.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










دكتۆرزویمر رِۆژهه‌لاَتناسی كه‌نه‌دی
دكتۆرزویمر رِۆژهه‌لاَتناسی كه‌نه‌دی كه له ساڵی 1813 له دایك بووه‌و له 1900 مردووه، له كتێبه‌كه‌ی ( الشرق وعاداته ) دا ده‌ڵێت: بێ گومان موحه‌ممه‌د گه‌وره‌ترین پێشه‌وای مسوڵمانه دینداره‌كانه، هه‌ر قسه‌یه‌كی كه كردوویه‌تی به رِاست وه‌ر ئه‌گیرێن، ئه‌و ساكسازێكی به توانا بووه‌و رِاگه‌یه‌نه‌رێكی رِوون و ئاشكرا‌و بوێر‌و جوامێرێكی به توانا بووه، رِۆشه‌نبیرێكی گه‌وره بووه، نابێ خۆ بده‌ینه پاڵ ئه‌و شتانه‌ی كه ئه‌و خه‌سڵه‌ت جوانانه‌ی ئه‌و هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، ئه‌مه ئه‌و قورِئانه‌یه كه ئه‌وی هێناوه‌ته بوون، ئه‌وه ئه‌و مێژوویه‌یه كه شایه‌تی رِاست گۆیی بانگه‌وازه‌كه‌ی ئه‌ده‌ن
مسته‌ر سنكسی رِۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌مریكی
مسته‌ر سنكسی، كه رِۆژهه‌ڵاتناسێكی ئه‌مریكی یه ( 1831 ـ 1883 ) له كتێبی ( دیانة العرب ) دا ده‌ڵێت: وه دیار كه‌وتنی موحه‌ممه‌د دوا به دوای عیسا به پێنج سه‌دو حه‌فتا ساڵ، ئه‌رك و كاری ئه‌و پێغه‌مبه‌ره بریتی بوو له كامڵ كردن و تێر‌و پرِ كردنی ئه‌قلی به‌شه‌ر، له رِێگه‌ی تێر كردن و بێ نیاز كردنی له بنچینه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئاكارو ئه‌تواری جوان و له جێ خۆی ئه‌بینی یه‌وه، ئه‌ویش به گه‌رِانه‌وه‌ی بۆ ئه‌و مه‌بده‌ئه‌ی كه ئه‌ڵێت خودا تاكه پشتی قاییم ئه‌كرد، وه به‌و ژیانه‌ی كه له دوای ئه‌م ژیانه‌ی دونیاوه كه هه‌موو خه‌ڵكی رِوو ی‌تێ ئه‌كه‌نه‌وه تێ ئه‌كۆشا.
ئینجا ئه‌ڵێت:
فیكره‌و بیر‌و بۆچوونی ئیسلامی بوو به ده‌رمانی حه‌وت ده‌رده بۆ به ته‌نگه‌وچوونێكی زۆر له بار‌و له جێ بۆ جیهان، ئه‌قل و هه‌ست و نوستی ئینسانیه‌تی رِزگار كرد له‌و كۆت و پێوه‌نده قورِسه‌ی كه په‌لكێشی به‌ر ده‌م فاڵچی و خورافچیه‌كانیان ئه‌كردنه‌وه، موحه‌ممه‌د دێت هه‌موو چه‌شنه وێنه‌كان له په‌ستگاكاندا له ناو ئه‌بات و پووچیان ئه‌كاته‌وه، هه‌موو ئه‌و بوت و تیمسالانه‌ی كه وێنه‌ی خوایان گوایه به خه‌ڵكه‌كه نیشان ئه‌دا ووردو خاش و خاپووری كردن، تا وای كرد فیكری ئینسانه‌كانی رِزگار كرد له بیر‌و باوه‌رِی ته‌جسید. ( مه‌به‌ست له‌و شێوه ناشیاوه‌ی كه به ئه‌قڵی خۆیان له درووست كردنی بوته‌كاندا رِه‌نگی خوایان وه‌به‌ر ئه‌هێنا ! ).
ماكسفان برشم: زانا‌و عه‌لامه‌ی سویسری
ماكسفان برشم: زانا‌و عه‌لامه‌ی سویسری برشم له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا به ناوی (العرب فی اسیا).
"به رِاستی پێغه‌مبه‌ری عه‌ره‌ب محمد له گه‌وره‌ترین بانگخوازان و كه‌سانێك بووه كه خێر‌و خۆشی بو مرۆڤایه‌تی ویستووه، به رِاستی ده‌ركه‌وتنی محمد بۆ جیهان كاریگه‌ی عه‌قڵ و ئاوێزێكی به‌رز بوو، ئه‌گه‌ر ئاسیا شانازی به نه‌وه‌كانی خۆیه‌وه بكات، ئه‌وه پێویسته شانازی به‌م پیاوه به‌رزه‌وه بكات، به رِاستی زوڵم و سته‌مێكی ئێجگار گه‌وره‌یه كه ماف و حه‌قی محمد پێشێل بكه‌ین، كه هات بۆ ولاَتی عه‌ره‌ب وهه‌ر له خۆشیان بوو، كه وه‌ك ئه‌زانین ئه‌وان له چی رِق و كین و دوژمنایه‌تیه‌كدا بوون پێش هاتنی پێغه‌مبه‌ر، ئینجا دوای ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی ئاشكرا كرد چۆن توانی حاڵیان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بگۆرِێت له گشت بواره‌كانی ئه‌خلاقی و كۆمه‌لاَیه‌تی و ئاینی، به گشتی هه‌رچه‌ند مرۆڤ شاره‌زاتر بێت به ژیان و هه‌ڵس و كه‌وت و بانگه‌شه‌ی بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه ئاستی مرۆڤایه‌تی پێ به‌رز ده‌بنه‌وه، ئه‌گاته ئه‌و ده‌ره‌نجام و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ناگونجێت ئه‌و شتانه بدرێنه پاڵ محمد كه ده‌بنه هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی، هه‌روه‌ها هۆی سه‌رسورِمان و شێون كه‌وتنی ملێونه‌ها خه‌لكی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه چۆن په‌یوه‌ستن به‌و پیاوه‌وه خۆشیان ده‌وێت و به گه‌وره‌ی رِاده‌گرن
جیبونوكلی
جیبونوكلی: بلاَوبونه‌وه‌ی بانگه‌وازی ئیسلامی جێگه‌ی سه‌رسورِمان نیه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی جێی بیركردنه‌وه‌و سه‌رسورِمانه به‌رده‌وامی و جێگیر بونیه‌تی له دڵی شوێنكه‌وتوانیدا به درێژایی سه‌ده‌كانی پێشوو، ئێسته‌ش ئه‌و ئینتیباعه جوان و پرِمانایه‌ی كه محمد له دڵی شوێنكه‌وتواندا له مه‌ككه‌و مه‌دینه هه‌ڵیكه‌ندبوو، هه‌مان جوانی و زیندویی و هێزی له ده‌رونی هیندیه‌كان و ئه‌فریقیه‌كان و توركه‌كاندا به‌رده‌وام، ئه‌وانه‌ی كه تازه‌ن به قورئان و شتێكی كه‌می لێ شاره‌زان، پاش تێپه‌رِبونی دانزه سه‌ده به سه‌ر ئیسلامدا ئێسته‌ش گورِوتینی له دڵی شوێنكه‌وتوانیدا وه‌ك یه‌كه‌م جاره.
مسوڵمانه‌كان توانیان به یه‌ك ده‌ست رِاوه‌ست له به‌رامبه‌ر فیتنه‌و تاقیكردنه‌وه‌ی ئیماندا، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه شاره‌زاییان لێی نه‌بوو ته‌نها له رِێی هه‌ست و مه‌شاعیری مرۆڤایه‌تیه نه‌بێت، ووته‌ی "أشهد ڕن لا إله إلا الله وڕن محمدا رسول الله " كه شه‌هاده‌تی مسولمانه‌كانه زۆر ئاسانه، وه هه‌ست و شعور یان به خوایه‌تی خوا كاریگه‌ر نه‌بوو به هیچ شتێكی تر له‌و دیاردانه‌ی كه خه‌ڵكانی تر ئه‌یانكردنه خوایه‌كی تر جگه له خوا،وه پیرۆزوی و رِێزی پێغه‌مبه‌ر له سنوری به مرۆڤ بونیدا تێنه‌په‌رِی، هه‌روه‌ها په‌یرِه‌و مه‌نهه‌جی له ژیاندا وای كردبوو كه رِێزو پێزانینی هاوه‌ڵه‌كانی بۆی(ئه‌وه‌ش له به‌ر ئه‌وه‌ی هیدایه‌ت و رِێنمونی كردبوون و له تاریكایییه‌كاندا به‌ره‌و رِوناكی ده‌ری هێنان) له بواری عه‌قڵ وئایین تێپه‌رِ نه‌بێت.
ماویه‌تی............

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ست خۆش تینا گیان له‌م به‌شه‌شدا جیبونوكلی باسی لاَوبونه‌وه‌ی بانگه‌وازی ئیسلامی ده‌کات ، من ده‌ڵێم ئه‌م ئه‌رکه زۆر زه‌حمه‌ت بوو که به پێغه‌مبه‌رمان سپێردرا که ته‌نانه‌ت ئه‌و کات ئۆتۆمبێلش نه‌بووه به‌راورد به م رۆژه‌ماندا ئینته‌رنێت و موبایل ....... هتد که چه‌ند به شێوازێکی جوان جێ به‌جێ کرد روحم قوربانی بێت.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ئه‌زیزی منی هانا گوڵ ده‌ستی تۆش خۆشبێت گیان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









dast xosh bet her sarkawtu bit

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









سوپاس به‌قوربان ده‌ستی تۆش خۆشبێت ئه‌زیزم
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
