❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كه‌مبوونه‌وه‌ی كالۆریی ده‌بێته‌ مایه‌ی ته‌مه‌ن درێژی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-20 05:34:13

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

كه‌مبوونه‌وه‌ی كالۆریی ده‌بێته‌ مایه‌ی ته‌مه‌ن درێژی

كه‌مبوونه‌وه‌ی كالۆریی ده‌بێته‌ مایه‌ی ته‌مه‌ن درێژی 
PNA- به‌ كه‌م بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی كالۆرییه‌كانت به‌ رێژه‌ی 30% نهێنی ته‌مه‌ن درێژیت بۆ ئاشكرا ده‌بێت.

رۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل)ی به‌ریتانیایی بڵاویكردۆته‌وه‌، به‌سه‌رپه‌رشتی پرۆفیسۆر (ریچارد وایندریچ) له‌ زانكۆی (سكۆنسین مادیسۆن)ی ئه‌مه‌ریكایی توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر به‌رزی و نزمی رێژه‌ی كالۆری له‌ له‌شی مرۆڤدا ئه‌نجامداوه‌.

به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌ركه‌وتووه‌،  كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی كالۆری له‌ له‌شدا، ده‌بێته‌ هۆكاری ته‌مه‌ن درێژی مرۆڤ.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ریچارد وتویه‌تی: پزیشكه‌كان بۆ یه‌كه‌م جار ئاشكرایان كردووه‌، كه‌مكردنه‌وه‌ی كالۆرییه‌كانی له‌ش به‌ رێژه‌ی 30% و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خواردنه‌ پڕ خۆراكییه‌كان، پیری  له‌ مرۆڤ دوور ده‌خرێته‌وه‌، ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌شمان به‌هۆی تاقیكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌یمونی (ریسۆز) بۆ ده‌ركه‌وت.

ریچارد وتویه‌تی: توێژینه‌وه‌كه‌مان ماوه‌ی 20 ساڵی خایاند، له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌و خواردنانه‌مان به‌ مه‌یمونی ریسۆز ده‌دا، كه‌ كالۆرییان كه‌م بوو، بۆیه‌ له‌ كۆتاییدا بۆمان ده‌ركه‌وت، ریسۆز ته‌مه‌نی درێژبووه‌ و پیرییه‌كه‌ی دواكه‌وتووه‌.

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-e4e1daf7f9.jpg

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net