❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گفتوگۆی‌ نه‌وه‌كان، پێویستیه‌كی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی.. مێژووییه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-20 11:45:55

Kwri Twimalik
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-15
دواترین سه‌ردان: 2011-07-13
په‌یامه‌كان: 857
WindowsXPFirefox

گفتوگۆی‌ نه‌وه‌كان، پێویستیه‌كی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی.. مێژووییه‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-4423ec22c2.jpg
نیاز جه‌لال_NNA/
كاتێك ده‌بیته‌ شه‌ست ساڵ‌و ئه‌لبوومی‌ وێنه‌كانت هه‌ڵده‌ده‌یته‌وه‌‌و له‌وێنه‌كانی‌ ته‌مه‌نی‌ چوارده‌ ساڵیت ده‌ڕوانیت، ده‌بینیت قژێكی‌ درێژ‌و پانتۆڵێك له‌سه‌ره‌وه‌ ته‌سك‌و له‌خواره‌وه‌ فراوانت له‌به‌ردایه‌، به‌گشتی‌ هه‌موو پۆشاك‌و شێوازی‌ قژ‌و ڕه‌فتاره‌كانت جیاوازییه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی‌ ئێستادا به‌دیده‌كه‌یت‌و به‌خۆت ده‌ڵێت ئه‌وه‌ خۆمم؟! له‌و كاته‌دا ڕێگریی‌ سه‌رزه‌نشت‌و ئامۆژگارییه‌كانی‌ دایكت دێته‌وه‌ یاد كه‌ به‌نهێنی‌ به‌باوكتی‌ ده‌وت‌و نه‌یده‌تووانی‌ له‌به‌رچاوی‌ خۆتدا به‌باوكت بڵێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ده‌یزانی‌ تۆ تێناگه‌یت‌و به‌رده‌وام له‌هه‌ڵچوون‌و تووڕه‌بووندایت.
ئه‌وه‌ نمونه‌یه‌كی‌ ساده‌‌و دیارده‌یه‌كی‌ ئاڵۆزه‌ كه‌ زۆركه‌س به‌و قۆناغه‌دا تێپه‌ڕیوه‌، له‌مێژه‌ بیرو بۆچوونی‌ نه‌وه‌كان‌و گه‌نجان جیاوازیان هه‌بووه‌‌و ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌كرێت كه‌مێكیش بێت له‌و پێناوه‌دا هه‌وڵدراوه‌ ڕه‌فتار‌و تایبه‌تمه‌ندێتی‌ تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت، ئه‌وه‌ به‌دیده‌كرێت نه‌وه‌ له‌دوای‌ نه‌وه‌ ڕازی‌ نین به‌بیر‌و بۆچوون‌و هه‌ڵسوكه‌تی‌ نه‌وه‌كانی‌ پاش‌و پێشی‌ خۆیان، له‌ڕوانگه‌ی‌ خۆیانه‌وه‌ هه‌ر ئه‌وان پێشه‌نگن‌و به‌رامبه‌ریان ده‌ده‌نه‌ به‌رشالاَوی‌ ڕه‌خنه‌.
پسپۆڕانی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ هۆشداری‌ ده‌ده‌نه‌ ئه‌و كه‌لێنه‌ی‌ له‌نێو نه‌وه‌كاندا باوه‌‌و هه‌یه‌، مانای‌ ئه‌و كه‌لێنه‌ی‌ له‌نێوان نه‌وه‌كاندا هه‌یه‌ كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌رزه‌كار‌و دایك‌و باوكدا دروستده‌كات.
ده‌توانین ئه‌و كه‌لێنه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ تێبینه‌یه‌كان‌و جیاوازی‌ بیروڕا ئاڵۆزه‌كانه‌وه‌ له‌نێوان كاته‌ جیاوازه‌كاندا هه‌ست پێبكرێت، هه‌ركه‌سێك چووه‌ زانكۆ ده‌توانێت درك به‌جیاوازی‌ نێوان خوێندكاری‌ ساڵی‌ یه‌كه‌م‌و ساڵی‌ كۆتایی‌ بكات.
تێگه‌یشتنی‌ بۆشاییه‌كانی‌ نێوان نه‌وه‌كان خه‌ریكه‌ ده‌بێته‌ دژه‌ تێگه‌یشتن‌و  لێك حاڵی‌ نه‌بوون، به‌مانای‌ ئه‌وان گوێت لێبگرن‌و تۆش گوێ له‌وان بگریت، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا وه‌لاَمدانه‌وه‌یه‌كی‌ ته‌قلیدی‌‌و باوت هه‌بێت بۆ تێگه‌یشتن له‌قسه‌كان، ئه‌گه‌ر هه‌موو قسه‌كانیش گه‌وره‌بوون ئه‌وه‌ هه‌لی‌ تێگه‌یشتنیشت به‌هێزتر ده‌بێت، بێگومان لێره‌دا له‌وانه‌یه‌ پرسیارێك سه‌باره‌ت به‌وتووێژی‌ نێوان نه‌وه‌كان بكه‌یت كه‌ ئاخۆ قسه‌‌و گفتوگۆكان ده‌یانگه‌یه‌نێته‌ تێگه‌یشت؟ ئایا دایك‌و باوك كاتێكیان به‌خشیوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌منداڵه‌كانیان تێبگه‌ن؟ ئایا هۆكارێك هه‌یه‌ بۆ پێكهاته‌ی‌ نه‌وه‌كان؟
بۆچی‌ زۆربه‌ی‌ كات دایك‌و باوك داوا له‌منداڵ‌و هه‌رزه‌كاره‌كانیان ده‌كه‌ن وه‌ك گه‌وره‌ هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، گه‌وره‌تر له‌و ته‌مه‌نه‌ی‌ خۆی‌ كه‌ هێشتا زۆری‌ ماوه‌ بگاته‌ ئه‌و داواكارییانه‌ی‌ كه‌ دایك‌و باوك ده‌یخوازێت، ئه‌و پرسیارانه‌ هه‌مووی‌ لۆمه‌ نیه‌ له‌سه‌ر دایك‌و باوك‌و له‌ئه‌ستۆگرتنی‌ هۆكاره‌كانی‌ ئه‌و دیارده‌یه‌، یه‌كێك له‌داخوازییه‌كان سروشتی‌ په‌یوه‌ندی‌ دایك‌و باوكه‌ به‌منداڵه‌كه‌یانه‌وه‌ كه‌ به‌خۆشی‌‌و ناخۆشی‌‌و ئاسته‌نگ‌و قه‌یراندا تێده‌په‌ڕێت، جێگه‌ی‌ تێبینیه‌كاتی له‌دایكبوونی‌ منداڵ ئاستی‌ تێگه‌یشتن له‌نێوان دایك‌و منداڵدا كه‌مه‌، به‌ته‌نها ئاراسته‌یه‌ك تێگه‌یشتن هه‌یه‌ ئه‌ویش دڵخۆشی‌ دایك‌و باوكه‌ به‌تێركردنی‌ منداڵه‌كه‌یان‌و نه‌گریانی‌، له‌به‌ره‌وپێشچوونی‌ ته‌مه‌نی‌ منداڵیش، فێری‌ قسه‌كردن‌و زمانی‌ گه‌وره‌ ده‌كرێت، به‌وه‌ش بۆشایی‌ نێوان دایك‌و باوك ده‌بێته‌ تێگه‌یشتنێك بۆ هه‌ردوو ئاراسته‌كه‌ له‌دایك‌و باوكه‌وه‌ بۆ منداڵه‌كه‌یان‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌، به‌وه‌ش منداڵ باوه‌ڕ‌و ڕێز‌و دڵسۆزییان بۆ باوان زۆر ده‌بێت به‌بڕوای‌ ته‌واوه‌تیه‌وه‌، له‌زۆربه‌ی‌ كاته‌كاندا باوان زۆر شادمانن به‌ڕێز‌و باوه‌ڕی‌ منداڵه‌كانیان‌و ئه‌و ماوه‌یه‌ش به‌ماوه‌ی‌ زێڕنی‌ ناوده‌به‌ن كه‌ پێیدا تێده‌په‌ڕن، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی‌ دایك‌و باوك‌و منداڵ به‌قۆناغی‌ منداڵی‌ دره‌نگ داده‌نێن، به‌لاَم له‌قۆناغی‌ هه‌رزه‌كاریدا دیارده‌ی‌ تێنه‌گه‌یشتنی‌ نێوان دایك‌و باوك‌و هه‌رزه‌كار سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه‌، به‌لاَم ئه‌مجاره‌یان تێنه‌گه‌یشتنه‌كه‌ هه‌ردوو ئاڕاسته‌كه‌یه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی‌ ته‌مه‌نی‌ منداڵی‌، لێره‌دا نه‌هه‌رزه‌كار ڕه‌فتار‌و مامه‌ڵه‌كانی‌ دایك‌و باوكی‌ پێقبوڵه‌و هه‌وڵی‌ خۆده‌ربازكردن ده‌دات له‌و ده‌سه‌لاَته‌ی‌ دایك‌و باوكی‌ هه‌یه‌تی‌، نه‌دایك‌و باوكیش قبوڵی‌ ئه‌و سه‌ره‌ڕۆی‌ سه‌ربه‌خۆییه‌ی‌ هه‌رزه‌كار ده‌كات كه‌ ده‌یه‌وێت به‌ویستی‌ خۆی‌‌و بێ‌ لێپرسینه‌وه‌ بیكات، بۆئه‌وه‌ی‌ له‌ژێر چاودێری‌‌و ده‌سه‌لاَتی‌ خۆیان ده‌رنه‌چن.
لێره‌دا ئاماژه‌ به‌تێنه‌گه‌یشتنی‌  قۆناغی‌ منداڵی‌ بچووك ده‌كه‌ین، به‌هۆی‌ نه‌به‌كامی‌ ناكامڵبوون‌و گه‌شه‌نه‌كردنی‌ عه‌قڵی‌‌و زمان‌و لایه‌نی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ منداڵه‌وه‌یه‌، به‌لاَم ئه‌و تێنه‌گه‌یشتنه‌ی‌ له‌قۆناغی‌ هه‌رزه‌كاریدا ڕووده‌دات، به‌هۆی‌ جیاوازی‌ بیروبۆچوونه‌كانی‌ باوان‌و هه‌رزه‌كاره‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی‌ به‌ته‌واوبوون‌و كامڵبوونی‌ هزری‌‌و كرانه‌وه‌ی‌ به‌سه‌ر ئه‌وانی‌ دیكه‌وه‌ هه‌یه‌.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌توانین بڵێین ئه‌و جیاوازییانه‌، به‌هۆی‌ زۆربوونی‌ شاره‌زایی‌‌و ناسین‌و چالاكی‌ كۆمه‌لاَیه‌تیه‌وه‌یه‌ واله‌هه‌رزه‌كار ده‌كات ئاراسته‌ی‌ ڕاووبۆچوونه‌كانی‌ سه‌باره‌ت به‌خێزانه‌كه‌ی‌‌و ڕه‌وشی‌ ژیان‌و كۆمه‌ڵگه‌‌و ئایین بگۆڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ك هه‌رزه‌كارێك سه‌رنجی‌ جیهان به‌شێوه‌ی‌ نمونه‌یه‌كی‌ زۆر باش ڕابكێشێت كه‌ هه‌ندێك كات به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی‌ خراپدا ده‌ڕوات.
كاتێك هه‌رزه‌كار تایبه‌تمه‌ندێتیان جیاواز بێت له‌جیهانی‌ گه‌وره‌كان، خۆیان به‌گه‌وره‌ ده‌زانن‌و به‌مافی‌ ته‌واوی‌ خۆیان ده‌زانن سه‌ربه‌خۆ بن‌و لێپرسینه‌وه‌یان له‌به‌رامبه‌ردا نه‌كرێت، كه‌ ئه‌وه‌ش داواوكارییه‌كی‌ نادروسته‌‌و گه‌نجان به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات،  ناكۆكیه‌كانی‌ نێوان دایك‌و باوك‌و هه‌رزه‌كار كه‌لێنێكی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ جێده‌هێڵێت جا له‌به‌رئه‌وه‌ پێویسته‌ هه‌ماهه‌نگیه‌ك له‌نێوان نه‌وه‌كان‌و باواندا هه‌بێت‌و نه‌هێڵدرێت هه‌رزه‌كار داواكارییه‌ ناڕه‌وا‌و بیانووه‌ نابه‌جێكانی‌ خۆی‌ بسه‌پێنێت، نه‌دایك‌و باوكیش پشت له‌داوا ڕه‌واكانی‌ بكه‌ن‌و نه‌به‌رده‌وامیش سه‌رزه‌نشتی‌ هه‌ڵسوكه‌وت‌و ڕه‌فتار‌و جولاَنه‌وه‌كانی‌ گه‌نجان بكه‌ن‌و به‌رده‌وام به‌ به‌نارمه‌یه‌كی‌ ڕاست‌و دروست‌و په‌روه‌رده‌یه‌كی‌ سه‌رده‌میانه‌ منداڵه‌كانیان په‌روه‌رده‌بكه‌ن، بۆ به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وه‌یه‌كی‌ ته‌ندروست بۆ كۆمه‌ڵگه‌.

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.org/up/uploads/images/kurdzhin-72c6be0e98.gif
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2386883&c=7160962

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net