.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














ئێسكەنەرمە چییە؟
ئێسكەنەرمە (كساح Richets)، دروستبوونێكی نائاسایی ئێسكە لە منداڵاندا لە ئەنجامی كەمی كالسیۆم لە ئێسكەكانیاندا. كەمی كالسیۆم روودەدات لە ئەنجامی كەمی كالسیۆم لە خۆراكدا، كەمی ڤیتامین Dلە خۆراكدا، كەم بەركەوتن بە تیشكی خۆر. لەوانەیە نیشانەی وەكو ئازار لە قۆڵ، قاچەكان، حەوز، پشت، هەروەها سەقەتی لە ددان و ئێسكەپەیكەردا لە منداڵی تووشبوودا دەركەون. لە لەشدا، پەیوەندی نێوان كانزا و ڤیتامینەكان چەندی بڵێی گرنگە. لە دروستبوونی ئێسكیشدان، ڤیتامین D هەڵمژینی كانزای كالسیۆم لە ریخۆڵەدا رێكدەخات و ئاستی كالسیۆم و فۆسفۆریش رێكدەخات. بۆیە ئەگەر ڤیتامین D كەم بێت، لەش توانای رێكخستنی ئاستی كانزای كالسیۆم و فۆسفۆری نابێت. كە ئاستی ئەم كانزایانە لە خوێندا كەم دەكات، مادەی سەپۆرتی ئێسك تێكدەشكێت. ئێسكەنەرمە زیاتر لە كاتەكانی گەشەی خێرای ئێسكدا بەدی دەكرێت، لەو كاتەی كە لەش پێویستی بە رێژەیەكی زۆری كانزای كالسیۆم و كانزای فۆسفۆرەوە دەبێت. هەندێك جار، ئەگەری تووشبوون بە ئێسكەنەرمە زیاد دەبێت لەو منداڵانەی كە نەخشییان لە گورچیلە یان لە جگەردا هەیە. 
Gulan media

لهسهر هێڵ نییه