❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / یۆری‌ گاگارین

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-18 06:04:02

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

یۆری‌ گاگارین

یۆری‌ گاگارین 
گه‌شته‌وانێكی‌ بۆشایی‌ سۆڤیه‌تیه‌، له‌ دایك بووی‌ (9/مارس/1934)، گاگارین به‌یه‌كه‌م مرۆڤ دائه‌نرێ ، كه‌ توانیبێتی‌ هه‌ڵفڕێ بۆ بۆشایی‌ ده‌ره‌كی‌ ، و خولانه‌وه‌ به‌ ده‌وری‌ زه‌ویدا، له‌رێكه‌وتی‌ (12-اپریل-1961)، به‌سواری‌ گالیسكه‌ی‌ بۆشایی‌ ڕووسی‌(فۆستۆك1).
سه‌ره‌تای‌ ژیانی‌ :
یۆری‌ ، له‌ خێزانێكی‌ هه‌ژار له‌ دایك بووه‌ ، له‌ (كلۆشیۆ)، له‌ نزیك (گزاتسك) كه‌ شوێنێكه‌ له‌ رۆژ ئاوای‌ (مۆسكو) له‌ (روسیا)، كه‌ دواتر شوێنی‌ نیشته‌جێ بوونی‌ به‌ناوی‌ ئه‌وه‌وه‌نرا ، وه‌ك رێزلێنانێك بۆی‌ له‌ساڵی‌ (1968). باوكی‌ دارتاش بووه‌، دایكیشی‌ سه‌رگه‌رمی‌ خوێندن بووه‌ ، ڕێزبه‌ندی‌ له‌ نێوان چوار خوشك وبراكه‌ی‌ ، سێ یه‌مینه‌، خوشكه‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ ئه‌كرد ، له‌به‌ر له‌ ماڵ نه‌بوونی‌ زۆربه‌ی‌ كاتی‌ دایك و باوكی‌ ، بۆبژێوی‌ په‌یداكردن ، هه‌روه‌كو زۆربه‌ی‌ خانه‌وده‌كانی‌ یه‌كیه‌تی‌ سۆڤیه‌ت . خانه‌واده‌كه‌یان تووشی‌ ناخۆشی‌ بووه‌، له‌ ماوه‌ی‌ شه‌ڕی‌ جیهانی‌ دووه‌م ، دوو براشی‌ له‌ده‌ست داوه‌ له‌كاتی‌ شه‌ردا ، له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیه‌كان كاتێك كه‌ به‌ دایلیان گرتن ، له‌ كۆتایی‌ جه‌نگیشدا نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ . هه‌رده‌م مامۆستاكانی‌ به‌زیره‌ك و لێهاتوو باسیان كردووه‌ ، وازهێنانی‌ له‌ مامۆستای‌ ماتماتیكی‌ و په‌یوه‌ندیكردنی‌ به‌ هێزی‌ ئاسمانی‌ له‌ له‌شكری‌ سوور، كاریگه‌ری‌  دیاری‌ له‌سه‌ر یۆری‌ جێهێشتووه‌ .
فێربوونی‌ :
له‌كاتی‌ كاركردنی‌ له‌ یه‌كێك له‌ كارگه‌كانی‌ ئاسن ، هه‌ڵئه‌بژێردرێ بۆ  پڕۆژه‌ی‌ مه‌شقكردن ، له‌ په‌یمانگای‌ ته‌كنۆلۆژی‌ له‌ شاری‌ (سرتوف) ، له‌كاتی‌ مانه‌وه‌ی‌ له‌وێ ، په‌وه‌یه‌ندی‌ ئه‌كات به‌ یانه‌یێكی‌ فڕۆكه‌وانی‌ ، و مه‌شقكردن ، بۆ هه‌ڵفڕینی‌ فڕۆكه‌ی‌ بچووك ، وای‌ لێ هات گرنگی‌ به‌م ئاره‌زووه‌ نوێیه‌ی‌ بداو ،  زۆربه‌ی‌ كاته‌كانی‌ پێیه‌وه‌ خه‌ریك بووه‌ تائه‌وه‌ كاته‌ی‌ فێری‌ هونه‌ری‌ فڕۆكه‌وانی‌ بوو ، به‌ شێوه‌یێكی‌ رێك و پێك ، وه‌ بوو به‌ هانده‌رێك بۆئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ بكات به‌ كۆلێژی‌ فرۆكه‌وانی‌ جه‌نگی‌ ، له‌ ئۆرنبێرگ له‌ساڵی‌ 1955ز ، دوای‌ ته‌واو كردنی‌ خوێندنه‌كه‌ی‌ له‌ سرتۆف . له‌ كۆلێژیشدا چاوی‌ كه‌وت به‌ فالانتیا گۆڕیشیفیا ، وه‌ له‌ ساڵی‌ 1957ز  بوون به‌ هاوسه‌ر، وله‌ دوای‌ ته‌واو كردنی‌ مه‌شقه‌كه‌ش به‌شێوه‌یێكی‌ دروست له‌ سه‌ر فرۆكه‌ی‌ میگ(15) ، له‌بنكه‌یێكی‌ ئاسمانی‌ دامه‌زرا ، له‌نزیك سنووری‌ نه‌رویجی‌ ، له‌ هه‌رێمی‌ مۆڕماسك.
كاركردنی‌ له‌ پرۆژه‌ی‌ بۆشایی‌ گه‌ری‌ سۆڤیه‌تی‌ :
له‌ساڵی‌ 1960ز ، ئه‌ندازیارانی‌ پرۆژه‌ی‌ بۆشاییگه‌ری‌ سۆڤیه‌تی‌ ، ده‌ستیان كرد به‌ لێكۆڵینه‌وه‌و كاركردنی‌ ورد ، له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی‌ كه‌سانی‌ شیاو  و لێهاتوو ، تامه‌شقیان پێ بكرێ ، و ئاماده‌ بكرێن ، بۆ ئه‌م كاره‌ چاوه‌ڕوان كراوه‌ی‌ ، كه‌ گۆڕانێك دروست ئه‌كات له‌سه‌ر ئاستی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ ، چونكه‌ سه‌ركه‌وتنی‌ یه‌كیه‌تی‌ سۆڤیه‌ت له‌ پرۆژه‌ی‌ بڕینی‌ بۆشاییگه‌ریان ، ئه‌وه ‌ئه‌گه‌ێنی‌ ، كه‌ئه‌مان سه‌ركه‌ووتن به‌سه‌ر وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كان ، به‌تایبه‌ت له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ بۆشاییگه‌ری‌ ، له‌م كه‌ته‌دا هه‌ر كێبركێیه‌كی‌ بێ ئه‌ندازه‌ خۆی‌ ئه‌نواند ، له‌ نێوانی‌ ئه‌م دوو زلهێزه‌دا ، له‌ هه‌موو بوارێكدا بیست كه‌س هه‌ڵبژێردرا ، كه‌ یۆری‌ یه‌كێك بوو له‌وان ، و خرانه‌ ژێر جۆره‌ها شێوازی‌ تاقی‌ كردنه‌وه‌ی‌ لاشه‌یی‌ ، و ده‌روونی‌ توند ، بۆ مسۆگه‌ركردن له‌ سه‌ركه‌وتنی‌ كاره‌كه‌ ، له‌ كۆتاییدا ئه‌وه‌ مایه‌وه‌ كه‌یه‌كێك له‌م دوو ناوه‌ هه‌ڵبژێردرێ( یۆری‌ گاگارین ، یان گیرمان تیتۆف) ، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببێ به‌ یه‌كه‌م كه‌س كه‌ئه‌چێ بۆ بۆشایی‌ ئاسـمان ، ئه‌وه‌ بوو یۆری‌ گاگارینی‌ كورته‌ باڵایان هه‌ڵبژارد ، چونكه‌ له‌كاتی‌ مه‌شق و تاقی‌ كردنه‌وه‌كان سه‌ر كه‌تووتربوو ، وه‌ جگه‌ له‌مه‌ش خاوه‌نی‌ كه‌سایه‌تیێكی‌ نه‌رم و ساده‌ بوو.
یۆری‌ له‌بۆشایی‌ ئاسمان:
له‌ دوانزه‌ی‌ ئه‌پریلی‌ 1961 ، یۆری ‌یه‌كه‌م كه‌س بوو كه‌زه‌وه‌ی‌ ببینێ له‌ بۆشایی‌ ده‌ره‌كیدا، به‌سواری‌ گالیسكه‌ی‌ (فۆستۆك1) . به‌پێی‌ ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ، ئه‌وكاته‌ی‌ كه‌ یۆری‌ له‌ بۆشایی‌ ئاسماندا بووه‌ ، وتویه‌تی‌ (هیچ بوونێك بۆ خودا نابینم لێره‌)، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌ێك له‌سه‌ر ڕاستی‌ ئه‌م وته‌یه ‌نییه‌ چونكه‌ تۆماركراوه‌ رێكۆرده‌رییه‌كان هیچ جۆرێك له‌م وتانه‌ی‌ تیانییه‌ ، له‌م كاته‌ی‌ كه‌ ئه‌م له‌ بۆشایی‌ ئاسماندا بوو، پله‌ی‌ به‌رزكرایه‌وه‌ له‌ یاریده‌ده‌ری‌ یه‌كه‌م ،بۆ پله‌ی‌ پێشڕه‌و(رائد) . سۆڤیه‌ت به‌ جارێ سه‌ری‌ سوڕمابوو له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ یۆری‌ ، چونكه‌ ئه‌وان ئه‌مه‌یان چاوه‌ڕوان نه‌ئه‌كرد ، نیكیتا خرۆشۆف ، یۆری‌ به‌ نه‌به‌ردێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ دانا ، به‌هۆیه‌وه‌ ناوبانگی‌ تاده‌هات زیاتر ئه‌بوو . ئه‌م سه‌ركه‌وتن و ده‌سكه‌وته‌ سه‌رنجی‌ خرۆشۆفی‌ ڕاكێشا ، كه‌ پڕۆژه‌ی‌ بۆشاییگه‌ری‌ سۆڤیه‌تی‌ به‌ده‌ستی‌ هێناوه‌ ، بۆیه‌ فه‌رمانی‌ دا كه‌پاره‌ی‌ زیاتر ببه‌خشرێ به ‌جبه‌خانه‌ی‌ موشه‌كی‌ سۆڤیه‌تی‌ ، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ چه‌كی‌ ئاسایی‌ پشت گوێ خرا ، بۆیه‌ بوو به‌هۆی‌ بێزاری‌ و توڕه‌بوونی‌ ده‌زگاكانی‌ له‌شكرو سوپا و، دابه‌زینی‌ ئاستی‌ خرۆشۆف له‌ ڕووی‌ ڕامیاریه‌وه‌.
له‌ دوای‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ بۆ سه‌ر زه‌وی‌ :
له‌ دوای‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ بۆسه‌ر زه‌وی‌ ، یۆری‌ بوو به‌یه‌كێك له‌ گرنگترین كه‌سایه‌تییه‌ به‌ناو بانگه‌كان وسه‌ردانی‌ وڵاتانی‌ جیهانی‌ ئه‌كرد ، وه‌ك ریكلامێك بۆ یه‌كێتی‌ سۆڤیه‌ت .وه‌ له‌گه‌ڵ ناوبانگه‌كه‌یدا به‌ڕێكی‌ هه‌ڵسو كه‌وتی‌ ئه‌كرد ، به‌ڵام ئه‌مه ‌شوێنه‌وارێكی‌ نه‌ریتی‌ بۆ دروست كرد ، ئه‌وه‌ بوو كه‌ ڕاهات له‌سه‌ر مه‌ی‌ خواردنه‌وه‌ ، كه‌به‌هۆیه‌وه‌ كێشه‌ی‌ خێزانیشی‌ پێ چاره‌نه‌ئه‌كرا ، پاشان بوو به‌ جێگری‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ سۆڤیه‌تی‌ ، تائه‌وكاته‌ی‌ كه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ (سیتی‌ستار)تا هاریكاربێت له‌ دروستكردنی‌ گالیسكه‌یێكی‌ بۆشاییگه‌ری‌ كه‌ ، توانای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌بێت كه‌زێتر له‌ جارێك به‌كاربهێنرێ ، ئه‌وه‌بوو له‌ساڵی‌ 1967ز ئه‌و له‌وێ كاری‌ ئه‌كرد ، كاتێ كه‌ گالیسكه‌ی‌ بۆشاییگه‌ری‌(سویوز) سه‌ركه‌وتنی‌ به‌ده‌ست نه‌هێنا ، و گه‌شته‌ وانێكی‌ سۆڤیه‌تی‌ تیایدا گیانی‌ له‌ده‌ستدا ، به‌ناوی‌ ڤلادیمیر كۆمارۆف.
كۆچی‌ دوایی‌ كردنی‌ :
به‌هۆی‌ سروشتی‌ كاره‌كه‌ی‌ ، كه‌جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ مه‌شق كردن بوو ، له‌ سیتی‌ ستار، ئه‌بوایه‌ جارێكی‌ تر هه‌ڵفڕێ به‌ سواری‌ مێگ-15، تا مۆڵه‌تی‌ فڕۆكه‌وانی‌ پێ بدرێ ، ئه‌وه‌ بووله‌ 27-مارس- 1968ز ، له‌كاتی‌ مه‌شق كردنێكی‌ ئاسایی‌(رۆتینی‌) له‌ نزیك (كیزراچ)، به‌هۆی‌ كه‌مووكوڕیه‌كی‌ هونه‌ری‌ نه‌زانراو ، فرۆكه‌كه‌ی‌ تێك شكا ، و خۆی‌ و ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی‌ بوون به‌ قوربانی‌. 

NAWA

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-04 10:35:07

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: یۆری‌ گاگارین

ده‌ستت خۆش بێت  هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-04 10:45:35

HaZHeR-95
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2011-11-17
په‌یامه‌كان: 915
WindowsXPFirefox

Re: یۆری‌ گاگارین

ده‌سته‌کانت خۆشبێت هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

Kurdzhin
http://img251.imageshack.us/img251/3832/hzh.png

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net