.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














خۆراك و خەو Diet and Sleep
ئایا دەزانی كە بە خۆاردنی هەندێك جۆری خواردن دەبۆرژێی و بە هەندێكی تر هەست بە وزە و چالاكیی دەكەیت! ئەمەش بۆ ئەوە دەگڕێتەوە كە هەندێك خۆراك كاریگەرییان هەیە لەسەر چۆنییەتی نووستنت لە شەودا و چۆنییەتی بەئاگابوونت لە رۆژدا. ئەمانەی خوارەوەش چەند نموونەیەكن:
• خۆراكی پڕ لە كاربۆهیدرات وەكو نان و هەویركارییەكان وات لێدەكەن كە زیاتر بە لای خەودا بچیت.
• كاربۆهیدرات و پرۆتین بەیەكەوە زیاتر دەتبۆرژێنێ، بۆ نموونە دانەوێڵە و شیر، كێك و پەنیر.
• ژەمی گەورە وات لێدەكات كە هەست بە هیلاكی بكەیت، بە تایبەتی كە كاربۆهیراتی زۆر بێت وەكو برنج، نان، پەتاتە، شیرینی.
• كافائین لە خواردن (شوكولاتە و نەستەلە) و خواردنەوەكاندا (چا، قاوە، كاكاو، كۆلا، خواردنەوە وزەبەخشەكان)،ئەگەرچی لە سەرەتا وروژێنەرە بۆ مێشك بەڵام هۆرمۆنەكان بلۆك دەكات لە مێشكدا وات لێدەكات كە تووشی بۆرژان بیت.
ئەگەرچی ئەلكهول سەرەتا وات لێ دەكات كە هەست بە خاوبوونەوە بكەیت و زوو بچیتە خەوەوە، بەڵام لە درێژەی شەودا خەوت دەزڕێنێ و لە خەوێكی ئارام بێبەشت دەكات.
Gulan media

لهسهر هێڵ نییه