❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئیستراتیجیه‌کانی نه‌ستی بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی دو ململانێڵه‌ڕاوکێ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-09 22:46:01

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPFirefox

ئیستراتیجیه‌کانی نه‌ستی بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی دو ململانێڵه‌ڕاوکێ

ئیستراتیجیه‌کانی نه‌ستی بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی دو ململانێڵه‌ڕاوکێ
عه‌قڵی مرۆڤ هه‌ڵده‌ستێ به‌ چه‌ند ستراتیجیه‌تێک بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئاستی دڵه‌ڕاوکێ به‌ شێوه‌یه‌کی نه‌ستی واته‌ مرۆڤه‌که‌ خۆشی هه‌ستی پێ ناکات به‌ مه‌به‌ستی که‌م کردنه‌وه‌ی ئاستی دڵه‌ڕاوکێ که‌ یاریده‌ده‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ی مبۆڤ بتوانێ له‌گه‌ڵ واقیعدا بگونجێت.
ستراتیجیه‌کان زۆرن له‌م خاڵانه‌دا باسی هه‌ندێکیانم کردووه‌:
1_ گواستنه‌وه‌ ( التحویل) : واته‌ گواستنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی دڵه‌ڕاوکێ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه‌ که‌ مه‌ترسی زیاتر بێت بۆ سه‌رچاوه‌یه‌ک که‌ مه‌ترسی که‌متر بێت یان نه‌بێت. بۆ نموونه‌ فه‌رمانبه‌رێک که‌ به‌ڕێوبه‌ره‌که‌ی ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گرێت یان سوکایه‌تی پێده‌کات ئه‌ویش هه‌ڵده‌ستێ به‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م دڵه‌ڕاوکێ و ململانێیه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ که‌ مه‌ترسی که‌متره‌ یان نییه‌ بۆیه‌ ده‌که‌وێته‌ بیانو گرتن بۆ نموونه‌ ناڕازی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر خواردنه‌که‌ که‌ هه‌مان خواردنه‌ ڕۆژانی تر به‌ دڵیه‌تی واته‌ ( داخی خۆی به‌ که‌سێکی تر ده‌ده‌کات).
2_ چه‌پاندن ( کبت) : واته‌ کێشانه‌وه‌ی ململانێ یان دڵه‌ڕاوکێ له‌ چوارچێوه‌ی هۆشیاری بۆ ئاستی تا مرۆڤ هه‌ست به‌ ناڕه‌حه‌تی و دڵه‌ڕاوکێ نه‌کات ، کاتێک پاڵنه‌رێکی ناڕه‌وا یان قه‌ده‌غه‌کراو یان حه‌رام داوا له‌ مێشک ده‌کات تێری بکات ئه‌وا ئاسطیک هه‌یه‌ له‌ مێشکی مرۆڤ (أنا ) واته‌ (من ego) چاره‌سه‌ری ده‌کات و پاڵیپێوه‌ ده‌نێ بۆ زه‌مینه‌ی چه‌پکراوه‌کان که‌ له‌ نه‌ستی عه‌قڵی مرۆڤ هه‌یه‌.
3_ به‌ عاقڵ کردن ( تبریر) : واته‌ په‌یداکردنی هۆ یان مه‌هانه‌ کاتێک کاتێک مرۆڤ ناتوانێت کارێک ئه‌نجام بدات یان ئاواتێکی به‌دی بهێنێ وه‌ک چۆن له‌ کوردواری خۆمان ده‌ڵێین ( ده‌می نایگاتێ ده‌ڵێت ترشه‌ ) ، ئه‌مه‌شیان جیاوازه‌ له‌ درۆکردن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی درۆ کردن به‌ مه‌به‌سته‌وه‌یه‌ که‌واته‌ هه‌ستییه‌ نه‌ک نه‌ستی، به‌ڵام به‌ عاقڵ کردن (ego) پێی هه‌ڵده‌ستێت و زه‌ره‌ری نییه‌ .
4_ به‌سه‌رخستن (به‌ره‌وپێش بردن) (التسامي) : واته‌ گۆڕینی پاڵنه‌رێکی قه‌ده‌غه‌کراو یان ناڕه‌وا بۆ پاڵنه‌رێکی به‌سود و ڕه‌وا ، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر تاک له‌ بوارێک سه‌رنه‌که‌ت ئه‌وا پاڵنه‌رایه‌تییه‌کی ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ بوارێکی تر وه‌ک (وێنه‌ کێشان ، میوزک ، نووسین...هتد.)
5_ هاوێشتنی خواپه‌کان ( الاسقاط ) : واته‌ عه‌یب و خراپه‌ی خۆمان ده‌ینوسێنینه‌ قه‌د که‌سانێکی تر ، ئه‌م جۆره‌ش زه‌ره‌رمه‌نده‌ بۆ که‌سایه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ ڕه‌وانگه‌و و حیکمه‌تی له‌ ده‌ست ده‌دات.
6_ قوت دان ( الابتلاع) : پێچه‌وانه‌ی هاوێشتنی خراپه‌کانه‌ مرۆڤ له‌م حاڵه‌ته‌دا خراپه‌و عه‌یبه‌کانی که‌سانی تر ده‌یخاته‌ سه‌ر خۆی .
7_ زینده‌ خه‌ون و خه‌یاڵ : دڵه‌ڕاوکێ و ململانێ وا له‌ مرۆڤ ده‌کات له‌ جیهانی واقیعدا بچێته‌ جیهانی خه‌یاڵه‌وه‌ و له‌ خه‌یاڵدا کێشه‌کانی چاره‌سه‌ر ده‌کات دوور له‌ واقیع .
hana_sweet

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-19 08:09:42

tanya gull
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: شه‌قڵاوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-12
په‌یامه‌كان: 681
WindowsXPMSIE7

Re: ئیستراتیجیه‌کانی نه‌ستی بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی دو ململانێڵه‌ڕاوکێ

dastt xosh bet

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2e3cc6548c.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-08-19 17:58:55

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPOpera

Re: ئیستراتیجیه‌کانی نه‌ستی بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی دو ململانێڵه‌ڕاوکێ

سوپاس تانیا گیان سه‌رکه‌وتوو بیت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net