❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گه‌شتێکی سه‌یر..!!‏

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-13 12:00:44

Asrin
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-08
دواترین سه‌ردان: 2011-05-03
په‌یامه‌كان: 992
WindowsXPMSIE

گه‌شتێکی سه‌یر..!!‏

گه‌شتێکی سه‌یر..!!‏

ژیانمان له‌م کورته‌ نواندنه‌دا: ‏‎
‎ پیاوێك خۆی و خێزانی و منداڵه‌كانی له‌گه‌شتێكدا بوون، له‌رێدا شتێكیان بینی ده‌ستی لێ ‏راگرتن، و ئه‌وانیش ترومبێله‌كه‌یان وه‌ستاند و گوتیان: فه‌رموو، كارێكت هه‌بوو؟ ‏‎
‎ گوتی: ده‌مه‌وێ له‌ته‌كتانا بم .. جێم ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ته‌كتانا سواربم؟ ‏‎
‎ ئه‌وانیش گوتیان: بێ زه‌حمه‌ت خۆتمان پێ بناسێنه‌، تۆ چیت؟‎
‎ ئه‌ویش گوتی: من ماڵم، سامانم..!!‏‎
‎ پیاوه‌كه‌ رووی كرده‌ ژن و منداڵه‌كانی و گوتی: ئێوه‌ راتان چییه‌؟ ئایا رێی بده‌ین له‌ته‌كمانا ‏سواربێت؟!‏‎
‎ ئه‌وانیش به‌یه‌ك ده‌نگ گوتیان: به‌ڵێ.. ئه‌مرِۆ هه‌موو ئیش وكارێك به‌ماڵ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌ومان ‏بوو ده‌توانین هه‌ر شتێكمان ویست بمان بێت، ماڵ له‌ته‌كیانا سوار بوو، ترومبێل كه‌وته‌رێ و ‏گه‌شته‌كه‌یان درێژه‌ پێدا..‏‎
‎ له‌ خاڵێكی سه‌ر رێدا شتێكی تریان بینی كه‌ ده‌ستی لێ راگرتن، ئه‌وانیش وه‌ستان و باوكه‌كه‌ ‏گوتی: فه‌رموو، كارێكت هه‌بوو؟ ‏‎
‎ ئه‌ویش گوتی: من پله‌و پایه‌م، ده‌مه‌وێ له‌ته‌كتانابم، ئایا رێم ده‌ده‌ن هاورِێتان بم؟ ‏ باوكه‌كه‌ له‌خێزان ومناڵه‌كانی پرسی راتان چییه‌؟ رێی بده‌ین سه‌ركه‌وێت و له‌ گه‌ڵماندا بێت؟ ‏هه‌موو به‌یه‌ك ده‌نگ گوتیان: به‌ڵێ. چونكه‌ به‌ده‌سه‌لاَت و پله‌و پایه‌ هه‌رچیمان بوێت ده‌توانین ‏بیكه‌ین و به‌ده‌ستی بێنین..‏‎
‎ ده‌سه‌لاَت و پله‌و پایه‌ش له‌ته‌كیانا سواربوو، رۆیشتن، و ئه‌وانیش له‌گه‌شته‌كه‌یانا به‌رده‌وام ‏بوون، له‌رێدا زۆرشتیان له‌ئاره‌زووه‌كان و رابواردن و خۆشییه‌كانی دنیا بینی، له‌گه‌ڵ خۆیانا ‏هه‌ڵیان گرتن و كردنیاننه‌ هاورِێ و هاونشین، هه‌ر له‌و گه‌شته‌یاندا شتێكی تریان بینی ‏كه‌ده‌ستی لێ راگرتن، و ئه‌وانیش وه‌ستان و باوكه‌كه‌ لێی پرسی: تۆ چیت و چیت ده‌وێ؟ ‏‎
‎ ئه‌ویش گوتی: من ئاینم، دین و مه‌زه‌بم.. ده‌مه‌وێ له‌ته‌كتانابم، رێم ده‌ده‌ن؟ ‏‎
‎ هه‌موو به‌جارێ و به‌یه‌ك ده‌نگ گوتیان: ببووره‌ هێشتا كاتی ئه‌وه‌مان نه‌هاتووه‌، با كه‌مێك ‏رابوێرین و له‌زه‌ت له‌ خۆشی و ئاره‌زووه‌كانی دنیامان بچێژین، چونكه‌ تۆی ئاین رێی حه‌رام ‏وحه‌لاَڵمان نیشان ده‌ده‌یت، ئه‌وه‌ نوێژه‌، و ئه‌وه‌ بالاَپۆشییه‌، و ئه‌وه‌ رۆژووه‌، و ئه‌وه‌...ئه‌وه‌...تاد.. ‏ئه‌وه‌ش زه‌حمه‌ته‌، ئێمه‌ش له‌سه‌ره‌تای ژیانداین و تاقه‌تی شتی وامان نییه‌!! له‌به‌ر ئه‌وه‌ داوای ‏لێ بووردن ده‌كه‌ین، ئێستا نامانه‌وێ له‌ته‌كمانا سوار بیت، به‌لاَم ده‌كرێ پاش ئه‌وه‌ی له‌م ‏ژیانه‌دا تێربووین و پیری به‌پیرمانه‌وه‌ هات ئه‌وكاته‌ سه‌رت لێ بده‌ین، و ببینه‌ هاورِێت. ئیتر جێیان ‏هێشت و رۆیشتن، تا له‌گه‌شته‌كه‌یانا به‌رده‌وام بن..‏‎
‎ ‏ له‌ناكاودا خاڵێكی پشكنین هاته‌ به‌رده‌میان و لێی نووسرابوو: بووه‌سته‌..!! ‏‎
‎ئه‌وانیش ‏وه‌ستان و یه‌كێك هێمای بۆ باوكه‌كه‌ كرد بێ زه‌حمه‌ت دابه‌زه‌، و كلیلی ترومبیله‌كه‌ش بده‌ ‏ده‌ست خێزانت..ئێمه‌ له‌دادگای بالاَوه‌ فه‌رمانی به‌ندكردنی هه‌میشه‌یی تۆمان پێ دراوه‌..‏‎ ‎‎
‎ ئه‌ویش هاواری ده‌كرد: من ناتوانم به‌ته‌نیا بژیم، با هه‌ندێك له‌و ماڵ وسامانه‌م، له‌و ده‌سه‌لاَت و ‏پله‌و پایه‌یه‌م له‌ته‌ك خۆما بێنم، چونكه‌ زه‌حمه‌تی زۆرم له‌گه‌لاَ كێشاون..‏‎
‎ فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ گوتی: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانی ماڵ وسامان و پله‌و پایه‌ له‌ته‌ك خۆتا بێنی.‏‎ ‎‎
‎ گوتی: ده‌ توخوا رێم بده‌، بائه‌و خێزانه‌ خۆشه‌ویسته‌م، و ئه‌و منداڵه‌ جگه‌ر گۆشانه‌م له‌ته‌كما ‏بن، چونكه‌ به‌ته‌نیا من توانای هیچم نییه‌..‏‎
‎ فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ گوتی: كاكه‌ ! سه‌ری خۆت مه‌یه‌شێنه‌.. فه‌رمانی ته‌نیا خۆتمان پێ دراوه‌، ‏ناتوانین رێی هیچ كه‌س و شتێكی تر بده‌ین له‌ته‌كتا بێت.. ته‌نیا ئێمه‌ رێی یه‌ك شت ده‌ده‌ین ‏له‌ته‌كتا بێت، ئه‌ویش دین وئایندارییه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ته‌ فه‌رموو با بێت له‌ته‌كتا!!‏‎
‎ ئه‌ویش گوتی: ئای قورِم به‌سه‌ر!! به‌خوا له‌فلاَن خاڵی ئه‌م گه‌شته‌دا هاته‌ سه‌ر رێمان به‌لاَم ‏هه‌ڵمان نه‌گرت، و رێمان پێ نه‌دا.. پیاوی چاكبه‌ رێم پێ بده‌ با بگه‌رِێمه‌وه‌ له‌ته‌ك خۆما هه‌ڵی ‏بگرم و بێمه‌وه‌..!! " حَتَّى إِذَا جَاءَ أَحَدَهُمُ المَوُتُ قَالَ رَبِّ ارجِعُونِ. لَعَلّى أَعمَلُ صَالِحاً فِيما تَرَكْتُ, ‏كَلاَّ إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا، وَمِن وَرَائِهِم بَرْزَخٌ إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ. " المؤمنون/102.‏‎
‎ گوتی: به‌داخه‌وه‌ تازه‌ رێی گه‌رِانه‌وه‌ت نییه‌، ده‌بوا خۆت بت زانیبایه‌ كه‌ له‌م گه‌شته‌دا مه‌فره‌زه‌ی ‏ناكاوی مردن دێته‌ رێت، و منی فریشته‌ی گیان كێشانیش ده‌ێمه‌ لات و تا ئه‌وساته‌ هه‌رچیت ‏كردبێت هه‌ر ئه‌وه‌ت بۆ حسێبه‌، و خێزان و ماڵ منداڵ و سه‌روه‌ت و سامان و پله‌و پایه‌ هیچی ‏به‌بێ دین سوودی نییه‌.. ئیتر مۆڵه‌تی یه‌ك چركه‌ی دواكه‌وتنت پێ نادرێ..!! له‌ته‌ك خۆما ‏ده‌تبه‌م و گه‌شتێكی درێژ خایه‌ن و هه‌میشه‌یی ده‌ست پێ ده‌كه‌یت." لَقَدْ كُنْتَ فِي غَفْلَةٍ مِنْ ‏هَذَا فَكَشَفْنَا عَنْكَ غِطَاءَكَ فَبَصَرُكَ الْيَوْمَ حَدِيدٌ " َقاف/22. ‏‎
‎ به‌ڵێ، خوێنه‌ری خۆشه‌ویست منیش له‌م نواندنه‌دا ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌م بییركه‌وته‌وه‌ كه‌ پێغه‌ممه‌ر ‏دروودی خوای لێ بێ ده‌فه‌رموێت: كاتێ مرۆڤ ده‌مرێت سێ شت ده‌كه‌ونه‌ شوێنێ: كه‌س ‏وكاری، ماڵ وسامانی، كارو كرده‌وه‌كانی، دوانیان ده‌گه‌رِێته‌وه‌، و یه‌كێكییان له‌ته‌كیا ده‌مێنێته‌وه‌. ‏كه‌س وكار، و ماڵ وسامانی ده‌گه‌رِێنه‌وه‌، و كرده‌وه‌كه‌ی له‌ته‌كیا ده‌مێنێته‌وه‌. ‏‎
‎ عن أنس بن مالك قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: " يتبع الميت ثلاثة، فيرجع اثنان ‏ويبقى معه واحد: يتبعه أهله وماله وعمله، فيرجع أهله وماله ويبقى عمله ". ‏‎

به هيواى سوودى هه موو لايه ك
Islam dost

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-15 12:33:28

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: گه‌شتێکی سه‌یر..!!‏

ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-07-15 12:35:14

Asrin
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-08
دواترین سه‌ردان: 2011-05-03
په‌یامه‌كان: 992
WindowsXPMSIE

Re: گه‌شتێکی سه‌یر..!!‏

زور سوباس كاكه حوسين بو به يامه كه ت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-07-15 13:38:24

lavuli_hawa
کازیوەی یانە
شوێن: suli. 7ayataka
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-01
دواترین سه‌ردان: 2012-08-29
په‌یامه‌كان: 1135
WindowsXPMSIE

Re: گه‌شتێکی سه‌یر..!!‏

ده‌سته‌کانت خۆش بێت ئه‌سرین گیان
خوا گیان جه‌زای خێرت بداته‌وه‌

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-5e9b500791.gif
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-133893222a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-07-15 15:06:52

Asrin
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-08
دواترین سه‌ردان: 2011-05-03
په‌یامه‌كان: 992
WindowsXPMSIE

Re: گه‌شتێکی سه‌یر..!!‏

zor supas lavuli gull eshalla la gal toya

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-07-17 12:09:40

tanya gull
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: شه‌قڵاوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-12
په‌یامه‌كان: 681
WindowsXPMSIE7

Re: گه‌شتێکی سه‌یر..!!‏

dastt xosh

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2e3cc6548c.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-07-17 15:58:17

Asrin
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-08
دواترین سه‌ردان: 2011-05-03
په‌یامه‌كان: 992
WindowsXPMSIE

Re: گه‌شتێکی سه‌یر..!!‏

سوپاس تانییا گیان بۆ په‌یامه‌که‌ت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net