❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڕۆژی خۆراك له‌ جیهاندا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-11-08 18:40:13

شێرزاد
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-12
دواترین سه‌ردان: 2013-12-13
په‌یامه‌كان: 502

ڕۆژی خۆراك له‌ جیهاندا

ئاهه‌نگی تایبه‌ت به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی خۆراك له‌ جیهاندا
ئاماده‌كراوه‌ له‌ لایه‌ن : ئه‌ی فۆر كورد
ڕێخراوی خۆراك و كشتوكاڵی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ، له ‌ 16 / 10/ 1945 دا دامه‌زراوه‌ ، هه‌ر ئه‌م ڕۆژه‌ش كراوه‌ به‌ ڕۆژی خۆرك له‌ جێهاندا .ڕیخراوی (فاو) له‌ ئاهه‌نگه‌كانیدا كه‌ ساڵانه‌ به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان سازی ده‌كات چالاكی جۆراوجۆری تێدا ئه‌نجام ده‌دات ، یه‌‌كێك له‌ شالاكیه‌كانی ئه‌م سال كه‌ له‌ ئاهه‌نگه‌كانی رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا به‌نیازه‌ ئه‌نجام بدرێت سازدانی پێشبركێیه‌كی غاردانێیه به‌ دووری (5)كم‌ كه‌ پێشبینی ده‌كرێت (2000 تا 5000)كه‌ به‌شداری تێدا بكه‌ن پێشبركێیه‌كه‌ له‌ یاریگای (كارین) ده‌ست پێده‌كات بۆ لای باره‌گای سه‌ره‌كی ڕێخراوی (فاو) ده‌بێت .
بێجگه‌ له‌م پێشبڕكێیه‌ له‌ ئاهه‌نگه‌كانی ئه‌م ڕۆژه‌دا چه‌ند چالاكییه‌كیی تر ئه‌نجام ده‌درێت وه‌ك كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌ خۆراك و پێشانگای كه‌لتووری كه‌ هه‌ندێك كۆمه‌ڵه‌ی فۆلكلۆری پێشكه‌شی ده‌كه‌ن . هه‌روه‌ها له‌م ڕۆژه‌دا وتاره‌كانی رێخراوی خۆراك و كشتوكاڵی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (فاو) پێشكه‌ش ده‌كرێت ، كه‌ ووتاره‌كانی ئه‌م ساڵ تایبه‌ت به‌ دروشمی ((وه‌به‌رهێنان له‌ كه‌رتی كشتوكاڵ له‌ پێناو به‌دیهێنانی ئاسیشی حۆراكی)) ده‌بێت .

له‌ووتاره‌كاندا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌ وڵاتانی تازه‌ پێگه‌یشتوو كه‌رتی كشتوكاڵ گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه‌ كه‌ وه‌ك هێزێكی پاڵنه‌ر به‌كار ببرێت بۆ چاكردنی نا سه‌قامگیری باری ئابووری له‌م وڵاتانه‌دا ، چونكه‌ ئێشتا له‌م وڵاتانه‌ كه‌رتی كشتوكاڵ پێویستی به‌ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی وه‌به‌رهێنان هه‌یه‌ بۆ بوژاندنه‌وه‌ی وه‌ك كه‌رتێكی كارا بۆ باشتر كردنی باری ئابووری، هه‌روه‌ها له‌م وڵاتانه‌دا یارمه‌تییه‌ ده‌ركیه‌كان كه‌ له‌ لایه‌ن ڕێخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێشكه‌ش به‌ كه‌رتی كشتوكاڵ ده‌كرا له‌م (10) ساڵه‌ی وایدا به‌روه‌ كه‌م بوونه‌وه‌ چووه‌ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-01-21 17:36:51

هیران
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-11
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 1113
WindowsXPMSIE7

Re: ڕۆژی خۆراك له‌ جیهاندا

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net