.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






خواردنی جپسی په‌تاته = خواردنه‌وه‌ی رۆنی زه‌یت
به‌لاتانه‌وه سه‌یر نه‌بێت، چونكه توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی سه‌لماندوویه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی جپسی په‌تاته ده‌خۆن وه‌كو ئه‌وه وایه كه رۆنی زه‌یت بخواته‌وه.
ئه‌سته‌مه كه‌سێك بتوانێت رۆنی زه‌یت هه‌ڵقوڕێنێت، به‌ڵام به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ، خواردنی جپسی په‌تاته رێك وه‌ك ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سه‌ی جپسه‌كه ده‌خوات زه‌یت بخواته‌وه.
كۆمه‌ڵه‌ی (دڵ)ی به‌ریتانیایی هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاركردنه‌وه‌ی سازكرد، كه له رێگه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌وه و وێنه‌ی منداڵێكی 10 ساڵان، خه‌ڵكی هۆشیار ده‌كاته‌وه، خۆیان له خواردنی جپسی په‌تاته به دوور بگرن، چونكه خواردنی جپسی په‌تاته یه‌كسانه به خواردنه‌وه‌ی رۆنی زه‌یت.
وێنه روونكراوه‌كه وێنه‌ی منداڵێكه كه بتڵێك زه‌یت ده‌خواته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌و واته‌یه دێت، خواردنی جپسی په‌تاته، به هه‌مان شێوه‌یه، ئه‌و كاره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی دڵی به‌ریتانیاییش، زۆرێك له به‌ریتانیاییه‌كانی تووشی شۆك كردووه.
كۆمه‌ڵه‌كه چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ئه‌نجامداوه، كه تێیدا مه‌ترسییه‌كانی خواردنی جپسی په‌تاته‌ی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ روونكردۆته‌وه، به جۆرێك مه‌ترسیه‌كانی جپسی په‌تاته له‌وه‌دایه، كه بڕێكی زۆری له رۆنی قرچاو تێدایه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی گیرانی ده‌ماره‌كان و تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، جگه له‌وه‌ی جپسی په‌تاته رێژه‌یه‌كی زۆری له خوێ و ماده‌ی پارێزگاری تێدایه، ئه‌مانیش به هه‌مان شێوه هۆكاری خراپن بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ.
جێی ئاماژه‌یه، به‌پێی ئاماره‌كان، زیاتر له نیوه‌ی منداڵان له به‌ریتانیا، رۆژانه كیسه‌یه‌ك له په‌تاته ده‌خۆن كه ئه‌مه‌ش یه‌كسانه به 9 لیتر له زه‌یت له ماوه‌ی ساڵێكدا.
سه‌رچاوه : ئاژانسی په‌یامنێر

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه