❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زنجیرە دۆبلاژكراوە بیانیەكان تاچەند گونجاون لەگەڵ بارودۆخی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی گەلی كورد

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-14 07:05:14

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

زنجیرە دۆبلاژكراوە بیانیەكان تاچەند گونجاون لەگەڵ بارودۆخی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی گەلی كورد

گەر بێت و سەیر بكەین چەند ساڵێكە دەبینین لەكەناڵەكان دۆبلاژی زنجیرە بیانیەكان دەكرێت و بەتایبەتی لەكەناڵە لۆكاڵیەكان كە گومانی تێدا نیە كاریگەری خۆی دەبێت و زۆرجار ئاسەواری نێگەتیڤیشی لێ كەوتۆتەوە، لەسەر ئەم باسە بۆچوون گەلێكی جیامان وەرگرتووە.

(رێباز عەبدوڵڵا) بزاوتی وەرگێڕانی زنجیرە بیانیەكان لەناو كوردا شتێكی تازەیەو بۆ چەند ساڵێك بەر لەئێستا دەگەڕێتەوە، سروشتیش وایە كە شتێكی نوێ دێتە ناو هەر میللەتێك گومانی تێدا نیە سلبیات و ئیجابیاتی هەیەو دوبلاژكردنی زنجیرە بیانیەكانیش ئەوەندەی خراپەی هەبوو چاكەی نەبوو، چونكە شتێكی تازە بوو خەڵكی بەشێوەیەك ئاڵودەی سەیركردنی بووبوون كەئەستەم بوو یەكێك لە ئەلقەكان نەبینێ و قبوڵنەكردنیشی لەلایەن رەگەزی نێرینەوە ئاریش گەلێكی زۆر لێكەوتەوە، چونكە زۆر جاری وا هەبوو هەتا لێكترازانی خێزانیشی لێدەكەوتەوە چونكە پیاوی كورد فێربووە لەگەڵ ئەمركردنی بەشتێك بەسەر خێزانەكەیدا دەبێ لەماوەی چەند چركەیەكدا جێبەجێ بكرێت، دەرچوونیش لەو ئەجیندایەی ئەو ئەوا دەچێتە خانەی گوناهەوە، ئەوانەی سەیری ئەم زنجیرە دۆبلاژكراوانەیان دەكرد ئافرەت بوون و ئەو كاتەی كە سەیری ئەم زنجیرە تەمسیلەیان دەكرد هیچ شتێكیان بیر نەدەماو قبوڵ نەكردنیشی لەلایەن پیاوەوە چەندین كێشەی گەورەی دروست كرد.
(شنۆ یەحیا) من وەكو گەنجێك زۆر حەزم بەتەماشاكردنی زنجیرە دۆبلاژكراوەكانە بەتایبەتی ئەوانەی كەلەسەر زمانی فارسی وەردەگێڕدرێن بۆ سەر زمانی كوردی دەگونجێن لەگەڵ كولتووری كوردی لەرووی داب و نەریت و جلوبەرگ و زۆر شتی تر كەلەفیلمی فارسیدا هەن لەفیلمەكانی تردا نین، فیلمە فارسیە دۆبلاژكراوەكان هەموویان كۆمەڵایەتین و زیاتر باس لە واقیعی ناو كۆمەڵگە دەكات یاخود ئەو كێشانەی كەلەناو كۆمەڵگەدا هەن لەسەری دەدوێن.
(عوسمان عەلی) هەندێك زنجیرەی دۆبلاژكراوی بیانی هەن كەلەكەناڵەكان دەبینرێن، زۆر بێ مانان و هیچ یەكگرتنەوەیەكیان لەگەڵ كولتووری كوردیدا نیە، چونكە ئەم زنجیرە دۆبلاژكراوە بیانیانەی كەباسم كرد ئەوەندەی تاكی كورد بەرەو هەڵدێر دەبات و فێری زۆر شتی دەكات كەلەگەڵ داب و نەریتی ئێمە ناگونجێت، هیچ پێویست ناكات كەناڵەكان زنجیرەی لەم شێوە دابەزێنن چونكە من پێم وایە ئەم زنجیرانە تەنها بۆ پڕكردنەوەی بەرنامەكانیانەو لەرووی مەعریفیشەوە سفرن، هەربۆیە وەزارەتی رۆشنبیری ئەو كاتەی رێگا بەكەناڵێك دەدات كە كار بكات و پەخشی خۆی بكات پێویستە چەند رێنماییەكیان پێ بدات بەدەرچوون لەو رێنماییانە TVیەكەتان دادەخرێت لەوانە دانەبەزینی زنجیرە فیلمێك كەلەگەڵ داب و نەریتی كولتووری كوردی ناگونجێت.
(بێریڤان نەوزاد) كۆمەڵگای ئێمە كۆمەڵگایەكی داخراو بوو خێرایی كرانەوەشی كۆمەڵێك كێشەیان دروست كرد لەوانە كەناڵەكانی راگەیاندن بوو كەبەبێ هیچ بەرنامەیەكی تۆكمە چەندین بەرنامە پیشان دەدەن كە گونجاو نین بۆ كۆمەڵگەی ئێمە لەناو ئەوانەش زنجیرە دۆبلاژكراوەكانن كەلەناو ئەم زنجیرانەدا چەندین دیمەنی ناشایستەی تێدایە كە پیشاندانیان لەكەناڵە كوردیەكان گونجاو نین و شیاو نین بۆ نێو كۆمەڵگەی كوردی پێویستە لەناو كەناڵەكان چەندین فلتەر هەبێ بۆ دابەزینی زنجیرەیەك و لیژنەیەكی تایبەتی هەبێت نەك بەهەڕەمەكی، چونكە ئەوكات ئەوەندەی زەرەری دەبێ سوودی نابێ، تەلەفزیۆنەكانیش بۆ خزمەتی خەڵكی دامەزراون تا بتوانن لەرێگەی تەلەفزیۆنەكان و كێشە كۆمەڵایەتیەكان چارەسەر بكەن نەك بەپێچەوانەوە كێشەی كۆمەڵایەتی دروست بكەن وەكو لەزنجیرە دۆبلاژكراوەكان دەبینین.
(بەیار حەوێز) پێی وابوو كە ئەوەندە كار لەسەر دۆبلاژكردنی زنجیرەی بیانی دەكەن باشترە كار لەسەر بەرهەمی كوردی بكەن چونكە گومانی تێدانیە كارێك كە لەناوخۆدا بكرێ و خۆماڵی بن باشتر دەگونجێ لەگەڵ كولتووری كۆمەڵگەی كوردی بەڵام زنجیرەیەكی عەرەبی یان توركی، كە دۆبلاژ دەكرێ دەبێ بزانرێ كە چ زنجیرەیەك دۆبلاژ دەكەن، ئایا دەگونجێ لەگەڵ بارودۆخی كۆمەڵایەتی رۆشنبیری كوردیدا یاخود تەنیا بۆ پڕكردنەوەی بەرنامەكانیان دۆبلاژی دەكەن، بەڵام من پێم باشە كە زیاتر كار لەسەر زنجیرە فیلمی كوردی بكرێ و لەناوخۆدا بەرهەم بهێنرێت و كاری لەسەر بكرێت، نەك كار لەسەر دۆبلاژكردنی بكرێت، گومانیشی تێدانیە كە بەرهەمهێنانی زنجیرەیەك، كۆمەڵێك ئیمكانیاتی دەوێ وەكو هەبوونی كەسی پسپۆڕ و كادیری ئەكادیمی و ئیمكانیەتی دارایی كەلە هەمووی گرنگترە هەبێ بۆ بەرهەمهێنانی زنجیرەیەك.
(خوناو ئەحمەد) لەناو زنجیرە دۆبلاژكراوە بیانیەكاندا دوو جۆر دەبینرێن، یەكێكیان زۆر شیاون و دەگونجێن لەگەڵ كولتووری كوردیدا بەوەی كەكورد میللەتێكی موسڵمانەو كۆمەڵە خەسڵەتێكیشی هەن كەدەبێ بپارێزرێن و بەپیرۆزی بمێننەوە و لەناو ئەم زنجیرە دۆبلاژكراوانە حیساب بۆ ئەو شتانەش كراوە واتە نەتوانین بڵێین كە ئەم جۆرەیان بەهەموو پێوەرەكانەوە گونجاو و شیاون، بۆ دابەزاندنیان لەناو كەناڵە كوردیەكان، دوومیان جۆرێكی تری زنجیرەی دۆبلاژكراوە كە ئەمەیان كەمتر دەگونجێت لەگەڵ كولتووری كوردیدا ئەمە لەلایەك و لەلایەكی تریشەوە لەرووی جل و بەرگ و كۆمەڵە شتێكی ترەوە گونجاو نین لەگەڵ كولتووری كوردیدا یاخود بەمانایەكی تر رێكلام كردن بۆ خۆیان دیسان ئەمەیان هیچ پێویست نیە كە دۆبلاژ بكرێن، بۆیە پێویستە زنجیرەیەك دۆبلاژ بكرێ كە تەواو گونجاو بێ خەڵكیش لەناو خێزاندا هەمووی سەیری بكەن چونكە هەندێ زنجیرە هەن كەكەڵكی ئەوەیان نیە لەناو خێزاندا تەماشا بكرێ.

               كؤفارى هه تاو

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net