.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














هه‌وكردنى پهردهكانى مێشك Meningitis
رِشانهوه، سه‌رئێشه، تا، له‌گه‌ڵ تێكچوونى رِادهى هۆش له نیشانه سه‌ره‌كیه‌كانى هه‌وكردنى پهردهكانى مێشكن. له‌وانه‌یه نه‌خۆشه‌كه ملى رِهق ببێت و نه‌توانى به ده‌ست سه‌رى به ئاسانى بۆ پێشه‌وه و دواوه بجوڵێنێت Neck rigidity. ئه‌گه‌ر نه‌خۆشێك ئه‌م نیشانانه‌ى هه‌بوو، باشتر وایه به زووترین كات رِهوانهى نه‌خۆشخانه بكرێت. ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه تاى به‌رزى هه‌بوو باشتر وایه فێنك بكرێته‌وه و پێش رِهوانهكردن خه‌پله‌ى پاراسیتامۆڵ یان ئهسپرینى بدرێتێ.
=================================
ئاوى رِهشى چاو Glaucoma
هه‌ندێك جار نه‌خۆش چاوى كز ده‌بێت و سوورده‌بێته‌وه و لایه‌كى سه‌رى دێشێت، به هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌ستان له ناو چاویاندا، له هه‌مان كاتدا له‌وانه‌یه نه‌خۆشه‌كه رِشانهوهى هه‌بێت. ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ رِشانهوهدا نه‌خۆشه‌كه چاوێكى كز بووبوو وه نیشانه‌ى ئاوى رِهشى هه‌بوو، پێویسته رِهوانهى پزیشكى پسپۆرِ بكرێت.
=================================
سه‌رئێشه‌ى لاسه‌ر - میگره‌ین Migrain
زۆربه‌ى ئه‌و نه‌خۆشانه ئافره‌تن، سه‌رئێشه‌كه‌یان 4-48 كاژێر ده‌خایه‌نێت. به تاریكى و بێده‌نگى ئازاریان كه‌م ده‌بێته‌وه و له‌وانه‌یه رِشانهوهیان هه‌بێت. نه‌خۆشه‌كه لایه‌كى سه‌رى دێشێتو دهرِشێتهوه. هه‌موو جارێك نه‌خۆشه‌كه ناچار ده‌بێت له جێگه‌دا بكه‌وێت. له‌وانه‌یه یهكێگ له ئه‌ندامانى خێزان یان خزمێكى نزیكى نه‌خۆشه‌كه هه‌مان نه‌خۆشى هه‌بێت.پێش ده‌ست پێكردنى نۆره ئازاره‌كه له‌وانه‌یه نه‌خۆشه‌كه هه‌ستى پێبكات به‌وه‌ى دڵى پرِدهبێت، چاوى رِهشكهوپێشكه ده‌كات و وێنه‌ى جۆراوجۆرى تیشك دێته به‌ر چاوى. ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه پێشتر زانیارى ده‌رباره‌ى نه‌خۆشیه‌كه‌ى نه‌بوو، باشتر وایه رِهوانهیه بكرێت.
=================================
هه‌وكردنى رِیخۆڵه كوێره Acute Appendicitis
ئه‌م ئازاره له ده‌وروبه‌رى ناوكه‌وه ده‌ست پێده‌كات و دواى چه‌ند كاژێرێك ده‌چێته به‌شى خواره‌وه‌ى لاى رِاستى سك. به ده‌ست لێدانى شوێنه‌كه ئازاره‌كه زیاد ده‌كات. كاتێك به خێرایی ده‌ستت هه‌ڵده‌گریت نه‌خۆشه‌كه ئازاره‌كه‌ى زیاتر ده‌بێت.ئه‌گه‌ر زوو ده‌ست نیشان نه‌كرێت و رِهوانه نه‌كرێت، له‌وانه‌یه رِیخۆڵهكه كون ببێت و ببێته هۆى هه‌وكردنى په‌رده‌ى پێریتۆنیهم. له نیشانه‌كانى دیكه‌ى رِیخۆڵه كوێره: نه‌مانى حه‌ز بۆ خواردن، قه‌بزى (گرفت) و تاى كه‌م.
=================================
هه‌وكردنى گورچیله Acute pyelonephritis
ئه‌م نه‌خۆشیه له مێینه‌دا زۆرتره. نه‌خۆشه‌كه له‌رز و تاى هه‌یه، میزى به سه‌ختى بۆ ده‌كرێت، رِهنگى میزى گۆرِاوه و ئازارى كهلهكهى هه‌یه. به ده‌ست لێدانى كه‌له‌كه‌یان ئازاریان زۆرتر ده‌بێت.
چاره‌سه‌ر:
- پشوودان.
- خواردنه‌وه‌ى ئاو و شله‌مه‌نى زۆر.
- ئه‌گه‌ر تاى به‌رزى هه‌بوو، فێنك بكرێته‌وه و ده‌رمانى دژه تا بخوات.
- ئه‌گه‌ر رِشانهوهى زۆر و به‌رده‌وامى هه‌بوو له‌وانه‌یه پێویستى به فلوید هه‌بێت له رِێگهى خوێنهێنه‌ره‌وه.
- پێویستى به دژه‌ئازار هه‌یه به‌شێوه‌ى شاف، ده‌رزى یان خه‌پله.
- رِهوانهكردنى بۆ نه‌خۆشخانه بۆ چاره‌سه‌ركردن و پشكنینی زیاتر به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌خۆشى یه‌كه دووباره‌بۆوه بوو.
=================================
كاریگه‌رى لاوه‌كى ده‌رمان Drug side-effects
یه‌كێكه له هۆیه سه‌ره‌كیه‌كانى هێڵنج و رِشانهوه، هه‌ر نه‌خۆشێك رِشانهوهى هه‌بوو باشتر وایه پرسیارى ئه‌وه‌ى لێبكرێت كه چ ده‌رمانێك به‌كارده‌هێنێت. هه‌ندێك جار رِشانهوه نیشانه‌ى وه‌رگرتنى برِى زیاده‌یه له‌و ده‌رمانه وه‌كو ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى بۆ سستى دڵ خه‌پله‌ى دیجۆكسین به‌كارده‌هێنن. زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى ده‌رمانه‌كان له‌وانه‌یه ببنه هۆى هێڵنج و رِشانهوه بۆ نمونه: دوكسیسایكلین، خه‌پله‌ى پۆتاسیۆم.... تاد
به‌هه‌شت


له‌سه‌ر هێڵ نییه