.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














ئاگاداربە لە شێوازی هەڵــگـرتنی خۆراكەكان
ژاراویبوون بە خۆراك هەندێك جار ژیان دەخاتە مەترسییەوە، ئەمەش لەبەر ئالودەبوونی خۆراكە بە میكرۆبی جۆراوجۆر، بۆیە تاقتكردنی خۆراك مەسەلەیەكی چەندی بڵێی گرنگە. نان، سەموون، دانەوێڵە لەناو شتێكی وشك و داخراودا لە پلەی گەرمی كە پتر نەبێت لە 38پلەی سانتیگراد هەڵبگرە.
دەبێ پلەی گەرمی ناو سەلاجەكەت لە ژێرەوەی 4 پلەی سەدی و پلەی گەرمی ناو فریزەر لە ژێرەوەی 18پلەی سەدیدا بێت.گۆشتی خاو و ماسی خاو لەناو دەفرێكدا لە لای بنەوەی سەلاجەدا بنێ تاكو ئەو شلەیەی كە لێیان دەتكێت نەكەوێتە سەر خۆراكەكانی تر.
ئەمە یارمەتی پاك راگرتنی ناو سەلاجەكەت دەدات هەر وەكو خاوێنكردنەوەی ناو سەلاجە و فریزەر كە زوو زوو ئەنجامی دەدەیت. هێلكە لەناو كارتۆندا بنرێ ئینجا بخرێتە ناو سەلاجە، دانانی هێلكە لەناو شوێنی تەرخانكراو لە دەرگای سەلاجەدا ساردێتی هێلكەكان بەباشی ناپارێزێت. ئەگەر هێلكەیەك درزی برد، بیخەرە ناو دەفرێكی داخراو و هەر لەناو سەلاجەدا بیهێڵەوە و بەر لە تێپەڕبوونی چوار رۆژ بۆ خواردن بەكاری بێنە، ئەگەر زیاتر مایەوە فرێی بدە.
خۆراكی زیاد پاش ژەمەكان لە میانەی دوو كاتژمێردا بخەرە ناو سەلاجە لەناو قاپی تەنكدا تاكو هەموو خۆراكەكە وەكو یەك و لە یەك كات و بە خێرایی سارد ببن. دەكرێ خۆراكی پاش ژەمەكان لەناو كیسەی تایبەت (كیسەی فریزەر Freezer Bags). بەم شێوەیە دەكرێ خۆراك بۆ ماوەی چوار رۆژ بە سەلامەتی تاقت بكرێ. 
Gulan media

لهسهر هێڵ نییه