.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















لهلێدوانێكید له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی (ماركا) ریكاردۆ كاكای به‌رازیلی و یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی، هیوای خواست له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی مێژوو دروستبكات.
كاكا وتی: "ده‌مه‌وێت وه‌ك ئه‌لفرێدۆ دیستیڤانۆ و زینه‌دین زیدان یانه‌كه‌م بگه‌یه‌نمه‌وه لوتكه و وه‌ك ئه‌وان مێژوویه‌كی پڕ له نازناوه‌كان دروستبكه‌م."
وتیشی: "بۆ وه‌رزی ئاینده هه‌وڵده‌ده‌م له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم چه‌ندین جار سه‌ردانی گۆڕه‌پانی سیبلیس بكه‌م (ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ی كاتێك ریال نازناوه‌كان بهدهستبێنیبَت، یاریزانانی ئاهه‌نگی لێده‌گێڕن).
كاكا هیوایخواست چه‌ندینجار درێسی ریال له‌وێ به‌رزبكاته‌وه و دڵی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆشبكات."
كاكا له به‌شێكی تری وته‌كانیدا سه‌رسامیی خۆی به‌رامبه‌ر مانوێل بلیگرینی ڕاهێنه‌ری یانه‌كه ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند، ئه‌و ڕاهێنه‌ره به‌توانایه و ئاگادارین له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یانه كۆنه‌كه‌ی خۆی (ڤیاریال) چۆن مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد و ئاستی به‌رزكردبۆوه.
كاكا ئاواتهخوازیشبوو ئه‌و 67 ملیۆن یۆرۆیه‌ی پێیدراوه، له‌ئاستی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌دا بێت كه به‌رامبه‌ر ئه‌و پاره‌یه وه‌كخۆی یاری بۆ بكات و ئاشكرایكرد، پێموایه شایسته‌ی ئه‌و پاره‌یه‌م كه یانه‌كه‌م له به‌رامبه‌ر كڕینمدا داوێتی و هه‌وڵده‌ده‌م به‌قه‌د ئه‌و پاره‌یه و زیاتر پێشكه‌شی یانه‌كه‌م بكه‌م.
ریكاردۆ كاكا سوپاسی خوای گه‌وره‌شی كرد له‌وه‌ی سه‌روه‌ختێك له ڕووداوێكی مه‌ترسیدار ڕزگاریكردووه، كه خه‌ریكبووه به‌هۆیه‌وه تووشی (شلل) ببێت.
ریكاردۆ ئیزاكسۆن دۆس سانتۆس لیتی (كاكا)، له‌دایكبووی 22ی نیسانی "به‌رازیلیا"ی به‌رازیله و ساڵی 2007 خه‌ڵاتی باشترین یاریزان له جیهان و ئه‌وروپا و باشترین یاریزانی كاسی كیشوه‌ره‌كان بۆ یانه‌كان و باشترین یاریزانی جامی كیشوه‌ره‌كان بووه كه مانگی ڕابردوو له ئه‌فریقای باشوور به‌ڕێوه‌چوو، تا وای لێهات 2007 ناونرا دووهه‌زار و كاكا.
ده نكوباس


له‌سه‌ر هێڵ نییه