.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















سیسته‌می ده‌ماغ و ده‌مار
چ جۆره سوپه‌رکۆمپیته‌رێک له کاتی ئێستا ده‌توانیت چیڕۆک بنووسێته‌وه و پرسیاری بیرکاری ساغبکاته‌وه و وێنه بکێشێت و گه‌مه بکات و به چاو ببینێت و ده‌نگی که‌سێکی تر ببیستێت و وه‌ڵام بداته‌وه و بۆن لێکبداته‌وه ..هتد؟ مێکشک و ده‌ماره‌کانی تۆ ده‌توانن ئه‌و هه‌موو کاره‌بکه‌ن. ئایا هه‌ست ده‌که‌یت کۆمپیته‌رێک هه‌بێت وه‌ک ده‌ماغی تۆ؟!
تۆ بیر ده‌که‌یه‌وه به یارمه‌تی ده‌ماغت، هه‌روه‌ها ده‌ماغت نیشانه ده‌نێرێت به‌ناو تۆڕێک پێیان ده‌وترێت سیسته‌می ده‌ماری. ئه‌م نیشانانه به قاچه‌کانت ده‌ڵێت که ده‌ست بکه‌ن به ڕۆیشتن به خێرایی یاخود له‌سه‌رخۆ، به گه‌ده‌ت ده‌ڵێت کار بکات..هتد زۆرێک له‌م کردارانه به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌ندرێن به‌بێ ئه‌وه تۆ بیریان لێبکه‌یته‌وه. ده‌ماغت به دڵت ده‌ڵێت لێبدات، هه‌روه‌ها به سیه‌کانت ده‌ڵێت هه‌ناسه بده‌ن هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر تۆ نووستبیشی.
ده‌ماغت کۆنتڕۆڵی هه‌سته‌کانت ده‌کات، وه‌ک خۆشی و شادی و ناخۆشی و خۆشه‌ویستی و توڕه‌یی و ترس...هتد هه‌موویان له ده‌ماغته‌وه دێن.
ده‌ماغ له چی پێکهاتووه؟
ده‌ماغ له زیاتر له 100 ملیۆن خانه‌ی ده‌ماری پێکهاتووه، وه‌ک گلۆپێکی ڕه‌نگ په‌مبه‌ی بۆر وایه. ڕووکه‌شی ده‌ماغ لۆچ لۆچه، هه‌روه‌ها هه‌ندێک چاڵایی ده‌ماغ دابه‌ش ده‌که‌ن بۆ چه‌ند به‌شێک.
تۆڕێک له لووله‌ی خوێن، ئۆکسجین و خۆراک ده‌هێنن بۆ خانه‌کانی ده‌ماغ و هه‌روه‌ها له پاشماوه ڕزگاری ده‌که‌ن. ده‌ماغ پارێزراو به هۆی ئێسکی که‌له‌ی سه‌ره‌وه. جگه له ئێسک، شانه‌ی شه‌لمه‌نی و پیستیش ده‌ماغ ده‌پارێزن.
کاتێک تۆ له‌دایک ده‌بیت کێشی ده‌ماغت ته‌نها 350 گرامه، ده‌ماغ به‌رده‌وام گه‌شه ده‌کات کاتێک تۆ گه‌شه ده‌که‌یت، کاتێک تۆ ده‌گه‌یته ته‌مه‌نی 20 ساڵی، ده‌ماغ ده‌بێته 1.3 کیلۆگرام.
ده‌ماغ له سێ پارچه پێکهاتووه، مێشک و مێشکۆڵه و قه‌دی مێشک. مێشک به‌شی گه‌وره‌ی ده‌ماغ پێکده‌هێنێت. مێشکۆڵه ده‌که‌وێته به‌شی خواره‌وه‌ی پشته‌وه‌ی ده‌ماغ. قه‌دی مێشک به‌ستراوه به په‌تکی بڕبڕه‌یی له بنی ده‌ماغه‌وه.
مێشک و مێشکۆڵه دابه‌ش بووینه بۆ دوو به‌ش، لای ڕاست و لای چه‌پ. لای ڕاست به‌شی چه‌پی جه‌سته‌ت کۆنتڕۆڵ ده‌کات، لای چه‌پیش به‌شی ڕاستی جه‌سته‌ت کۆنتڕۆڵ ده‌کات.
مێشک چی ده‌کات؟
مێشک زۆری ده‌ماغ پێکده‌هێنێت. مێشک کێشکان شیده‌کاته‌وه، هه‌رشتێک تۆ بیری لێبکه‌یته‌وه ده‌چێت بۆ مێشک. سه‌رنته‌ری قسه‌کردن و زمان و سۆز له مێشکه‌وه دێت به تایه‌به‌تی به‌شی ده‌ره‌وه‌ی مێشک. هه‌روه‌ها مێشک نیشانه له هه‌سته‌کانیش وه‌رده‌گرێت. نیشانه‌کان به هۆی ده‌ماره‌کانه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ مێشک. ده‌ماره‌کان له چاو و گوێوه ده‌چن بۆ ئه‌و به‌شانه‌ی مێشک که واده‌که‌ن تۆ ببینی و ببیستی ، وه هه‌روه‌ها.
مێشک نامه به شێوه‌ی نیشانه‌ن ده‌نێرێت بۆ به‌شه‌کانی تری له‌ش له ڕێگای ده‌ماره‌کانه‌وه، ئه‌م نامه‌یه به قاچه‌کانت ده‌ڵێت که بجولێن به خێرایی یاخود له‌سه‌رخۆ، به ده‌سته‌کانت ده‌ڵێن سه‌لام بکات کاتێک تۆ هاوڕێیه‌کت ده‌بینیت، وه هه‌روه‌ها.
مێشکۆکه چی ده‌کات؟
مێشکۆکه هه‌ڵده‌ستێت به ڕێکخستنی جووله‌ی ورد و له‌سه‌ری خۆی له‌شت. بۆ نموونه مێشکۆکه یارمه‌تی په‌نجه‌کانت ده‌دات پیانو لێبدات یاخود گیتار یاخود که‌مان. یارمه‌تیت ده‌دات هاوسه‌نگیت بپارێزیت کاتێک له ڕۆیشتن یاخود له غاردان یاخود له پازدان..هتد دایت.
قه‌دی مێشک چی ده‌کات؟
قه‌دی مێشک گرنگی ده‌دات به‌و فرمانانه‌ی له‌ش کۆ تۆ ده‌یکه‌یت به‌بێ ئه‌وه‌ی بیری لێبکه‌یته‌وه. وا ده‌کات دڵت لێبدات، هه‌روه‌ها واده‌کات سیه‌کانت هه‌ناسه بدات، وا ده‌کات چاوه‌کانت بتروکێن، وا ده‌کات ده‌سته‌کانت به خێرای بکشێنیه‌وه کاتێک به‌ر ته‌نێکی گه‌رم بکه‌وێت، وه هه‌روه‌ها.
دڵ و سووڕان
خه‌ڵکی زۆر قسه ده‌که‌ن له‌باره‌ی دڵه، چونکه ده‌زانن دڵ زۆر گرنگه.
تۆ دڵت هه‌یه، دڵی تۆ وه‌ک په‌مپێک وایه. کاتێك تۆ به خێرایی ده‌ڕۆیت، دڵت به خێرایی و به توندی په‌مپده‌دات. هه‌ندێک جار ده‌توانیت هه‌ست به لێدانی یاخود به په‌مپدانی دڵت بکه‌یت.
دڵ به چی ده‌چێت؟
دڵ به هه‌رمێیه‌کی ده‌چێت که سه‌راوژێر کراوه. به نزیکه‌یی به قه‌د قه‌باره‌ی مستێکی ده‌سته. هه‌روه‌ها به زۆری له ناوه‌ڕاستی سینگه، که‌مێک بۆ لای چه‌پ.
دڵ له ماسولکه پێکهاتووه. بۆ چوار ژوور دابه‌ش بووه. به دوو ژووری سه‌ره‌وه ده‌وترێت گوێچکۆڵه، هه‌روه‌ها به دوو ژووری خواره‌وه ده‌وترێت سکۆڵه. هه‌روه‌ها دڵ چوار زمانه‌شی هه‌یه که ڕێگا به چوونه ژووره‌وه و هاتنه‌ده‌روه‌ی خوێن ده‌ده‌ن بۆ ناو ژووره‌کانی دڵ.
به‌و لووله خوێنانه‌ی که ده‌رده‌چن له دڵ ده‌وترێت خوێنبه‌ر، به‌و لووله خوێنانه‌ش که ده‌چن بۆ دڵ ده‌وترێت خوێنهێنه‌ر.
دڵ خوێن په‌مپده‌دات. خوێن دێته ناو گوێچکۆڵه‌کان. سکۆڵه‌کان خوێن ده‌نێرن بۆ هه‌موو به‌شه‌کانی له‌ش.
خوێن که له دڵ ده‌رده‌چێت، هه‌رڵگری خۆراک و ئۆکسجینه. هه‌موو به‌شێک له له‌ش پێویستی به خۆراک و ئۆکسجینه بۆ ده‌ست که‌وتنی وزه. دڵ له ڕێگایی خوێنبه‌ره‌کانه‌وه خوێن ده‌نێرێت. هه‌روه‌ها له ڕێگایی خوێنهێنه‌ره‌کانه‌وه خوێن وه‌رده‌گرته‌وه له به‌شه‌کانی له‌ش.
ژووره‌کانی لای ڕاستی دڵ به‌رپرسن له وه‌رگرته‌نه‌وه‌ی خوێن له به‌شه‌کانی له‌ش له‌ڕێگای خوێنهێنه‌ره‌کانه‌وه. له‌سه‌ره‌تا خوێن ده‌ێته‌وه ناو گوێچکۆڵه‌ی ڕاست. له گوێچکۆڵه‌ی ڕاسته‌وه ده‌چێت بۆ سکۆڵه‌ی ڕاست. پاشان سکۆڵه‌ی ڕاست هه‌ڵده‌ستێت به ناردنی خوێن بۆ سیه‌کان. ئه‌و خوێنه که دێته‌وه بۆ دڵ پاشماوی خانه‌کانی له‌شی تێدایه (دوانه‌ئۆکسیدی کاربۆن). خوێن پێویسته خۆی ڕزگار بکات له‌م دوانه‌ئۆکیسده. سیه‌کان به‌رپرسی ئه‌م کاره‌ن. سیه‌کان له‌ش رزگار ده‌که‌ن له دوانه‌ئۆکسیدی کاربۆن له کاتی هه‌ناسه دانه‌وه. پاش ئه‌وه‌ی که تۆ هه‌ناسه وه‌رده‌گریه‌وه، سیه‌کانت ئۆکسجین وه‌رده‌گرن له هه‌وا. سیه‌کانت پڕ ده‌بن له ئۆکسجین. خوێنت له ناو سیه‌کان ئۆکسجین وه‌رده‌گرن. ئێستا خوێن ئاماده بچێت بۆ هه‌موو به‌شه‌کان له‌ش.
ژووره‌کانی لای چه‌پی دڵ به‌رپرسن له ناردنی خوێن. دوای هه‌ناسه وه‌رگرتن، خوێنی ئۆکسجیناوی له سیه‌کانه‌وه له ڕێگای خوێهێنه‌ره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دڵ (گوێچکۆڵه‌ی چه‌پ)، پاشان خوێن له گوێچکۆڵه‌ی چه‌په‌وه ده‌چێت بۆ سکۆڵه‌ی چه‌پ. له سکۆڵه‌ی چه‌په‌وه خوێن ده‌نێردرێت بۆ هه‌موو به‌شه‌کانی له‌ش.
دڵ چۆن خوێن په‌مپاده‌دات؟
ئێستا تۆ مستێک دروست بکه به ده‌ستێکته‌وه. پاشان که‌مێک مسته‌که بکه‌وه و دوایی مسته‌که به توندی دابخه‌وه بکه‌وه "بکوشه". دوباره مه‌سته‌که‌ت بکه‌وه و دابخه‌وه، بکه‌وه و دابخه‌وه، ئه‌مه شێوازێکه که چۆن دڵت په‌مپده‌دات به خوێن. ماسولکه‌کانی دڵ هه‌ڵده‌ستن به کوشینی ژووره‌کانی دڵ، به‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پاڵدانی خوێن.
بۆ کردنه‌وه و داخستنی مسێکی ده‌ستت، پێویسته تۆ بیربکه‌یه‌وه که چۆن بیکه‌یت، به‌ڵام پێویست ناکات بیربکه‌یوه له‌باره‌ی کوشینی دڵ، چونکه ده‌ماغت به دڵ ده‌ڵێت به‌رده‌وام بێت له په‌مپدان، دڵ خوێن په‌مپده‌دات جا ئه‌گه‌ر تۆ به‌ئاگابیت یاخود نووستووبیت. هیچ که‌سێک ناتوانێت بژیت ئه‌گه‌ر دڵی بوه‌ستێت له له لێدان زیاتر له چه‌ند خوله‌کێک.
ماویه‌تی.........

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه