.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














كارەساتەكان لەخۆیانەوە روونادەن!
تووڕەبوون و سەرنەكەوتن لە كارێكدا، شەكەتی، كفتی و بێزاری وامان لێ دەكات كە بە ئانقەست خۆمان دوچاری كارەسات Accident بكەین.
پەستی كە دەگاتە رادەی تووڕەبوون یان قیسكەتەنگی، زۆر جار وا لە مرۆڤ دەكات كە بە ئانقەست كارەساتێكی بچووك یان كارەساتێكی گەورە ئەنجام بدات بەبێ ئەوەی كە بیر لە ئەنجام و ئاكامە خراپەكانی بكاتەوە، پاشان كە كارەساتەكە روویدا ئینجا هەست بە هەڵە و تاوان دەكات چونكە دەرك بەوە دەكات كە دەستی لە روودانی كارەساتەكەدا هەبووە، هەروەها بە رادەیەك پەشیمان دەبێتەوە كە توندیەكەی بە گوێرەی زیان و قەبارە و گەورەیی كارەساتەكە دەگۆڕێت، ئینجا خۆی بە خۆی دەڵێت ((پێویستیم بە سزادانێكی خۆم هەیە)).
نزیكەی هەموومان كەم یان زۆر، رووبەڕووی كارەساتین كە بە دەستی خۆمان دروستی دەكەین، لە راستیدا ئەمەش بە دەورووبەرەوە بەندە هەندێك كەس لە پاش پەستییەكی تیژی ماوە كورتدا دوچاری كارەسات دەبنەوە. هەندێك كەسی تر بەرگەی پەستییەكەیان دەگرن بۆ ماوەیەكی درێژ بەڵام هەر پاشان رووبەڕووی كارەسات دەبنەوە. كەسانێكیش هەن بەردەوام و لە هەر ساتێكدا لە ئامادەباشیدان بۆ تووشبوون بە كارەسات. ئەو كارەساتەی كە دەیخوڵقێنن بە هەوڵێك ((هەوڵێكی نا سەركەوتووانە)) بۆ داپۆشینی گرفتەكانیان لە قەڵەمی دەدەن.
خەم و پەژارە Grief، تووڕەیی، داڕمان یان فەشەل و سەرنەكەوتن لە كارێكدا Frusration یان پەستی وا لە مرۆڤ دەكات كە ترسناكانە و بە بێ وریایی كارەسات ئەنجام بدات. گۆڕانێكی گەورە لە ژیانی یەكێكدا، دەیخاتە ژێر مەترسی رووبەڕووبوونەوە كارەسات بە بەردەوامی و بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ.

لهسهر هێڵ نییه
ده سته كانت خوشبيت بو بلـاوكردنه وه ى ئه م بابه ته سه ركه وتوبيت ئه زيزم
به ته ئكيد كارەساتەكان لەخۆیانەوە روونادەن هه ر ئه بيت هوكاريك ببيته هوى رودانيان
سه ركه وتوبيت ماه كه م

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
لهسهر هێڵ نییه








دهست خۆش hanw گیان وایه ههر کارهساتێک هۆکاری ههیه لهوانهیه هۆیهکهی تاکهکه خۆی بێت یان هۆکاری دهرهکی. سهرکهوتوو بیت گوڵهکهم.


لهسهر هێڵ نییه








zor swpas hawrekanm bo payamakantan
لهسهر هێڵ نییه