❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی ڕووتی كچێكی هه‌رزه‌كار له‌ "iPhone"دا هه‌رای نایه‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-09 19:07:31

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی ڕووتی كچێكی هه‌رزه‌كار له‌ "iPhone"دا هه‌رای نایه‌وه‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ec71b8b431.jpg

بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ وێنه‌ی‌ كیژێكی‌ 15 ساڵان به‌ڕووتی‌ له‌سه‌ر مۆبایلێكی‌  iPhone، شه‌پۆلێكی‌ ناڕه‌زایی توندی‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێنا و كۆمپانیای (Apple)ی دروستكه‌ری ئه‌و مۆبایله‌ی تووشی شۆك كرد.
كۆمپانیای (Apple) كه‌ دروستكه‌ری‌ ئه‌و مۆبایله‌یه‌، پرسیارگه‌لێكی‌ زۆری له‌سه‌ره‌ به‌وه‌ی‌ ئایا ده‌توانێت كۆنترۆڵی  ئه‌م كێشانه‌ بكات له‌داهاتوودا و به‌رنامه‌كانی‌ ئه‌و مۆبایله‌ كه‌ به‌ مۆبایلێكی‌ زیره‌ك ناوزه‌د ده‌كرێت وه‌ك پێویست ڕێكبخات؟.
به‌پێی هه‌واڵێكی‌ پێگه‌ی‌ "كرابس" كه‌ چاودێری به‌رنامه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان ده‌كات و هه‌ڵیده‌سه‌نگێنێت، له‌ چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردوودا ئه‌و وێنه‌یه‌ یه‌كێك له‌ به‌كارهێنه‌ران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی‌ (بیوتی‌ میته‌ر)ی‌ ئه‌و مۆبایله‌ دایناوه‌، كه‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ ڕێگه‌خۆشكه‌ره‌ به‌وه‌ی‌ وێنه‌ی‌ كچانی پێ ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت و له‌سه‌ر ئاستی‌ سه‌رنجڕاكێشیی ئه‌و كیژه‌ به‌كاربه‌ران بۆچوونی‌ خۆیان ده‌رده‌بڕن.
ئه‌م كاره‌ وای له‌ كۆمپانیای ئه‌پڵ كرد ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ به‌ته‌واویی بسڕێته‌وه‌ له‌ پێگه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنیی خۆیدا كه‌ به‌كاربه‌ران دوای‌ كڕینی‌، داونلۆدیان ده‌كرده‌ ناو مۆبایله‌كانیانه‌وه‌.
له‌به‌رامبه‌ردا كۆمپانیای (فانی‌ مالز) كه‌ دروستكه‌ری‌ به‌رنامه‌ی‌ (بیوتی‌ میته‌ر)ه‌، له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی ڕه‌سمیی خۆی‌ بڵاویكرده‌وه‌، پشتگیری ئه‌و هه‌ونگاوه‌ی‌ كۆمیانیای ئه‌پڵ ده‌كه‌ین و ئێمه‌ش به‌هه‌مووشێوه‌یه‌ك بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌ی‌ ڕێگه‌پێنه‌دراو و ڕووت ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر مۆبایلی iPhone..
ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجار نییه‌ كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌رنامه‌یه‌كی‌ جێگیركراوی‌ خۆی‌ له‌ iPhoneدا بسڕێته‌وه‌، پێشتریش به‌رنامه‌ی‌ (زۆرترین ئه‌و كچانه‌ی‌ سه‌رنجڕاكێشن)ی‌ لابرد له‌ناو مۆبایله‌كه‌دا كه‌ وێنه‌ی‌ ئه‌و كچانه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌ تا ئاستێكی‌ به‌رز ڕووخسار و لاشه‌یه‌كی‌ سێكسییان هه‌یه‌ به‌ڕووتی‌، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ بۆچوونه‌كان وایانده‌رخست كه‌ به‌كاربه‌ران زۆرینه‌ ئه‌م كاره‌یان به‌دڵ نه‌بوو.
له‌ 25ی‌ حوزه‌یرانی‌ ئه‌مساڵ كۆمپانیای ئه‌پڵ بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ به‌رنامه‌یه‌ك ده‌داته‌ به‌كارهێنه‌رانی‌ مۆبایلی iPhone، كه‌ له‌ڕێیه‌وه‌ ده‌توانن جوانترین و سه‌رنجڕاكێشترین كچه‌كانی‌ دونیا ببینن له‌ به‌رنامه‌ی‌ (سه‌رنجڕاكێشترین كچه‌كان) به‌ نیوه‌ ڕووتیی‌ یان به‌ڕووتیی ته‌واو، كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌ ره‌سمی‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ بڵاوبكاته‌وه‌ و خۆی‌ ڕێگه‌ بدات خه‌ڵك سه‌یری وێنه‌ ڕووته‌كان بكه‌ن.
به‌مهۆیه‌وه‌ كۆمپانیاكه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ تردا هه‌ستا به‌ سڕینه‌وه‌ی‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌، ئه‌ویش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌كاربه‌رانی‌ ئیستیغلالی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی‌ (Apple) یان كرد.

ده نكوباس

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net