❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چیرۆکی گێژاو/ به‌شی سێیه‌م

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-10 16:54:08

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

چیرۆکی گێژاو/ به‌شی سێیه‌م

چیرۆکی گێژاو /به‌شی سێیه‌م

هه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هۆمایوونى ده‌په‌رستى, هه‌ر ئه‌و ژنه‌ى كه‌ ئه‌وه‌نده‌ هه‌ست وسۆز وخه‌یاڵى ناسكى سه‌بارت به‌ خۆشه‌ویستى هه‌بوو, ئه‌م دڵداریه‌ى ژنى له‌به‌رامبه‌ر بیره‌وه‌ریه‌كانى بارام هۆمایوونى هه‌ڵچوواند. له‌ژنه‌كه‌ى بێزاربوو كه‌ ئێستا به‌شێوه‌یه‌كى ماددى وماڵپه‌رستانه‌ بیرده‌كاته‌وه‌و له‌خه‌مى ماڵ وژیانى خۆى بوو نه‌یده‌ویست خه‌م وپه‌ژاره‌ بخاته‌ ناو دڵیه‌وه‌. ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ى كه‌ ده‌یهێناوه‌ ئه‌وه‌بوو كه‌ بارام ژن ومناڵى نه‌بووه‌! چ بیركردنه‌وه‌یه‌كى ناپه‌سه‌نده‌!, چونكه‌ ئه‌و خۆى له‌م تام وچێژه‌ گشتیه‌ بێبه‌ش كردوه‌ مردنه‌كه‌ى ئه‌فسۆسێكى نىیه‌. ئایا به‌هاى كچه‌كه‌ى له‌م دوونیایه‌دا زۆرتر له‌ هاورِێكه‌یه‌تى؟ هه‌رگیز! ئایا بارام شایسته‌ى ئه‌وه‌نه‌بوو كه‌ ئه‌فسۆسى بۆ بخۆن؟ ئایا له‌م جیهانه‌دا كه‌سێكى وه‌ك ئه‌و ده‌دۆزێته‌وه‌؟...

ئه‌و ده‌بىَ بمرێت وئه‌م پیره‌ژنه‌ رِزیوه‌ نه‌وه‌دساڵه‌یه‌ ده‌بىَ زیندووبێت, كه‌ ئه‌مرِۆكه‌ له‌ناو ئه‌م به‌فرو سه‌رمایه‌دا له‌وسه‌رى شاره‌وه‌ به‌گۆچان هاتبوو, له‌ماڵى بارام ده‌گه‌رِا تاكوو برِوات وله‌ حه‌ڵواى مردوو بخوات. ئه‌مه‌ كارى خوایه‌و به‌رِاى ژنه‌كه‌ى زۆر ئاساییه‌. بىَگومان ژنه‌كه‌شى رِۆژێك وه‌ك ئه‌م سه‌یده‌ خاتوونه‌ى لێدێت. ئێستاش به‌بىَگاڵته‌ سیماى زۆر گۆرِاوه‌, شێوه‌ى چاوان وده‌نگى گۆرِاوه‌. به‌یانان زوو كه‌ بۆ سه‌ركار ده‌رِوات ئه‌و هێشتا له‌خه‌ودایه‌. ژێرچاوانى چرووكى كردوه‌و باسكى خۆى له‌ده‌ست داوه‌. له‌وانه‌یه‌ ژنه‌كه‌شى هه‌ر ئه‌م هه‌سته‌ى به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌و هه‌بێت, كێده‌زانىَ؟ ئایا خودى ئه‌ویش نه‌گۆرِاوه‌, ئایا هه‌مان هۆمایوونى به‌به‌زه‌یى وگوێرِایه‌ڵ وشۆخ وشه‌نگى رِابردووه‌؟ ئایا ژنه‌كه‌ى فریوونه‌داوه‌؟ به‌ڵام بۆچى ئه‌م خه‌یاڵانه‌ى لادرووست ببوو؟ ئایا به‌هۆى نه‌نووستن بوو یان به‌هۆى بیره‌وه‌رى پرِئازارى هاورِێكه‌ىبوو؟
له‌م كاته‌دا ده‌رگاكراوه‌و خزمه‌تكارێك كه‌ گۆشه‌ى چارشێوه‌كه‌ى به‌ددانى گرتبوو پاكه‌تێكى گه‌وره‌ى رِه‌نگ لێدراوى هێنا ودایه‌ ده‌ستى هۆمایوون وده‌ركه‌وت.
هۆمایوون ده‌سخه‌تى پچرِاو پچرِاوى بارامى له‌سه‌ر پاكه‌ته‌كه‌ ناسیه‌وه‌ به‌خێرایى كردیه‌وه‌, كاخه‌زێكى له‌ناو ده‌رهێناو خوێندیه‌وه‌:
((ئێستا كه‌ كاتژمێر و نیوه‌ك له‌ نیوه‌ شه‌و تێپه‌رِیوه‌ به‌به‌روارى 13ى میهرى 1311 به‌نده‌ بارام میرزاى ئه‌رژه‌ن پوور به‌ئاره‌زووى خۆم گشت سامانى خۆم به‌ هۆما خاتوونى ماه‌ئافه‌رید ده‌به‌خشم. بارام ئه‌رژه‌ن پوور)).
هۆمایوون به‌سه‌رسامى جارێكىتر خوێندیه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كى مات و بێده‌نگ كاخه‌زه‌كه‌ى له‌ده‌ست كه‌وت.
به‌درى كه‌ به‌لاچاوێك سه‌رنجى ده‌دا, پرسى:
((نامه‌ى كێبوو؟)).
((بارام)).
((چینووسیوه‌؟)).
((ده‌زانى هه‌موو سامانى خۆى به‌هۆما به‌خشیوه‌...)).
((چ پیاوێكى نازه‌نیین بوو!)).
ئه‌م سه‌رسوورِمانه‌ى ژنه‌كه‌ى كه‌ تێكه‌ڵبوو له‌گه‌ڵ جۆرێك به‌زه‌یى پێداهاتنه‌وه‌, هۆمایوونى زۆرتر توورِه‌كرد. سه‌یرى وێنه‌ى بارامى كرد. دوایى گه‌رِاوه‌و سه‌یرى هۆماى كرد. له‌پرَِا شتێكى به‌خه‌یاڵدا هات كه‌ له‌شى كه‌وته‌ له‌رزینه‌وه‌. هۆماى كچى بێكه‌م وزۆر له‌ بارام ده‌چوو, نه‌له‌ئه‌و ده‌چوو نه‌له‌ دایكى. چاوى هیچكامیان رِه‌ش نه‌بوو, ده‌مى بچووك, چه‌نه‌گه‌ى باریك, رِێك هه‌موو پێكهاته‌كانى سیماى له‌ بارام ده‌چوو. ئێستا هۆمایوون به‌مه‌ى زانیبوو كه‌ بۆچى بارام ئه‌وه‌نده‌ هۆماى خۆشده‌ویست وئێستاش دواى مردنى سامانى خۆى به‌ئه‌و به‌خشیوه‌! ئایا هۆمایوون كه‌ كچه‌كه‌ى ئه‌وه‌نده‌ خۆشده‌ویست به‌رهه‌مى ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ نهێنیانه‌بوو كه‌ بارام له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا هه‌یبوو؟ ئه‌ویش هاورِێیه‌ك كه‌ پێكه‌وه‌ ئه‌وه‌ها گیانى گیانى بوون و ئه‌وه‌نده‌ متمانه‌یان به‌ یه‌كترى بوو؟. ژنه‌كه‌ى چه‌ندساڵه‌ كه‌ له‌گه‌ڵیدا په‌یوه‌ندى هه‌بووه‌ بىَئه‌وه‌ى كه‌ هۆمایوون پێیان بزانىَ و له‌گشت ئه‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌ویان له‌خشته‌ بردوه‌, گاڵته‌یان پێكردوه‌و ئێستاش ئه‌م وه‌سیه‌تنامه‌, ئه‌م جنێوه‌ى پاش مردنى بۆ ناردوه‌.نا, ئه‌و نه‌یده‌توانى گشت ئه‌مانه‌ بۆخۆى هه‌مواربكات. ئه‌م خه‌یاڵاتانه‌ وه‌ك بریسكه‌یه‌ك له‌پێش چاوى تێپه‌رِین, سه‌رى به‌ژان كه‌وت, رِوخسارى سوور هه‌ڵگه‌رِا, به‌توورِه‌یى سه‌یرى به‌درى كردو ووتى:
((تۆ چیده‌ڵێى, ها, بۆ بارام ئه‌م كاره‌ى كردوه‌, مه‌گه‌ر خوشك وبراى نه‌بوو؟)).
((دوور له‌ئێستا ئه‌و مناڵه‌ى زۆر خۆشده‌ویست. كاتێك كه‌ له‌به‌نده‌ر گه‌ز كارمه‌ند بووى هۆما سوورێژه‌ى گرت, ده‌ شه‌وو رِۆژ ئه‌م پیاوه‌ له‌ژوور سه‌رى ئه‌م مناڵه‌ دانیشت و په‌رستارى لێكرد. خوالێیخۆشبىَ!)).
هۆمایوون به‌توورِه‌ییه‌وه‌ ووتى:
((نا وه‌ها به‌ساده‌ییش نیه‌...)).

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-13 18:04:39

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE

Re: چیرۆکی گێژاو/ به‌شی سێیه‌م

dat uchawt xosh bet kak sirwan  bo am darshtna sarkw  u  bet hamesha

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-07-14 08:54:13

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: چیرۆکی گێژاو/ به‌شی سێیه‌م

زۆر سوپاس سه‌راب گیان بۆ به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌و  په‌یامه‌که‌ت ئه‌زیزم ته‌مه‌ن درێژ و سه‌رکه‌وتوو  بیت  هیوادارم به‌ دلت بوبێت
به‌خته‌وه‌ر بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net