.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










دوای سەركەوتنی بەڕێوەچوونی یاریی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی عێڕاق و فەڵەستین لە شاری هەولێردا، یەكیەتیی تۆپی پێی ئاسیا ڕازی بوو بەشێك لە گەمارۆی وەرزشی سەر عێڕاق هەڵبگرێت.
سەرۆكی یەكیەتیی تۆپی پێی عێڕاق (حوسێن سەعید) لە لێدوانەكانیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فڕانس پرێس، ئاشكرای كرد، كە یەكیەتیی تۆپی پێی ئاسیا بڕیاری دا لەسەر ئەوەی بەشێك لە گەمارۆی وەرزشیی سەر عێڕاق هەڵبگرێت و بەم هۆیەیشەوە وەكوو هەنگاوی یەكەم، هەڵبژاردەی عێڕاق و یانە عێڕاقییەكان دەتوانن لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان یارییەكانیان لە میانەی پاڵەوانیەتییەكانی تۆپی پێی كیشوەری ئاسیادا ئەنجام بدەن.
گوتیشی: "ئەم بڕیارەی یەكیەتیی تۆپی پێی ئاسیا لە میانەی كۆبوونەوەكانی یەكیەتییەكە درا، كە ئێستا لە كوالالامپوری پایتەختی مالیزیا بەڕێوە دەچێت".
(حوسێن سەعید) كە بەشداری كۆبوونەوەكانی یەكیەتیی تۆپی پێی ئاسیای كردووە، هەروەها گوتی: "ئەو سەركەوتنەی كە لە بەڕێوەچوونی یاریی نێوان عێڕاق و فەڵەستین، كە لە 10ـی ئەم مانگە لە شاری هەولێردا بەدی هات، وای لە یەكیەتیی تۆپی پێی ئاسیا كرد ڕازی بێت یارییەكانی هەڵبژاردەی عێڕاق و یانە عێڕاقییەكان لە شاری هەولێردا بەڕێوە بچێت."
بەم بڕیارەی یەكیەتیی تۆپی پێی ئاسیا، كە جگە لە هەڵبژاردە عێڕاقییەكان (یەكەم، لاوان، تازەپێگەییشتووان و فووتساڵ) دەتوانن لە هەولێردا یارییەكانیان بكەن، یانەی هەولێر و یانەكانی دیكەی عێڕاقیش دەتوانن لە میانەی بەشدارییەكانیان لەو خولانەی كە (یەكیەتیی تۆپی پێی ئاسیا) سەرپەرشتییان دەكات، یارییەكانی خۆیان لە شاری هەولێردا ئەنجام بدەن، بەڵام دەبێت تیپی بەرانبەریشیان ڕازی بكەن بۆ ئەوەی لە هەولێردا یارییهکهیان بكەن. بە پێی ڕێنماییەكانی بڕیارەكەی یەكیەتیی تۆپی پێی ئاسیا، هەر هەڵبژاردە و یانەكیش نەیەوێت بێتە هەولێر، دەتوانێت پەنا بباتە بەر یەكیەتیی تۆپی پێی جیهانی (fifa).
هاتنەكایەوەی ئەو بڕیارەی كە ڕێگە بە هەڵبژاردە و یانە عێڕاقییەكان دەدات لە هەولێردا یارییەكانیان بكەن، بە پلەی یەكەم بۆ ئەنجامدانی یاریی نێوان عێڕاق و فەڵەستین لە هەولێردا دەگەڕێتەوە، كە بە دەستپێشخەری و پاڵپشتیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی) بوو، یارییەكەیش كە هەینی ڕابردوو بەڕێوەچوو، لە ڕووی بەڕێوەبردنەوە سەركەوتنێكی گەورەی بە دەست هێنا و ژمارەیەكی یەكجار زۆریش لە هاندەران و مێدیاكانی نێوخۆیی و جیهانی، ئامادەی ببوون و بە بێ هیچ كێشە و گرفتێك بەڕێوە چوو.
هاوكات حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی دامەزراوە وەرزشییەكانی خۆیەوە، هۆكارێكی سەرەكی بوو بۆ سەرخستنی بەڕێوەچوونی یارییەكە و میواندارییكردنی هەردوو هەڵبژاردەی عێڕاق و فەڵەستین بە باشترین شێوە.
جێگەی ئاماژەیە تا بەڕێوەچوونی دوو یارییە دۆستانەكەی عێڕاق و فەڵەستین لە هەولێر و بەغدا، كە هەینی و دووشەممەی ڕابردوو ئەنجام دران، حەوت ساڵ بوو هیچ یارییەكی فەرمی لە خاكی عێڕاقدا ئەنجام نەدرابوو.
هه وليربؤست


لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
