❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڤیتامینەكانی دواڕۆژ Future Vitamins

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-20 05:36:10

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

ڤیتامینەكانی دواڕۆژ Future Vitamins

ڤیتامینەكانی دواڕۆژ Future Vitamins
لەوانەیە كە بەم دواییە گوێت لەم زاراوەیە بووبێت كە لە میدیاكاندا باسی لێوە دەكرێت، مادە كیماییە رووەكیەكان (Phytochemicals). با بزانین مانای تەواوی ئەم زاراوەیە چیە ؟ لە بەرووبوومە رووەكیەكاندا جگە لە مادە خۆراكیەكانی وەكو پرۆتین، كاربۆهیدرات، ڤیتامین و كانزاكان چەند مادەیەكی تر هەن كە زۆر گرنگن بۆ پاراستنی تەندروستی مرۆڤ، هەندێكیان سیفەتی دژەئۆكسانیان هەیە Anti- oxidant))، هەندێكی دیكە رۆڵیان هەیە لە پاراستنی مرۆڤ لە شێرپەنجە، هەندێكی دیكە مرۆڤ دەپارێزن لە نەخۆشی دڵ. توێژینەوەكان روونیان كردۆتەوە كە دەكرێ بە رێژەیەكی زۆر رێگا بگیرێ لە تووشبوون بە شێرپەنجە، بە مانایەكی تر شێرپەنجە لەو نەخۆشیانەیە كە دەتوانین خۆمانی لێ بپارێزین. تەنها بە چەند گۆڕانێك لە ستایلی ژیانماندا دەتوانین بە رێژەی 65% پارێزراو بین لە شێرپەنجە. ئەمەش روونكراوەتەوە كە هۆكاری 30% ی حاڵەتەكانی تووشبوون بە شێرپەنجە بۆ ناڕێكی لە خۆراكدا دەگەڕێتەوە وەكو خۆراكی چەوری زۆر و خۆراكی كەم ریشاڵە. دەمێكە زیاد خواردنی میوە و سەوزەوات ئەگەری تووشبوونی مرۆڤیان بە گەلێك جۆری شێرپەنجە كەم كردۆتەوە، بەڵام جەخت دەكرێتەوە لەسەر (رۆژانە پێنج جار) بۆ تەندروستی باشتر، ئەمەش لە لایەن پەیمانگای شێرپەنجەی نیشتیمانیی ئەمریكیەوە NCI) ) جەختی لەسەر كراوەتەوە.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-19e920c4cf.jpg

Gulan media

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net