❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئایه‌تێکی قورئانی پیرۆز بووه‌ هۆی موسڵمانبوونی قه‌شه‌یه‌ك

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-11 08:15:29

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

ئایه‌تێکی قورئانی پیرۆز بووه‌ هۆی موسڵمانبوونی قه‌شه‌یه‌ك

ئایه‌تێکی قورئانی پیرۆز بووه‌ هۆی موسڵمانبوونی قه‌شه‌یه‌ك
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-00ca984793.jpg

ذلک الکتاب لاریب فیه هدی للمتقین دووه‌م ئایه‌تی سووره‌تی (البقرة) بوو به‌خاڵی وه‌رچه‌رخان له‌ ژیانی قه‌شه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی به‌ ناوی (سیفریدو رویس) به‌ جۆرێک که ‌واز
له‌ نه‌سرانیه‌ت بهێنێت و موسڵمانبوونی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت و، دواتر ناوی خۆی بگۆڕێت بۆ (علی گواتیمالا).

له‌وانه‌یه‌ به‌سه‌رهاتی گۆڕانکاری له‌ژیانی که‌سێکدا له‌ئه‌وپه‌ڕی چه‌په‌وه بۆ ئه‌وپه‌ڕی ڕاست به‌ شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕوان نه‌کراو له‌خه‌یاڵ یان مه‌حاڵه‌وه‌ نزیک بێت به‌ڵام کاریگه‌ری وشه‌کانی ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر دڵ و ده‌روونی ئه‌م قه‌شه‌یه‌ بوون به‌سه‌ره‌تای گۆڕانکاری له‌ ژیانیدا و ئیتر ئه‌و خه‌یاڵ و مه‌حاڵه ‌بوون به ‌واقیع و حه‌قیقه‌ت.

شایانی باسه‌ (علی گواتیمالا) به‌شداری حه‌جی ئه‌مساڵی(1428) کردووه‌ که‌ یه‌که‌م حه‌جیه‌تی و، (علي شرایه‌) ئاماده‌کاری بابه‌ته‌که‌ بۆ ڕۆژنامه‌ی (الشرق الاوسط) له‌ (منی) چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ کردووه‌.

(علی گواتیمالا) ده‌ڵێت:
(قه‌شه‌ بووم له‌ شاری کوین له‌ باشووری ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و خه‌ریکی بڵاوکردنه‌وه‌و فێرکردنی ئایینی نه‌سرانیه‌ت بووم له‌ به‌ندیخانه‌کانی ئه‌و شاره‌دا و، له‌ پێناوی ئه‌مه‌شدا هه‌وڵم ده‌داو خۆم ماندوو ده‌کرد، چونکه‌ قوتابی قۆناغی کۆتایی بووم له‌ قوتابخانه‌ی پێگه‌یه‌ندنی قه‌شه‌کان.
به‌ر له‌ ده‌رچوونم له‌ قۆناغی کۆتایی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌، به‌پێی به‌رنامه‌ی خوێندنه‌که‌مان ده‌بووایه‌ شاره‌زاییمان هه‌بێت ده‌رباره‌ی په‌رتوکه‌ ئاسمانیه‌کان، تاوه‌کو ئه‌و قه‌شانه‌ی له‌وێ ده‌رده‌چن شاره‌زا بن له‌ باره‌ی هه‌موو کتێبه‌ ئاسمانیه‌کانه‌وه‌، یه‌کێک له‌و په‌رتوکانه‌ش قورئانی پیرۆز بوو، که‌ بوو به‌ خاڵی وه‌رچه‌رخانم به‌ره‌و ئیسلام).

( کاتێک لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌میم کرده‌وه‌، چاوم که‌وته‌ سه‌ر سه‌ره‌تای سووره‌تی(البقرة)
ذلک الکتاب لاریب فیه هدی للمتقین
ئه‌م ئایه‌ته‌ سه‌رنجی ڕاکێشام، که‌ به‌ هیچ جۆرێک بواری سازش و ئه‌ملاولای تێدا نییه‌، چونکه‌ باوی پێشه‌کی کتێبه‌کان وه‌هایه‌ که‌ نوسه‌ره‌کانیان به‌ داوای لێبوردن له‌ خوێنه‌ر ده‌ست پێ ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به‌هه‌ر که‌موکورتیه‌ک که‌ له‌ نووسینه‌کانیاندا هه‌بێت، یان هه‌وڵی ئه‌وه ‌ده‌ده‌ن که‌ خوێنه‌ر عیباره‌ته‌کانیان قه‌بووڵ بکات.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م‌ ئایه‌ته‌دا سه‌رنجی ڕاکێشام و به‌ره‌و لای خۆی کێشی کردم ئه‌وه‌یه‌ که‌ من له‌به‌رده‌م ڕاستییه‌کدام هیچ گومان و دوودڵی تێدا نییه‌ .. کاتێک ده‌فه‌رموێت: ذلک الکتاب لاریب فیه

پاشان ده‌ڵێت:
(ده‌ستم کردبه‌خوێندنه‌وه‌ی قورئان تا گه‌یشتمه‌ چه‌ندین زانیاری که‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ن که‌ له‌ ئایینه‌که‌ی مندا هه‌ن و، ئه‌مه‌ش وای لێکردم بگه‌ڕێمه‌وه‌ لای قه‌شه‌ گه‌وره‌کانی قوتابخانه‌که‌و پرسیاریان لێ بکه‌م، به‌ڵام ئه‌وان خۆیان له‌ پرسیاره‌کانی من دزیه‌وه‌و ئامۆژگاری ئه‌وه‌یان کردم که‌ قورئان نه‌خوێنمه‌وه‌ چونکه‌ ئه‌وه‌ کاری شه‌یتان و کاری موسڵمانه‌کانه‌.

ئه‌مه‌ش وای لێکردم زیاتر سوور بم له‌سه‌ری و زیاتر ئه‌م په‌رتوکه‌م خۆش بوێت و بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێک هه‌ر خه‌ریکی خوێندنده‌وه‌ی بووم و ، هاوکات باوه‌ڕم وابوو که‌ هیچ مرۆڤێک ناتوانێت له‌ وێنه‌ی ئه‌و رسته‌ و ئایه‌ته‌ ڕوون ئاشکرایانه‌ی له‌ قورئاندا هه‌ن دابڕێژێت).

پاشان ده‌ڵێت:
(رۆژێکیان له‌ دوای گه‌ڕان و لێکۆڵینه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئایینی ئیسلام، گه‌ڕامه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ و له‌ خوا پاڕامه‌وه‌ که‌ رێنماییم بکات به‌ره‌و ڕاستی و، ڕێگای ئایینی ڕاست و دروستم نیشان بدات ... ئیتر ئه‌وه‌ بوو له‌ ماڵ هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌ و که‌سێکم بینی که‌ جزداشه‌یه‌کی له‌به‌ردا بوو به‌ره‌و مزگه‌وت ده‌چوو، لێم پرسی ناوت چیه؟ ‌ وتی: سالم باعقیل ، وتم: له‌سه‌ر چ ئایینێکیت؟ وتی: ئیسلام، هه‌روه‌ها پێی وتم که‌ ئه‌و ده‌چێت بۆ مزگه‌وت بۆ نوێژ کردن ... منیش بێ یه‌ک و دوو کردن له‌گه‌ڵی رۆیشتم تا گه‌یشتمه‌ مزگه‌وته‌که‌. له‌وێ هیچ رێوڕه‌سمێکم به‌دی نه‌کرد هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ بێت که‌ له‌ئایینه‌که‌ی مندا هه‌ن وه‌کو هه‌ڵواسینی وێنه‌کان، هه‌روه‌ها بۆم ده‌رکه‌وت که‌ ئه‌م ئایینه‌ هیچ ڕه‌گه‌ز په‌رستیه‌کی تێدا نییه‌ به‌وجۆره‌ی که‌ له‌ ئایینه‌کانی تردا هه‌یه‌.
وام لێهات بۆ ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌ هه‌موو رۆژێک ده‌چووم بۆ مزگه‌وت به‌ بێ ئه‌وه‌ی که‌س هیچم پێ بڵێت یان بمدوێنێت، تائه‌وکاته‌ی رۆژێکیان دانیشتبووم له‌ مزگه‌وت یه‌کێک له‌موسڵمانه‌کان هات بۆ لام و پێی وتم با فێری ده‌ستنویژت بکه‌م.
علی گواتیمالا به‌ پێکه‌نینه‌وه‌ ده‌ڵێت: که‌ ئه‌و وتی (وضوء) سه‌ره‌تا واگومانم برد که‌ ده‌یه‌وێت (voodoo)م فێر بکات که‌ جۆرێکه‌ له‌ جۆره‌کانی جادو، بۆیه‌ ده‌ستبه‌جێ سڵم کرده‌وه‌ چونکه‌ چۆن ده‌بێت موسڵمانان خه‌ڵکی فێری جادو بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ بوو پێی وتم که‌ (وضوء) له‌ زمانی عه‌ره‌بیدا مانای ده‌ستنوێژ گرتنه‌، ئیتر منیش به‌ گوێم کرد و چووم ده‌ستنوێژم شت و دواتریش موسڵمان بوونی خۆم ڕاگه‌یاند و به‌رده‌وام بووم له‌سه‌ر هاتوچۆی مزگه‌وت بێ هیچ ترس ودوو دڵییه‌ک.

پاشان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ دوای موسڵمان بوونی، خێزانه‌که‌ی فشاریان خستووه‌ته‌ سه‌ری به‌تایبه‌تی له‌ لایه‌ن خوشکێکیه‌وه‌ که‌ له‌سه‌ر ئایینی جووله‌که‌یه‌و، له‌سه‌ره‌تای موسڵمان بوونیدا به‌وه‌ ترساندویه‌تی که‌ موسڵمانان ده‌یکوژن و، ئه‌مه‌ش وای لێکردووه‌ بترسێت و ماوه‌یه‌ک نه‌چێت بۆ مزگه‌وت.

به‌ڵام دواتر که‌ خوشکه‌که‌ی بینیویه‌تی ژیانی براکه‌ی به‌لای باشیدا گۆڕاوه‌ به‌ڕاشکاوی پێی وتووه‌ که‌وا ( ئه‌وانه‌ی بانگیان کردوویت بۆ ئیسلام ڕاستیان کردووه‌و هه‌ڵیان نه‌خه‌ڵه‌تاندوی ) و ، کاتێکیش که‌ زانیویه‌تی دێت بۆ حه‌ج داوای لێکردووه‌ دیاریه‌کی له‌ مه‌ککه‌وه‌ بۆ به‌رێته‌وه‌.
له‌دوای ئه‌و فشاره‌ ده‌روونیه‌ و بزر بوون و دوور که‌وتنه‌وه‌‌‌ له‌ مزگه‌وت، له‌ناخه‌وه‌ هه‌ستی کردووه‌ که‌ به‌ره‌و مزگه‌وت کێش ده‌کرێت و ئه‌مه‌ش وای لێکردووه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ به‌ره‌و مزگه‌وت و به‌ره‌و ئه‌وه‌ی زیاتر قوڵبێته‌وه‌‌ له‌ ئیسلامداو ده‌ست بکات به‌ بانگه‌واز بۆ ئیسلام له‌ چوارچێوه‌ی شاره‌که‌یدا.

سه‌باره‌ت به‌ گه‌شتی حه‌ج وبینینی که‌عبه‌ی پیرۆزیش که‌ بۆ یه‌که‌م جاره‌ له‌ ژیانیدا گواتیمالا ده‌ڵێت:
( ئه‌م رۆژانه‌ی حه‌ج باشترین رۆژێکن که‌ به‌سه‌رم بردبێت له‌ ژیانمدا، به‌تایبه‌تی کاتێک که‌ ده‌زانم ئه‌م شوێنانه‌ی سه‌ردانیان ده‌که‌م بریتین له‌و جێگایه‌نه‌ی که‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له‌کاتی ئه‌نجامدانی دروشمه‌کانی حه‌جدا پیا تێپه‌ڕیوه‌.
پێشتر که‌عبه‌ و مزگه‌وتی حه‌رامم ته‌نها له‌ ته‌له‌فیزیۆندا ده‌بینی و له‌ناخمدا ئاواته‌خواز بووم که‌ زیاره‌تیان بکه‌م وله‌ نزیکه‌وه‌ بیانبینم، به‌ڵام کاتێک بۆ یه‌که‌مجار چاوم به‌ که‌عبه‌ که‌وت هه‌ردوو قاچم وشک بوو نه‌متوانی له‌جێی خۆم بجوڵێم و هه‌ستم به‌خۆم نه‌ده‌کرد و له‌گه‌ڵ موچڕکێکی سه‌یردا به‌کوڵ ده‌ستم کرد به‌گریان و بۆ ماوه‌یه‌ک نه‌متوانی بجوڵێم و ئه‌و دیمه‌نه‌ له‌ مێشکمدا چه‌سپی.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:

بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵه‌ به‌هۆی حه‌بی خه‌وه‌وه‌ ده‌نوستم، به‌ڵام کاتێک له‌ (منی) سه‌رم دانا به‌نیازی خه‌وتن، به‌بێ ئه‌وه‌ی حه‌به‌کان بخۆم خه‌وم لێکه‌وت و هه‌ستم به‌ حه‌وانه‌وه‌یه‌کی وه‌ها کرد که‌ ده‌مێکه‌ لێی بێ به‌شم و به‌دواییدا ده‌گه‌ڕێم.
حاجی عه‌لی گواتیمالا یه‌کێکه‌ له‌ حه‌ڤده‌ هه‌زار موسڵمان که‌ پێشتر له‌سه‌ر ئایینی جووله‌که‌و نه‌سرانیه‌ت بوون و به‌ ته‌واوی ویستی خۆیان هاتوونه‌ته‌ سه‌ر ئایینی ئیسلام و هه‌رهه‌موویان له‌سایه‌ی یه‌ک ئایین و له‌یه‌ک خێوه‌تگه‌دا له‌ (منی) کۆبوونه‌ته‌وه‌ و یه‌ک دروشم و یه‌ک وته‌ دووباره‌ ده‌که‌نه‌وه‌ ( لبیك اللهم لبیك).

وه‌رگێرانی: سابیر سه‌عید

وه‌رگیراوه‌ له‌ ده‌نگی ئیسلام

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-11 16:14:42

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsXPFirefox

Re: ئایه‌تێکی قورئانی پیرۆز بووه‌ هۆی موسڵمانبوونی قه‌شه‌یه‌ك

ده‌ستت خــۆشــبــێـــت بــه‌راستی زۆر خۆشه‌ ئه‌م جــۆره‌ هه‌واڵانه‌ هه‌ربژیت.

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-07-11 21:58:51

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: ئایه‌تێکی قورئانی پیرۆز بووه‌ هۆی موسڵمانبوونی قه‌شه‌یه‌ك

ده‌ستی تۆش خۆشبێت هاورێم خه‌ڵات ..
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ،هه‌ر له‌خۆشیدا بیت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net