.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









كوردستان به‌مزووانه به‌تۆڕی فایبه‌ر ئۆبتیكهوه ده‌به‌سترێته‌وه
له‌چه‌ند مانگی داهاتوودا، تۆڕی فایبه‌ر ئۆبتیكی جیهانی ده‌گاته هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان‌و به‌مه‌ش خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له‌هه‌رێمدا پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
ئه‌ندازیار كاروان ڕه‌زا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له‌به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆدا میوانداری كرابوو ڕایگه‌یاند، له‌كۆی سێ كۆمپانیا كه به‌جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه هه‌ستاون، كۆمپانیا (ئاڵای نهورۆزتیلیكۆم) كاره‌كانی له‌هه‌ولێر ته‌واو كردووه.
ده‌رباره‌ی كۆمپانیای دووه‌میش كۆمپانیای (ئه‌لسه‌رد) كه خزمهتگوزراییهكه ده‌گه‌یه‌نێته پارێزگای سلێمانی ئه‌ندازیار كاروان وتی:"كۆمپانیای ئاڵا نهورۆزتیلیكۆم كاره‌كانی له‌هه‌ولێر ته‌واوكردووه‌و ئێستا تۆڕه‌كه له‌كاردایه، كۆمپانیای ئهلسهردیش سه‌رقاڵی دانانی ئامێرهكانێتیو به‌پێی گفتوگۆمان له‌گه‌ڵیاندا، له‌ماوه‌ی دوو مانگی داهاتوودا ته‌واو ده‌بێت، هه‌روه‌ها كۆمپانیای ئاڵا نه‌ورۆز تیلیكۆم هه‌ر به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی بۆ سلێمانی، له‌هه‌ولێره‌وه تاوه‌كو شاری كۆیه كێبڵه‌كه‌ی هێناوه‌و به‌نیازه له‌وێوه به‌هۆی ئامێری مایكرۆوه‌یڤه‌وه بیگه‌یه‌نێته سلێمانی".
سه‌باره‌ت به‌كۆمپانیای (ئای كیو IQ) كه كۆمپانیای سێهه‌مه، كاروان ڕه‌زا كێشه‌كه‌ی بۆ شاری خانه‌قین گه‌ڕانده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا به‌فه‌رمی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتـی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا نییه‌و وتی:"كۆمپانیای ئای كیو یه‌كه‌م كۆمپانیا بووه كه مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی خانه‌قینه‌وه به‌ئێرانه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه، حكومه‌تی ناوه‌ندی مۆڵه‌تی ناداتێ، چونكه تا ئێستا شاری خانه‌قین كێشه‌ی تێدایه‌و به‌فه‌رمی سه‌ر به‌هه‌رێمی كوردستان نییه".
NNA

له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌م زانیاریه
له‌سه‌ر هێڵ نییه








شتێکی چاکه ده‌ستت خۆش بیت سهرکهتووبئت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








وه‌ڵا براکه‌م ئه‌وه‌ی به‌حیساب به هه‌ولێره‌وه به‌ستراوه
فه‌رقه‌که‌ی زۆر نیه که سوودی زۆر بێت
به‌ڵام هی باش هه‌یه و پاره‌که‌ی خه‌یاڵیه

AV^_^AR 
من وه‌ک ئاوێنه ڕاست گۆم؛ بگریت له‌گه‌ڵتا ده‌گریم، پێبکه‌نیت له‌گه‌ڵتا پێ ده‌که‌نم، بته‌وێ بم شکێنی، ده‌ستت ده‌بڕم...
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
