.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














رۆژنامه‌ی سپۆرتی تایبه‌ت به‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له راپۆرتێكیدا باس له‌وه ده‌كات كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئه‌ستێره دروست دهكاتو پاشان تۆپی ئاڵتونی ده‌به‌نه‌وه، به‌ڵام یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی تۆپی ئاڵتونیان هه‌یه ده‌یان كڕێت.
رۆژنامه‌كه باس له‌وه‌ده‌كات كه یانه‌ی مه‌له‌كی پاره‌یه‌كی خه‌یاڵى بۆ یاریزانه ناوداره‌كان خهرجدهكاتو ده‌یانكڕێت، تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه سود له ریكلام كردن‌و ناوداریهكهیان وه‌ربگرێت، كه ئه‌م سیاسه‌ته‌ش پێچه‌وانه‌ی كاره‌كانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌یه كه خۆی ئه‌م ئه‌ستێرانه دروست دهكاتو پاشان نازناو ده‌به‌نه‌وه.
رۆژنامه‌كه نموونه بۆ راستی ئه‌م قسانه ده‌هێنێته‌وه، كه رۆماریۆ له‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بوو له ساڵی 1994خه‌ڵاتی باشترین یاریزانى برده‌وه، ئه‌ستێره‌ی بولگاری ستۆیشكۆف له‌هه‌مان ساڵدا تۆپی ئاڵتونی برده‌وه هه‌ر له‌به‌رشه‌لۆنه بوو، له ساڵی 1999 دا ریڤاڵدۆ تۆپی ئاڵتونی‌و خه‌ڵاتی باشترین یاریزانى جیهانی برده‌وه له به‌رشه بوو، له‌كۆتایدا ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی رۆناڵدینیۆ بووه باشترین یاریزانى جیهان له‌هه‌ردوو ساڵی 2004و 2005 دا، تۆپی ئاڵتونی له 2005 دا برده‌وه هه‌ر له به‌شه‌لۆنه بوو.
له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌ی به‌رازیلی رۆناڵدۆ‌و زیدانی فهرهنسیو كهنهڤارۆی ئیتاڵی‌و كاكای بهرازیلیو كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی كڕیوه، كه هه‌مویان پێشتر خه‌ڵاتی تۆپی ئاڵتونی‌و باشترین یاریزانى جیهانیان بردبوه‌وه.
فه‌لسه‌فه‌ی كاری به‌رشه‌لۆنه له‌ناخه‌وه زۆر جیاوازه له‌وه‌ی ریاڵ مه‌درید، هه‌ر له‌شێوازی یاریكردن‌و دروستكردنی تیپهكهوهو پاشان گرنگی دان بهلاوهكانی یانه‌كه، هه‌مووی له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌یه كه زیاتر ئهقڵانیترهو سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه، به‌تایبه‌تی له‌ماوه‌ی رابردوودا.
ئه‌م دوو یانه‌یه له‌هه‌موو رویه‌كه‌وه پێشبڕكێی یه‌كتری دهكهنو به‌دوای خاڵه لاوازه‌كانی یه‌كتردا ده‌گه‌ڕێن، به‌ڵام ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك چاوه‌ڕوانی ئه‌م پێشبڕكێیه بێت كه ئه‌م ساڵ له‌نێوان دوو یانه‌كه‌ی ئیسپانیا روو ده‌ده‌ن.
ئاوينة
_____________________________

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن hardy_94 (2009-07-20 12:41:36)

له‌سه‌ر هێڵ نییه