.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












خه‌نده‌یه‌ك پێشكه‌ش به‌وانه‌ی له‌مانای ژیان گه‌یشتوون
بزه‌یه‌كیش پێشكه‌ش به‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت هه‌نگاو بنێن
)وته‌ی به‌نرخ(
سه‌ره‌تای چاو هه‌ڵهێنانمان به‌ژیان ده‌گرین، به‌لاَم به‌گریان چوارده‌ور دێنینه پێكه‌نین.
پێكه‌نین ئه‌و هه‌سته لائیدارییه كه مرۆڤ بێ ویستی خۆی له‌زۆركاتدا دووچاری ده‌بێت، شێوازه‌كانیشی خۆیان له(بزه، نیگا،خه‌نده، پێكه‌نینی ئاسایی‌و دروستكراوو دواتریش قاقا)دا ده‌بێێته‌وه كه زۆرجار له‌لایه‌ن كه‌سی به‌رامبه‌ره‌وه لێكدانه‌وه‌ی پێویستی بۆده‌كرێت.
به‌خه‌نده‌وه پێشوزای لێبكه:
خه‌نده شێوازێكی پێكه‌نینه كه زۆرجار له‌نێوان دووكه‌س یان زیاتر له‌سه‌ر باسێكی كه‌م مانا دروست ده‌بێت‌و به‌خه‌نده‌وه پێشوازی له‌وه‌رگرتنی‌و شه‌كانی سه‌رزاری كه‌سی قسه‌كه‌ر ده‌كرێت، به‌و پێیه‌ش كه‌سی‌و ته‌ده‌ر دڵخۆش ده‌بێت‌و هه‌میشه ده‌تكاته ئامانجی قسه‌كانی.
نیگاكردن:
نیگاكردن كه بنه‌مایه‌كه بۆ پێكه‌نین‌و هه‌موو مرۆڤه‌كان له‌ژیاندا گه‌ر بۆ ساتیێكیش بێت پێیادا تێپه‌ڕده‌بن، بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی شێوازی پێكه‌نیه.
نیگا كه له‌زۆربه‌ی كاته‌كاندا له‌نێوان دوو خۆشه‌ویستدا‌و بێ هیچ پێشتر ناسینێك دروست ده‌بێت، ده‌بێته داهاتوویه‌كی گه‌ش بۆ ئه‌و دوو كه‌سه كه له‌ڕێی ته‌نها یه‌ك نیگاكردنی جوانه‌وه له‌لایه‌ن كه‌سێكیانه‌وه ئه‌وی دیان ده‌توانێت رۆژانه‌ی ژیانی خۆی پێ بباته‌سه‌ر.
بزه‌ش كه جۆرێكی تری پێكه‌نینه زۆركات بۆ بوونه ئاساییه‌كان به‌كاردێت.
پێكه‌نینی ئاساییش ئه‌و پێكه‌نینه‌یه كه مرۆڤ بێ خواستی خۆی به‌كاری ده‌هێنێت، له‌كاتی هه‌ر روداوێكی دڵخۆشیدا، جاهه‌ر كه‌سه‌و به‌شێوازێك‌و به‌ده‌نگێكی جیاواز ئه‌و خۆشیه ده‌رده‌بڕێت.
پێكه‌نینی ده‌ستكردیش، كاتێك روده‌دات كه كه‌سێك قسیه‌كت بۆ ده‌كات به‌مه‌به‌ستی پێكه‌نین‌و له‌هه‌مانكاتدا وته‌كه‌ی پێویست به‌هیچ ده‌ربڕینێكی پێكه‌نین ناكات، دووباره له‌به‌ر كه‌سی به‌رامبه‌ر پێكه‌نینێكی دروستكه‌ری ده‌ستكردی پێشكه‌ش ده‌كه‌یت.
خۆشترین شێوازی پێكه‌نینش (قاقا)یه كه به‌بیستنی، چوارده‌وری ئه‌و كه‌سه دێنه پێكه‌نین، ئه‌م ده‌ربڕینه‌ش ته‌نها له‌هه‌ندێك ساتی تایبه‌تدا ده‌كرێت وه‌ك بوونی( دیمه‌نێكی سه‌یرو له‌ناكاو یاخود گوێبیستی نوكته‌یه‌ك وه‌یان هه‌ر جۆره شتێكی دی كه وات لێ بكات به‌هه‌ستێكی پڕه‌وه ناخی خۆت له‌پێكه‌نینێكی ده‌نگ به‌رزدا ده‌رببڕیت.
پێكه‌نینێكی تری جیاواز كه به‌گریان ده‌رده‌بڕێت له‌وساتانه‌دا دروست ده‌بێت كه‌چاوه‌ڕێی ئاواتێكی دورو درێژ بیت‌و بۆت بێته دی یاخود كه‌سێكی نزیك‌و خۆشه‌ویستت بۆماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ لیت دوور بكه‌وێته‌وه‌و بێ چاوه‌ڕوانیكردنت پێت شاد ببێته‌وه.
به‌گشتی پێكه‌نینه‌كان به‌گوێره‌ی كه‌سایه‌تیه‌كان ده‌گۆِِرێت، بۆ نمونه پێكه‌نینی شێتێك له‌لایه‌ن كه‌سانی نزیكیه‌وه به‌ئاسایی داده‌نرێت‌و لێكدانه‌وه‌ی بۆ ناكرێت، له‌هه‌مان ساتدا پێكه‌نینی به‌رپرسێك وه‌یان كه‌سێكی ناودار به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت‌و زۆرجاریش لێكدانه‌وه‌ی بۆده‌كرێت.
ده‌با پێكه‌نین بۆ ئه‌وه‌ی جوان بین له‌ژیاندا‌و هه‌وڵبده‌ین له‌ڕێی خه‌نده‌ی سه‌ر لێوانمانه‌وه كه‌سانی چوارده‌ورمان شاد بكه‌ین.
*به کره جۆ*


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه