❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆنێتی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ دایك له‌گه‌ڵ كچی‌ هه‌رزه‌كادا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-20 11:47:21

Kwri Twimalik
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-15
دواترین سه‌ردان: 2011-07-13
په‌یامه‌كان: 857
WindowsXPFirefox

چۆنێتی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ دایك له‌گه‌ڵ كچی‌ هه‌رزه‌كادا

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b303a2c823.jpg

نیاز جه‌لال-NNA/
زۆربه‌ی‌ كچانی‌ هه‌رزه‌كار ئه‌و وشه‌یه‌ ده‌ڵێنه‌وه‌ دایكمان وا مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن كه‌ موڵكی‌ تایبه‌تی‌ ئه‌وانبین، دایكمان لێمان تێناگات، دایكمان ڕێز له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانمان ناگرێت.


ئه‌و نیشانانه‌ش كه‌لێنێكی‌ ده‌رونییه‌ له‌په‌یوه‌ندی‌ نێوان دایك ‌وكچدا، لێره‌دا دایك ڕۆڵێكی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌ له‌ نه‌هێشتنی‌ ئه‌و بۆشاییه‌‌و نزیك بوونه‌وه‌ له‌ كچه‌كه‌ی‌ به‌ تایبه‌تی‌ له‌قۆناغی‌ هه‌رزه‌كاریدا.


ئه‌گه‌ر كچه‌كه‌ت ڕێگه‌ی‌ نه‌دا لێی‌ نزیك بیته‌وه‌، ده‌توانیت له‌ڕێگه‌ی‌ كه‌سانی‌ دڵسۆزییه‌وه‌ چ هاوڕێ‌ یان خوشكی‌ بێت هه‌وڵی‌ خۆ نزیك خستنه‌وه‌ی‌ بده‌یت‌و ئاگادار بیت له‌كێشه‌كانی‌ به‌م شێوه‌:


1 ـ  چاودێری‌ هه‌ڵس‌وكه‌وته‌كان‌و ئاستی‌ فكری‌ بكه‌ پاشان ئامانجی‌ گفتوگۆكان دیاری‌ بكه‌.
2 ـ له‌كاته‌ نه‌گونجاوه‌كاندا قسه‌كانت بخه‌ لاوه‌.
3 ـ گرنگی‌ به‌ دۆخی‌ ده‌رونی‌‌وكۆمه‌لاَیه‌تی‌ بده‌‌و له‌ڕووی‌ ده‌رونیه‌وه‌ وای لێبكه‌ ئامۆژگاری‌‌و ڕێنوێنیه‌كانتی‌ پێقبوڵ بێت،  له‌ڕێگه‌ی‌ گفتوگۆوه‌  تایبه‌تمه‌ندیه‌ باشه‌كانی‌ بیربخه‌ره‌وه‌‌و هانی‌ بده‌ به‌رده‌وام له‌و ڕه‌فتاره‌ باشانه‌ی‌ پێشوی‌ ئه‌نجامبدات.
4 ـ بۆ نزیك بوونه‌وه‌له‌كچه‌كه‌ت به‌خه‌نده‌ ‌و پێكه‌نینه‌وه‌ به‌ڕوویدا قسه‌بكه‌‌و به‌شێوه‌یه‌كی‌ سۆزبه‌خشانه‌ وشه‌ی‌ باش به‌كاربهێنه‌‌و پێی‌ بڵێ‌ كچه‌ نازداره‌كه‌م، كچه‌به‌نرخه‌كه‌م، كچه‌خۆشه‌ویسته‌كه‌م، یان كچه‌ جوانه‌كه‌م ...  .
5 ـ له‌به‌رچاوی‌ هیچ كه‌سێكدا لۆمه‌ی‌ مه‌كه‌ ‌و هه‌ستی‌ بریندار مه‌كه‌‌و ئاگاداربه‌ڕێزی‌ بۆچوونه‌كانی‌ بگره‌.
6 ـ یارمه‌تی‌ كچه‌كه‌ت بده‌ بۆ ڕونكردنه‌وه‌‌و ده‌رخستنی‌ هه‌سته‌كانی‌ ناخی‌، ئه‌ویش به‌گوێگرتی‌ باش‌و هه‌لی‌ ڕێگه‌دان بۆ ده‌ربڕینی‌ بۆچوونه‌كانی‌.
7 ـ به‌ته‌واوه‌تی‌ خۆت به‌دوور بگره‌ له‌شكاندن‌و ترساندن‌و سه‌رزه‌نشتكردن چونكه‌ هه‌مووی‌ هۆكارن بۆ تێكشكاندنی‌ كه‌سێتی‌ ‌و به‌ره‌وبێهیزی‌‌و لاوازی‌ ده‌بات.


8 ـ وا له‌كچه‌كه‌ت بكه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ باش پابه‌ندبێت به‌داب‌و نه‌ریته‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌و كللتورییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌وه‌.
9 ـ ئاگاداری‌ هه‌ڵس‌وكه‌وت‌وقسه‌كانت به‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ خۆت پێشه‌نگ‌و نمونه‌یه‌ت.
10 ـ كچه‌كه‌ت هه‌ر چۆنێك بێت ده‌بێت پێت قبوڵ بێت.
11 ـ خۆشه‌ویستی‌ خۆتی‌  به‌بێ‌ مه‌رج‌و شه‌رت بۆ دووباره‌بكه‌ره‌وه‌‌و ده‌ستبه‌سه‌ریدا بهێنه‌ ‌و به‌چاوه‌كانت ئاماژه‌ به‌ خۆشه‌ویستی‌‌و په‌یوه‌ندی‌ به‌هێزتانی‌ بۆ بكه‌.
12 ـ چێژ له‌خۆشیه‌كانی‌ ژیان له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌دا وه‌ربگره‌‌و كاتێكی‌ بۆ ته‌رخان بكه‌ بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ڕۆژه‌كانی‌ هه‌فته‌دا بۆ ئاڵوگۆڕكردنی‌ ڕاوو بۆچوونه‌كانتان‌و قسه‌ی‌ خۆش.
13 ـ به‌شداری بكه‌له‌ ئاره‌ز‌و خولیاكانیدا‌و په‌ره‌ به‌ به‌هره‌‌و تواناكانی‌ بده‌‌و هانی‌ بده‌ په‌ره‌یان پێبده‌ت.

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.org/up/uploads/images/kurdzhin-72c6be0e98.gif
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2386883&c=7160962

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-20 11:50:01

ساشا
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-17
دواترین سه‌ردان: 2010-07-27
په‌یامه‌كان: 962
WindowsXPMSIE7

Re: چۆنێتی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ دایك له‌گه‌ڵ كچی‌ هه‌رزه‌كادا

dast xosh bet esta achm daekm bang akam hhh
sarkawtw beet zanayry baswdn

Kurdzhin

http://www.kurdup.com/uploads/00961c41a2.png



xoshmawey daya gyan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net