌ هۆى سه‌خت كردنى هه‌موو ئه‌و نیشانانه‌. هۆى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ گه‌رِانه‌وه‌ى خۆراك و ترشه‌ڵۆكى ناو گه‌ده‌یه‌ بۆ سوورێنچك كه‌ ده‌بێته‌ هۆى سووتانه‌وه‌ و هه‌وكردنى به‌شى خواره‌وه‌ى ناوپۆشى سوورێنچك.
- زۆربه‌ى نه‌خۆشه‌كان ئافره‌تى قه‌ڵه‌و و ته‌مه‌ن مام ناوه‌ندین، باشتره‌ پشتێن نه‌به‌ستن، شتى قورس هه‌ڵنه‌گرن، خۆیان لاواز بكه‌ن.
- كاتى پاڵ كه‌وتن نیوه‌ى سه‌ره‌وه‌ى له‌شیان به‌رز بێت بۆ ئه‌وه‌ى كه‌متر تووشى دڵه‌كزێ ببن.
- كه‌م خۆرى هه‌میشه‌ خۆر بن، نه‌ك ژه‌مى زۆر و قورس بخۆن و پاشان له‌سه‌رى بخه‌ون. با دوو كاژێر زیاتر دواى خواردن پاڵكه‌ون یان بخه‌ون.
- به‌كارهێنانى شروب یان خه‌پله‌ى ئه‌نتى ئه‌سید.
- رِه‌وانه‌كردنى نه‌خۆشه‌كه‌ ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌ى زۆرى خایاند یان نیشانه‌ى دیكه‌ى لێده‌ركه‌وت.
=======================================
7- جه‌ڵته‌ى دڵ Myocardial infarction
ئازاره‌كه‌ى وه‌كو ئازارى سنگه‌درِى وایه‌ له‌ شێوه‌ و بڵاوبوونه‌وه‌ىدا، به‌ڵام سه‌ختتره‌ و له‌ 10 خوله‌ك زیاتر ده‌خایه‌نێت و به‌ خه‌پله‌ى ئه‌نجیسید و پشوودان نارِوات. نه‌خۆشه‌كه‌ ئاره‌قه‌ ده‌كاته‌وه‌ و هێڵنج و رِشانه‌وه‌ى هه‌یه‌، پێویسته‌ ئه‌م نه‌خۆشه‌ به‌ زووترین كات رِه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ بكرێت. باشتره‌ ئه‌گه‌ر پێش رِه‌وانه‌كردنى یه‌ك خه‌پله‌ى ئه‌سپرینى 100 ملگم بخوات.
================================
8- گرژبوون یان كۆڵنجى ماسولكه‌كانى قه‌فه‌زه‌ى سنگ  Chest wall pain due to muscular spasm
هه‌ندێك جار ماسوولكه‌كانى ده‌ورى قه‌فه‌زه‌ى سنگ و نێوان په‌راسووه‌كان گرژ و رِه‌ق ده‌بن و به‌ جوڵه‌ى ناوقه‌د و یان به‌ فشارى ده‌ست ئازاره‌كه‌یان زیاد ده‌كات. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ ته‌ندروستى نه‌خۆشه‌كه‌ باشه‌ هیچ نه‌خۆشیه‌كى دیكه‌ى نىیه‌، به‌ نه‌خۆشه‌كه‌ بڵێ كه‌ ئه‌م ئازاره‌ مه‌ترسى نىیه‌، هه‌روه‌ها خه‌پله‌ى دژى ئازارى پێویسته‌ به‌ پێى زانیارى ده‌رباره‌ى نه‌خۆشه‌كه‌، شێلان یان مه‌ساج سوودى زۆره‌.
=====================================
9- هه‌وكردنى سى یه‌كان Pneumonia
دواى فریاكه‌وتنى سه‌ره‌تایی پێویست، ئه‌م نه‌خۆشانه‌ى خواره‌وه‌ پێویسته‌ رِه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ بكرێن:
1- كۆكه‌ و به‌ڵغه‌مى خوێناوى.
2- شین هه‌ڵگه‌رِانى لێو و سه‌رى زبان و سه‌رپه‌نجه‌كانى نه‌خۆش.
3- ته‌نگه‌نه‌فه‌سیه‌ك ببێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى نه‌خۆشه‌كه‌ نه‌توانێت پاڵ بكه‌وێت یان پشووبدات.
4- تاى به‌رزتر له‌ 39 پله‌ى سه‌دى له‌ 3 رِۆژ زیاتر بخایه‌نێت.
======================================
10- جه‌ڵته‌ى سى یه‌كان Pulmonary infarction
زیاتر له‌و كه‌سانه‌دا رِووده‌دات كه‌ نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ ده‌كرێت و دواى نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ ناتوانن بجووڵێن و بۆماوه‌یه‌كى زۆر له‌سه‌ر جێگا ده‌مێننه‌وه‌، به‌ تایبه‌تى له‌ نه‌خۆشى به‌ته‌مه‌ندا و ئافره‌تى سكپرِ و یان ئه‌وانه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى كلۆتى سمت یان پرۆستاتیان بۆ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆى مه‌یینى خوێن له‌ خوێنهێنه‌ره‌كانى قاچ و حه‌وزدا. ئه‌م نه‌خۆشانه‌ ده‌بێت به‌ زووترین كات رِه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ بكرێن، چونكه‌ ئه‌م نه‌خۆشانه‌ پێویستیان به‌ ده‌رمانى دژه‌مه‌یینى خوێن هه‌یه‌. هه‌روه‌ها چاودێرى تایبه‌تىیان پێویسته‌ له‌گه‌ڵ نه‌جووڵان بۆ ماوه‌یه‌ك و ئه‌نتى بایۆتیك بۆ ماوه‌ى 10 رِۆژ.
=====================================
11- كولكى گه‌ده‌ و دوازده‌گرێ Peptic ulcer
چاره‌سه‌ركردنى كولكى (قرحه‌) گه‌ده‌ و دوانزه‌گرێ:
1- ئامۆژگارى نه‌خۆشى جگه‌ره‌كێش بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ى واز له‌ جگه‌ره‌كێشان بهێنێت.
2- بۆ ئازار و دڵه‌كزێ خه‌پله‌ یان شروبى ئه‌نتى ئه‌سید به‌كاربهێنه‌.
3- پارێز: كاتى ئازار باشتر وایه‌ نه‌خۆش ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ نه‌خوات كه‌ له‌ وانه‌یه‌ ئازاره‌كه‌ى زیاد بكات وه‌كو خواردنى سووره‌وه‌كراو و سیر و پیاز و ترشیات و لیمه‌ندۆزى و به‌هارات.
4- پێویسته‌ نه‌خۆشه‌كه‌ رِه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ بكرێت بۆ پشكنینی ته‌واو.
ئه‌م نه‌خۆشانه‌ به‌ په‌له‌ بنێره‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌:
1- ئه‌گه‌ر رِشانه‌وه‌كه‌ى خوێنى پێوه‌بوو یان پیساییه‌كه‌ى وه‌ك قیر رِه‌ش بوو.
2- ئه‌گه‌ر رِشانه‌وه‌ى به‌رده‌وامى هه‌بوو واته‌ له‌ 3 رِۆژ زیاتر، چونكه‌ له‌م كاته‌دا مه‌ترسى گیرانى ده‌رچه‌ى گه‌ده‌ى لێده‌كرێت.
=================================
12- واهیمه‌ى نه‌خۆشى دڵ (ئازارى سنگى ده‌روونى) Cardiac neurosis
ئه‌م نه‌خۆشیه‌ له‌ ئه‌نجامى په‌شێوى ده‌روونیه‌وه‌ دروست ده‌بێت، ئازاره‌كه‌ى له‌وانه‌یه‌ كه‌م بێت یان ته‌واو بێزاركه‌ر بێت.زۆربه‌ى كات نه‌خۆشه‌كه‌ واده‌زانێت نه‌خۆشى دڵى هه‌یه‌، هه‌رچه‌نده‌ سه‌رچاوه‌ى ئازاره‌كه‌ له‌ دڵه‌وه‌ نىیه‌. جیاوازى ئازاره‌كه‌ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشى دڵ له‌وه‌دایه‌ كه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ په‌نجه‌ ده‌خاته‌ سه‌ر دڵ و ده‌ڵێت دڵم ئازارى هه‌یه‌ له‌برى ئه‌وه‌ى بڵێ سنگم ئازارى هه‌یه‌. وه‌ هه‌روه‌ها نیشانه‌كانى په‌شێوى ده‌روونى هه‌یه‌ وه‌كو (دڵه‌رِاوكى - قلق): دڵه‌كوتێ، ووشكى ده‌م، ده‌ست له‌رزین، كه‌م خه‌وى، سه‌رئێشه‌ و گێژى .... تاد.
نه‌خۆشه‌كه‌ دڵنیا بكه‌ره‌وه‌ كه‌ ئه‌م ئازاره‌ سه‌رچاوه‌كه‌ى دڵ نىیه‌ به‌ڵكو ئه‌نجامى په‌شێوى ده‌روونیه‌. باشتره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ هێڵكارى دڵیان بۆ بكرێت و پزیشكى شاره‌زا چاره‌سه‌ریان بكات بۆیه‌ دوو دڵ مه‌به‌ له‌ رِه‌وانه‌كردنى ئه‌وانه‌ى زۆر نارِه‌حه‌تن.

ماڵپه‌ری به‌هه‌شت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-09 09:15:30

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: زانیاری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵیک نه‌خۆشی (1)

ده سته كانت خوشبيت كاكه ده شتى به هيواى سه ركه وتنت روحى من

به هيواى سه ركه وتن و ته ندروستيه كىباش بوتوى خوشه ويست سه ركه وتووبيت هاورئ

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-07-09 16:44:07

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: زانیاری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵیک نه‌خۆشی (1)

ده‌ستت خۆش بێت  بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته‌ جوانه‌ هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-07-10 11:32:00

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626
WindowsXPMSIE7

Re: زانیاری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵیک نه‌خۆشی (1)

زۆر زۆر سوپاس ڕۆژان خان ده‌ست و جاوت خۆش بیت و سه‌رکه‌وتوو بیت به‌قوربان

ده‌سته‌کانت خۆش بیت کاکه‌ حسێن گیان هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بیت گیانی من

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net