.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














مێشك بە ئۆكسجین و شەكری گلوكۆز كاردەكات
یەكەمین و گرنگترین توخم بۆ مانەوەی خانەكانی مێشك و ئەنجامدانی فرمانەكانیان گازی ئۆكسجینە،خانەكانی مێشك یەكجار هەستییارن بۆ گازی ئۆكسجین، ئەگەر بۆ ماوەی چوار تا پێنج خولەك ئۆكسجینیان لێ ببڕێت خانەكانی مێشك دەمرن و مرۆڤ دەمرێت. جگە لەمە، ئەگەر گازی ئۆكسجین لەبەر هەر هۆیەك كەمتر بگاتە هەندێك خانەكانی مێشك، ئەوسا دەبێتە ئەگەری گرفتێكی گەورە لە كۆئەندامی دەماردا كە چاكبوونەوەی بە هیچ شێوەیەك بۆ نییە، واتە هەندێك خانە دەمرن یان دوچاری گرفتی هەمیشەیی دەبنەوە. بۆ نموونە ئەوەی بەدی دەكرێ لە نەخۆشی ئیفلیجی مێشك CP كە لە منداڵاندا روودەدات بریتییە لە كەمبوونی گازی ئۆكسجین لەكاتی منداڵبوون یان راستەوخۆ لە ماوەی چەند خولەكێكی پاش منداڵبووندا كە ئەم گرفتە گەورەیە دەنێتەوە. سووتەمەنی یان وزەی سەرەكی بۆ خانەكانی مێشك شەكری گلوكۆزە Glucoseكە سادەترین جۆری شەكرەكانە. كەمیوونەوەی یان نزمبوونی ئاستی شەكری خوێن تا رادەیەكی دیاریكراو دەبێتە ئەگەری شێوان لە فرمانەكانی مێشكدا، بەڵام خۆشبەختانە ئەم گۆڕانانە بە شێوەیەكی كاتی روودەدەن و نابنە ئەگەری مردنی خانەكان یان گرفتێكی هەمیشەیی لە خانەكانی مێشكدا. 
Gulan media

لهسهر هێڵ نییه