.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















چیرۆکی گێژاو / به‌شی چواره‌م
((چۆن وا به‌ساده‌یى نیه؟ هه‌موو كه وه‌ك تۆ دڵرِه‌ق نینه, كه سىَساڵ ژن ومناڵت فرِێده‌ى وبرِۆى؛ كاتێكیش كه ده‌گه‌رِێیه‌وه بىَئه‌وه‌ى كه خۆت تێكبده‌ى, گۆریه‌كیشت بۆ نه‌هێنام. ویستن دڵ سپێردنه. ویستنى مناڵى تۆ واتا ویستنى تۆ ئه‌گینا خۆ عاشقى هۆما كه نه‌ببوو. جگه‌له‌مه‌ش مه‌گه‌ر نه‌تده‌دى كه ئه‌م كچه‌ى له هه‌ر دوو چاوانى خۆشتر ده‌ویست...
((نا, رِاسته‌كه‌م پێناڵێى)).
((ده‌ته‌وىَ چیبڵێم؟ تێناگه‌م...)).
((خۆت له گێلى ده‌ده‌ى)).
((ئه‌مه چییه؟...یه‌كێكىتر خۆى كوشتوه, یه‌كیتر ماڵى خۆى به‌خشیوه, ئه‌و كات من ده‌بىَ وه‌ڵام بده‌مه‌وه؟)).
((هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌زانم كه تۆش ده‌بىَ شتێك بزانى!)).
((ده‌زانى چیه, من له په‌لار ومه‌لار تێناگه‌م. برِۆ خۆت چاره‌سه‌ر بكه, تێكچووى, چیت له گیانى من ده‌وىَ؟)).
((واده‌زانى من نازانم؟)).
((ئه‌دى بۆ له من ده‌پرسى؟)).
هۆمایوون به شڵه‌ژاوى هاواریكرد:
((بیبرِه‌وه. بیبرِه‌وه گاڵته‌ت پێ‌كردم!)).
دوایى وه‌سیه‌تنامه‌ى بارامى هه‌ڵگرت وپووچاندیه‌وه‌و هاویشتیه ناو ئاگركه‌و گرِى گرت وسووتا.
به‌درى ئه‌و پارچه قوماشه‌ى كه له‌ده‌ستیدابوو فرِێیدا, هه‌ستاوه‌و ووتى:
((گریمان له‌من توورِه بووى؟ به‌زه‌ییت به مناڵه‌كه‌شتدا نایێته‌وه؟)).
هۆمایوونیش هه‌ستاوه, پشتى به‌مێزه‌كه‌وه‌نا و به‌ده‌نگێكى گاڵته‌جارانه ووتى:
((مناڵى من...مناڵى من! ئه‌دى بۆ له بارام ده‌چێت؟)).
مستێكى له وێنه‌ى بارام دا وكه‌وته خوارىَ.
مناڵه‌كه كه تاكوو ئێستا هه‌نووسك له گه‌روویدا مابوو, ده‌ستى به‌گریان كرد. به‌درى به سیماى رِه‌نگ رِۆیشتوو وده‌نگێكى هه‌رِه‌شه‌ئامێز ووتى:
((مه‌به‌ستت چیه؟ ده‌ته‌وىَ چیبڵێى؟)).
ده‌مه‌وێت بڵێم كه‌وا هه‌شت ساڵه منت له خشته‌بردوه, گاڵته‌ت پێ‌كردم. هه‌شت ساڵه كه تفى به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌بووى نه‌ژن...)).
((به‌من...؟به‌كچه‌كه‌م؟)).
هۆمایوون به‌پێكه‌نینى پرِله قین وێنه‌ى بارامى پیشاندا وهه‌ناسه سووارانه ووتى:
((ئا, كچىتۆ... كچىتۆ...هه‌ڵگره سه‌یركه. ده‌مه‌وىَ بڵێم كه ئێستا چاوم كراوه, زانیم بۆچى ئه‌م به‌خششه‌ى كردوه, باوكێكى به‌به‌زه‌یى بوه. به‌ڵام تۆ وه‌ك خۆت ده‌ڵێى هه‌شت ساڵه كه...)).
((كه له‌ناو ماڵى تۆدابووم. كه هه‌موو جۆره په‌ستیه‌كم بینى, كه له‌گه‌ڵ قوورِبه‌سه‌رى تۆ به‌سه‌رم برد, كه سىَ ساڵ لێره نه‌بووى ماڵه‌كه‌تم رِاگرت, دواییش هه‌واڵیان بۆ هێنام كه له‌به‌نده‌ر گه‌ز عاشقى ژنێكى بێسه‌رو به‌رى رِووسى ببووى. ئێستاش ئه‌مه پاداشتى منه, ناتوانى بیانوویه‌ك بدۆزیه‌وه, ده‌ڵێى مناڵه‌كه‌م له بارام ده‌چێت. به‌ڵام من ئیتر ئاماده‌نیم... ئیتر بۆ ساتێكیش له‌م ماڵه‌دا نامێنمه‌وه. وه‌ره گیانه...وه‌ره بابرِۆین)).
هۆما به‌سیماى تۆقاوو رِه‌نگ رِۆیشتوو ده‌له‌رزى.و سه‌یرى ئه‌م ململانێیه‌ى نێوان دایك وباوكى ده‌كرد. به‌ده‌م گریانه‌وه داوێنى چارشێوى دایكى گرتوو بۆلاى ده‌رگا رِۆیشتن. به‌درى له‌پێش ده‌رگا ده‌سته‌یه‌ك كلیلى به‌تووندى فرِێدا كه كه‌وته پێش هۆمایوون.
ده‌نگى گریانى هۆما وده‌نگى پىَ له داڵانه‌كه‌وه دووركه‌وته‌وه. ده خوله‌ك دوواتر ده‌نگى كه‌ژاوه بیسترا كه ئه‌وانى له‌ناو به‌فرو سه‌رمادا برد. هۆمایوون مات وبێده‌نگ له‌شوێنى خۆى وه‌ستابوو. ده‌ترساكه سه‌رى به‌رزكاته‌وه, نه‌یده‌ویست كه برِوا بكات كه ئه‌م پێشهاتانه رِاستن. له‌خۆى ده‌پرسى به‌ڵكوو شێتبوه یان خه‌ونێكى ترسناك ده‌بێنێت. به‌ڵام ئه‌وشته‌ى كه ئاشكرابوو ئه‌وه‌بوو كه‌ئیتر به‌رگه‌ى ئه‌م ژیانه‌و ئه‌م ماڵه ناگرىَ وئیتر نه‌یده‌توانى چاوى به هۆماى كچى كه زۆرى خۆشده‌ویست بكه‌وىَ. نه‌یده‌توانى ماچى بكات و نه‌وازشى بكات. یادگارى رِابردووى تاكه هاورِێى پیسببوو. له‌هه‌مووى ئه‌وانه ناخۆشتر ژنه‌كه‌ى هه‌شت ساڵ له‌گه‌ڵ باشترین هاورِێى به‌نهێنى په‌یوه‌ندى هه‌بوه‌و مه‌ڵبه‌ندى خێزانى ئه‌وى گڵاو كردوه. ئه‌مانه گشتى بىَئه‌وه‌ى ئاگاى لێبووبێت رِوویداوه. هه‌موویان ئه‌كته‌رى كارامه بوونه. ته‌نیا ئه‌و فریوى خواردوه‌و پێى پێكه‌نیون. له‌گشت ژیانى بێزاربوو, له‌هه‌مووشت وهه‌موو كه‌س دووركه‌وتبۆوه. هه‌ستىده‌كرد زۆر ته‌نیا و نامۆیه. رِێگه‌یه‌كىترى نه‌بوو جگه‌له‌وه‌ى كه كاره‌كه‌ى بگوازێته‌وه بۆ شارێكى دوور یان برِوات بۆ یه‌كێك له كه‌ناره‌كانى باشوور وپاشماوه‌ى ژیانى له‌وێدا به‌سه‌ر به‌رێت ویان به‌جۆرێك خۆى له‌ناو به‌رێت. برِواته


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه