.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









له‌مانگی ئابدا رووداوێكی زۆر ده‌گمه‌ن له‌سه‌ر رووی زه‌وییه‌وه ده‌بینرێت، ئه‌ویش بینینی هه‌ساره‌ی مه‌ریخه به‌چاوو، به‌قه‌باره‌ی مانگ.
ژماره‌یه‌ك زانایانی ناسا رایانگه‌یاند له27ی مانگی ئابدا دانیشتوانی سه‌ر رووی زه‌وی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ‌و مانگ به‌یه‌ك قه‌باره به‌چاو ده‌بینن.
زاناكانی ناسا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه دواترین كه‌س مه‌ریخی به‌و نزیكیه‌و به‌و شێوه‌یه بینیبێت فیرعه‌ونه‌كان بوون، پێش پێنج هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌رو دوای بینینیشی له 27 ئاب جارێكی تر مه‌ریخ به‌و شێوه‌یه نابینرێته‌وه تا 60 سه‌ده‌ی تر.
زاناكان ئه‌وه‌یان روونكرده‌وه مه‌ریخ له1ی مانگی ئابه‌وه ده‌بینرێت‌و له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌یدا رۆژانه قه‌باره‌ی گه‌وره‌تر ده‌بێت تا به‌قه‌د قه‌باره‌ی مانگی لێدێت له 27ی مانگی ئابداو به‌دووری 34.649.589 میل دوور ده‌بێت به‌واتای 55.439.342 كیلومه‌تر له‌زه‌وییه‌وه، ئه‌وه‌ش نزیكترین دووری نێوان زه‌وی‌و مه‌ریخه له‌ماوه‌ی 600 سه‌ده‌دا.
شاره‌زایانی فه‌له‌كناسی لای خۆیانه‌وه ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و رووداوه ده‌گمه‌نه ده‌كه‌ن كه تاساڵی 2287 تر دووباره نابێته‌وه.
شاره‌زیان ده‌ڵێن له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی 27ی مانگی داهاتوو دووری نێوان هه‌ردوو هه‌ساره 55.67 ملیۆن كیلۆمه‌تر ده‌بێتـ ئه‌وه‌ش نزیكبوونه‌وه‌یه‌كه له‌نێوان مه‌ریخ‌و زه‌وییدا كه وێنه‌ی نه‌بووه له‌ماوه‌ی 600 سه‌ده‌ی رابردوودا.
به‌پێی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌توانرێت هه‌ساره‌كه له‌شه‌وی چوارشه‌ممه‌وه 27ی ئاب تا رۆژی پێنجشه‌ممه 28ی ئاب ببینرێت، نزیكترین دووری نێوان هه‌ردوو هه‌ساره‌كه‌ش له سه‌عات 5.51 ده‌قیقه‌ی به‌یانی ده‌بێت.
مایلز ستاندش مامۆستای فیزیای خۆریی له‌به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆر‌و بۆشایی ئاسمان له‌په‌یمانگای جیت پرۆپلیشنی ئه‌مریكی رایگه‌یاند: "مه‌ریخ ئه‌وه‌نده نزیك ده‌بێته‌وه ده‌توانرێت له‌رێگه‌ی تلسكۆبی قه‌باره نێوه‌ند هه‌موو سه‌ر هه‌ساره‌كه ببینرێت".
سه رجاوه: ئاسو خه ندان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







dast xosh bet bjit


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه