.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













به‌کر حه‌بیب
هه‌ڵوه‌دای خاک
من گژه‌بای هه‌ڵکردوو‌م تا مۆڵگه‌ی دوژمن بڕوخێنم
گێژه‌ڵووکه‌م به‌هێزی خۆم دار و په‌ردووی له بن دێنم
ده‌ستی من زه‌بری کوشنده‌ی مه‌چه‌کی گه‌وره و ئه‌ستوره
ڕێژنه بارانی به‌هارم بۆ په‌لکی گوڵاڵه سوره
ده‌نگی زوڵاڵی گه‌لێکم پیلی له تێکۆشان ناوه
شه‌وقی ڕوناکی مۆمێکم له شه‌وی ئه‌نگوسته چا‌وا
ئاسته‌نگم بۆ ویستی دوژمن من چقڵێکم بۆ دیده‌یان
باوه‌ڕم وه‌ک سه‌وزه‌باره له هه‌مبه‌ر ڕۆژی تێکۆشان
چه‌ند دو‌ریش بم به خامه‌که‌م ده‌بمه کرۆک بۆ دره‌ختیان
وه‌ک مۆته‌که‌ی شانیان ده‌بم له شه‌وی نوته‌ک و سه‌ختیان
زێدی من زۆر پیرۆزتره له‌وه‌ی داگیرکه‌ر بتوانێ
به‌سه‌ر‌لاشه‌که‌مدا مه‌گه‌ر پێی پۆخڵ و ڕه‌شی پیانێ
بۆیه تا ماوم له ژینا هه‌ڵوه‌دام بۆ ووڵاته‌که‌م
ته‌رخان ده‌که‌م ڕه‌نجی بیرم بۆ سه‌ربه‌خۆیی خاکه‌که‌م.
به‌کر حه‌بیب
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









dastt xosh bet kak 7abib bo am hunrwa jwana hiwe sarkwtnt bo axwazm


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه