.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















نوێژ سه‌رچاوه‌ی لێخۆشبوونی خودایه ...
به‌ناوی خوای گه‌وره‌ی میهره‌بان
***** سڵاو‌و ڕه‌حمه‌تی خواتان لێبێت *****
*** په‌رتوكی نوێژه‌كان ***
1- نوێژه واجبه‌كان :
نوێژه واجبه‌كان پێنجن :
بنچینه‌ی واجب بوونی نوێژ له قورئان و فهرمودهدایه :
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : { إن الصلاه كانت علی المۆمنین كتابا موقوتا } النسا‌و/103
واته : نوێژ له‌سه‌ر باوه‌ڕداران به كاتی دیاری كرا‌و واجبه .
له ئیسرا‌و میعرج نوێژ واجب كرا هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رموێ { ففرچ الله علی أمتی خمسین صلاه ... فراجعته قفال هی خمس , هی خمسون ... } رواه الشیخان .
واته خودا نوێژی له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌م واجب كردووه به ( 50 ) نوێژ ... گه‌ڕامه‌وه لای تا بوو به ( 5 ) نوێژ , كه خێری 50 نوێژی هه‌یه .
1) نیوه‌ڕۆ :
یه‌كه‌م كاتی نوێژی نیوه‌ڕۆ كاتێكه كه خۆر له ناوه‌ڕاستی ئاسمان لار ده‌بێته‌وه , وه كۆتا كاتی گه‌ر سێبه‌ری گشت شتێك هێنده‌ی خۆی لێهات ( واته تا كاتی عه‌سر )
عن أبي موسي الَاشعري ( رضي الله عنه ) , عن رسول الله ( صلي الله عليه وسلم ) : أنه أتاه سائل يسأله عن مواقيت الصلاة , فلم يردعليه شيئا . قال : .... فقام بالظهر حين زالت الشمس ,....} رواه مسلم .
واته : له پێغه‌مبه‌ره‌وه ( درودی خوای لێبێت ) پرسیاركارێك هات پرسیاری كرد ده‌رباره‌ی كاته‌كانی نوێژ , پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه , فه‌رموی : .... هه‌ستایه‌وه بۆ نوێژی نیوه‌ڕۆ كاتێك خۆر له ناوه‌ڕاستی ئاسمان بوو .
2) عه‌سر :
یه‌كه‌م كاتی نوێژی عه‌سر كاتێكه كه سێبه‌ری گشت شتێك له هێنده‌ی خۆی زیاد ده‌بێ , وه كۆتا كاتی له فه‌رموده‌ی هه‌ڵبژارده كاتێكه كه سێبه‌ری گشت شتێك دوو هێنده‌ی خۆی لێهات , له فه‌رمووده‌ی دروستیش تا خۆر ئاوا ده‌بێ .
عن أبي هريرة ( رضي الله عنه ) أن رسول الله ( صلي الله عليه وسلم ) قال : { ... ومن أدرك ركعة من العصر قبل أن تغرب الشمس فقد أدرك العصر } رواه البخاري .
واته : پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رموێ : هه‌ركه‌سێك بگات به نوێژی عه‌سر پێش خۆر ئاوا بوون ئه‌وه به نوێژی عه‌سر گه‌یشتووه , واته نوێژی عه‌سری بۆ بهدهكهوێ به ئه‌دا .
3) مه‌غریب :
یه‌ك كاتی هه‌یه , ئه‌ویش ئاوا بوونی خۆره , وه نوێژی مه‌غریب ده‌مێنی به ئه‌ندازه‌ی بانگ دان و ده‌ستنوێژو , داپۆشینی عه‌وره‌ت و, ڕاوه‌ستان بۆ نوێژ و , كردنی پێنج ڕه‌كعات نوێژ ,
ئه‌مه له سه‌ر ڕێڕه‌وی فه‌رمووده‌ی نوێی شافعیه , به‌ڵام له فه‌رموده‌ی كۆنیدا نوێژی مه‌غریب ده‌مێنێ تا كاتی ڕه‌نگی سۆراتی ئاسۆ له ئاسمان نامێنێ .
عن ابن عباس ( رضي الله عنه ) : ان جبريل عليه السلام صلي بالنبي ( صلي الله عليه وسلم ) المغرب في الومين حين أفطر الصائم . أي في وقت واحد وهو بعد الغروب .
واته : جبریل نوێژی مه‌غریبی به پێغه‌مبه‌ر كرد ( درودی خوای لێبێت ) دوو ڕۆژ كاتێك كه ڕۆژوه‌وان ڕۆژوی ده‌شكێنێ . واته له یه‌ك كاتدا ئه‌ویش دوای مه‌غریبه .
4) عیشا , خه‌وتنان :
یه‌كه‌م كاتی نوێژی خه‌وتنان كاتێكه كه ڕه‌نگی سۆری ئاسۆیی له ئاسمان بزر ده‌بێ , وه كۆتا كاتی له سه‌ر فه‌رمووده‌ی هه‌ڵبژارده تا سێیه‌كی شه‌و , له فه‌رمووده‌ی دروست تا نوێژی به‌یانی .
عن أبي موسي الَاشعري ( رضي الله عنه ) , عن رسول الله ( صلي الله عليه وسلم ) : أنه أتاه سائل يسأله عن مواقيت الصلاة , فلم يردعليه شيئا . قال : ....فقام العشاو حين غاب الشفق } رواه مسلم .
واته : له پێغه‌مبه‌ره‌وه ( درودی خوای لێبێت ) پرسیاركارێك هات پرسیاری كرد ده‌رباره‌ی كاته‌كانی نوێژ , پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه , فه‌رموی : .... هه‌ستایه‌وه بۆ نوێژی عیشا كاتێك كه ئاسۆی سۆر له ئاسمان بزر بوبوو .
5) به‌یانی :
یه‌كه‌م كاتی كاتێكه كه ڕوناكی دووه‌م دێت واته دونیا ساف ده‌بێ , وه كۆتا كاتی كه دونیا ته‌واو ڕوناك ده‌بێت , له فه‌رمووده‌ی دروست تا خۆر هه‌ڵاتن .
عن أبي هريرة ( رضي الله عنه ) أن رسول الله ( صلي الله عليه وسلم ) قال : { من أدرك من الصبح ركعة قبل أن تطلع الشمس فقد أدرك الصبح ... } رواه البخاري .
واته : پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رموێ : هه‌ر كه‌سێك بگات به یه‌ك ڕه‌كعات له نوێژی به‌یانی پێش خۆر هه‌ڵاتن ئه‌وه به نوێژی به‌یانی ڕاگه‌یشتوه , واته نوێژه‌كه‌ی به‌رده‌كه‌وێ به ئه‌دا .
• مه‌رجه‌كانی واجب بوونی نوێژ سێ مه‌رجن ده‌بێ :
1. ئیسلام بێت .
2. ئاقڵ بێت .
3. باڵغ بێت , داواكراو بێت له شه‌ریعه‌ت .
نوێژه سوننه‌ته‌كان پێنجن : جه‌ژنه‌كان , مانگ و خۆر گیران , داواكردنی باران .
2- نوێژه سوننه‌ته‌كانی له‌گه‌ڵ واجبه‌كان :
ئه‌و سوننه‌تانه‌ی له‌گه‌ڵ نوێژه فه‌رزه‌كان ده‌كرێن (17) رهكعاته //
- 2 ڕه‌كعات له پێش نوێژی به‌یانی .
عن عائشه رچی الله عنها قالت : { لم يكن النبي ( صلي الله عليه وسلم ) علي شيو من النوافل أشد تعاهدا منه علي ركعتي الفجر } رواه البخاري .
واته : عائیشه ( خوا لێی ڕازی بێت ) ده‌ڵێت : پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) له سه‌ر هیچ له سوننه‌ته‌كان ئه‌وه‌نده سور نه‌بووه ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر دوو ڕه‌كعاتی پێش نوێژی به‌یانی سور بووه .
- 4 ڕه‌كعات له پێش و 2 ڕه‌كعات له دوای نوێژی نیوه‌ڕۆ .
عن عائشة ( رضي الله عنها ) أن النبي ( صلي الله عليه وسلم ) كان يصلي في بيتي قبل الظهر أربعا , ثم يخرج فيصلي بالناس , ثم يدخل فيصلي ركعتين } رواه مسلم .
واته : عائیشه ( ڕه‌زای خوای لێبێت ) ده‌فه‌رموێ : پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) له ماڵی من چوار ڕه‌كعات نوێژی سوننه‌تی پێش ده‌رچونی بۆ نوێژی نیوه‌ڕۆ ده‌كرد , پاشان ده‌رده‌چوو پێش نوێژی بۆ خه‌ڵك ده‌كرد , پاشان ده‌هاتوه دوو ڕه‌كعاتی ده‌كرد .
- 4 ڕه‌كعات پێش نوێژی عه‌سر .
عن ابن عمر ( رضي الله عنه ) أن النبي ( صلي الله عليه وسلم ) قال : رحم الله امرأة امرأة صلي قبل العصر أربعا } رواة الترمذي .
واته : پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رموێ : ڕه‌حمه‌تی خوا له‌و ئافره‌ته بێ له چوار ڕه‌كعات له پێش نوێژی عه‌سر ده‌كات .
- 2 ڕه‌كعات پاش نوێژی مه‌غریب .
عن ابن عمر ( رضي الله عنهما ) قال : { حفظت من النبي ( صلي الله عليه وسلم ) عشر ركعات ...ركعتين بعد المغرب في بيته } رواه البخاري .
واته : ئیبن عومه‌ر ده‌فه‌رموێ ده ڕه‌كعات نوێژم له پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) له‌به‌ر كردووه ... دوو ڕه‌كعات دوای نوێژی مه‌غریب له ماڵه‌وه .
- 3 ڕه‌كعات دوای نوێژی عیشا .
عن ابن عمر ( رضي الله عنهما ) قال : { حفظت من النبي ( صلي الله عليه وسلم ) عشر ركعات ...ركعتين بعد العشاو في بيته } رواه البخاري . وفي رواية مسلم { الوتر ركعة من يَخر الليل }
واته : ئیبن عومه‌ر ده‌فه‌رموێ ده ڕه‌كعات نوێژم له پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) له‌به‌ر كردووه ... دوو ڕه‌كعات دوای نوێژی عیشا له ماڵه‌وه . له ڕیوایه‌تی موسلیم : كۆتا هێنان به نوێژی خه‌وتنان به ڕهكعاتێك
3- شه‌و نوێژ :
شه‌ونوێژ له نوێژه موئهكهدهكانه ( واته پێغه‌مبه‌ر .درودی خوای لێبێت. ته‌ركی نه‌كردوه‌و به‌رده‌وام بووه له گه‌ڵی _له‌سه‌ری واجب بووه_ ) به‌ڵام بۆ ئێمه سوننه‌تێكی زۆر پیرۆز‌و گه‌وره‌یه .
سئل رسول الله ( صلي الله عليه وسلم ) أي الصلاة أفضل بعد المكتوبة ؟ قال : صلاة في جوف الليل .
واته : پرسیار له پێغه‌مبه‌ر كرا ( درودی خوای لێبێت ) له دوای نوێژی واجب چ نوێژێك گه‌وره‌تره ؟ فه‌رموی : نوێژ له جه‌رگه‌ی شه‌ودا , واته شه‌و نوێژ .
4- چێشتهنوێژ :
ئه‌مه‌ش له نوێژه موئهكهدهكانه واته پێغه‌مبه‌ر .درودی خوای لێبێت. ته‌ركی نه‌كردوه .
عن أبي هريرة ( رضي الله عنه ) قال : أوصاني خليلي بثلاث : صيام ثلاثة أيام من كل شهر , وركعتي الضحي , وأن أوتر قبل ان أنام .
واته : ئه‌بی هوره‌یره ده‌ڵی : خۆشه‌ویستم پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) وه‌سیه‌تی كردم به 3 شت : له هه‌ر مانگێك 3 ڕۆژ به ڕۆژوو ببم , دوو ڕه‌كعاتی چێشتهنوێژ , به‌ر له نوستنم نوێژم كۆتا بێنم به تاك .
5- نوێژی ته‌ڕاویح :
له پێغه‌مبه‌ره‌وه ( درودی خوای لێبێت ) هاتووه كه 20 ڕهكاعته له هه‌ر شه‌وێكی ڕه‌مه‌زاندا , كاته‌كه‌شی له نێوان نوێژی عیشا تا نوێژی به یانی , به تاك و كۆمه‌ڵ ده‌كرێت , به تاك كۆتایی پیِدێت .
مه‌رجه‌كانی پێش چونه ناو نوێژ پێنج مه‌رجن :
1- له‌ش پاكی له بێ ده‌ست نوێژی و له پیسی .
2- داپۆشینی لاشه به پۆشاكێكی پاك .
3- وه‌ستان له شوێنێكی پاك .
4- زانیاری هه‌بوون به كاتی هاتنی نوێژ .
5- ڕوو له ڕووگه كردن .
دروسته به‌ره‌و ڕووگه نوێژ نه‌كرێ له دوو بارودۆخدا :
1- له كاتی ترسی زۆر .
2- له نوێژی سوننه‌ت له كاتی سه‌فه‌ردا له‌سه‌ر سواری و سه‌یاره ... هتد .
ڕوكنهكانی نوێژ (15) ڕوكنه :
1- نیه‌ت هێنان .
2- نوێژ كردن به وه‌ستان له كاتی توانا بووندا .
3- ( الله أكبر ) ی دابه‌ستنی نوێژ .
4- خوێندنی سوره‌تی فاتیحه .
5- ( بسم الله الرحمن الرحیم ) ئایه‌تێكه له سوره‌تی فاتیحه .
6- كڕنوش بردن و كه‌مێك جێگیر بوون له كڕنوشه‌كه.
7- هه‌ڵسانه‌وه له ڕكوع و ڕاست بوونه‌وه و كه‌مێك جێگیر بوون ( له كاتی ووتنی . سمع الله لمن حمده ربنا ولك الحمد . ) .
8- سوژده‌بردن و كه‌مێك جێگیر بوون.
9- دانیشتن له نێوان سوژدهكان كه‌مێك تیایدا مانه‌وه.
10- دانیشتن بۆ ته‌حیاتی كۆتایی .
11- شاهێدی هێنان له ته‌حیاتدا ( أشهد أن لا اله الا الله وأن محمد رسول الله ) .
12- صه‌ڵاوات ناردن بۆ پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) .
13- سهلامدانهوهی یه‌كه‌م .
14- نیه‌ت هێنان بۆ ده‌رچوون له‌ناو نوێژدا .
15- ڕیز كردنی ڕوكنه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی باسمان كرد .
سوننه‌ته‌كانی نوێژ :
أ- پێش چونه ناو نوێژ دوو سوننه‌تن //
1- بانگ دان .
2- ڕاوه‌ستان بۆ نوێژ .
ب- دوای چوونه ناو نوێژ دوو سوننه‌تن //
1- ته‌حیاتی یه‌كه‌م .
2- خوێندنی دوعای ( قنوت : له كڕنوش به‌رز بونه‌وه دوعایه‌كی تایبه‌ت هه‌یه ده‌خوێنرێ . اللهم اهدنا فیمن هدیت ...) له نوێژی به‌یانی و له یه‌ك ڕه‌كعاتی دوای نوێژی عیشا پێش به‌یانی له شه‌وانی ڕه‌مه‌زاندا .
شێوه‌كانی نوێژ كردن (15) خهصلهتی هه‌یه //
1- به‌رز كردنه‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌سته‌كان له‌كاتی الله أكبر ی دابه‌ست و چوونه كڕنوش و به‌رز بوونه‌وه‌له كڕنوش .
2- دانانی ده‌ستی راسته له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌په .
3- ڕِوو له ڕِكردن له ڕووگه .
4- ( أعوذ بالله من الشيطان الرجيم ) خوێندن .
5- ده‌نگ به‌رز كردنه‌وه له‌م نوێژانه‌ی كه ده‌نگی تیا به‌رز ده‌كرێته‌وه .
6- نزم كردنه‌وه‌ی ده‌نگ له‌م نوێژانه‌ی كه ده‌بێ ده‌نگی تیا نزم بكرێ .
7- ( ئامین ) گوتن له دوای خوێندنی سوره‌تی فاتیحه .
8- خوێندنی سوره‌تێك له دوای فاتیحه .
9- الله أكبر گوتن له‌كاته‌كانی به‌رز و نزم بوونه‌وه .
10- له كڕنوش به‌رز بوونه‌وه بگوترێ ( سمع الله لمن حمد ربنا لك الحمد ) .
11- ووتنی ( سبحان ربی الاعلی ) له كڕنوش , وه ( سبحان ربي العظيم ) له سوژده .
12- دانانی ده‌سته‌كان له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ له كاتی دانیشتنه‌كان .
13- له ته‌حیات ده‌ستی چه‌په ڕاده‌خرێ و , ده‌ستی ڕاسته دهقوچێنرێتهوه ته‌نها په‌نجه‌ی شه‌هاده نه‌بێ بۆ شایتی هێنان ده‌كرێته‌وه .
14- له هه‌موو دانیشتنه‌كان به‌شێوه‌ی ( الافتراش ) دانیشتن , واته پ]َی ڕاسته ده‌چه‌قێنرێ و له سه‌ر پێی چه‌په دانیشتن , دانیشتنی شێوه‌ی ( التورك ) له ته‌حیاتی كۆتایی , واته پێی ڕاسته ده‌چه‌قێنرێ و پێی چه‌په به ژێر پێی ڕاسته‌دا كه‌مێك ده‌بردرێته ده‌ره‌وه .
15- سهلامدانهوی دووه‌م .
ئافره‌ت له پێنج شێوه‌دا پێچه‌وانی پیاو ده‌كات //
پیاو :
1- ئانیشكه‌كانی له ته‌نیشته‌كانی ده‌كاته‌وه , واته پێوه نالكێنێ .
2- له كڕنوش و سوژده‌دا زگی له ڕانی جودا ده‌كاته‌وه پێیوه نالكێنێ .
3- له كاته‌كانی به‌رز كردنه‌وه‌ی ده‌نگ ده‌نگی به‌رز ده‌كاته‌وه .
4- گه‌ر له نوێژدا هه‌ڵه‌یه‌ك ڕووی دا ( سبحان الله ) ده‌ڵێ بۆ ئاگادار بوونه‌وه .
5- عه‌وره‌تی پیاو له نێوان ئه‌ژنۆكانی ه ناوكیهتی .
ئافره‌ت :
1- ئه‌ندامه‌كانی به‌یه‌كه‌وه ده‌لكێنێ .
2- له كاتی ئاماده بوونی پیاوی نامه‌حره‌م ده‌نگی نزم ده‌كا , هه‌ر چه‌ند نوێژه‌كه له كاتی ده‌نگ به‌رز كردنهوهدابێ .
3- ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له ناو نوێژدا ڕویدا چه‌پڵه لێده‌دا .
4- ئافره‌تی ئازاد گشت گیانی عه‌وره‌ته ته‌نها ده‌ست و ده‌م و چاوی نه‌بێ , ئافره‌تی كه‌نیزه‌ك وه‌ك پیاو وایه .
ئه‌وانه‌ی نوێژ به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه (11) هاكاره //
1. قسه كردنی به ئه‌نقه‌ست .
2. جوڵه‌ی زۆر به ئه‌ندامه‌كانی .
3. ده‌سنوێژ نه‌مان .
4. پیس بوونی له‌ش .
5. به‌ده‌ركه‌وتنی عه‌وره‌ت .
6. نیه‌ت گۆڕین .
7. پشت له قیبله كردن .
8. خواردن .
9. خواردنه‌وه .
10. پێكه‌نین .
11. هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له ئاین .
ژماره‌ی ڕه‌كعاتی نوێژه واجبه‌كان (17) ڕه‌كعاته :
(34) سوژده‌ی تیایه .
(94) الله أكبر ی تیایه .
(10) سه‌لامدانه‌وه .
(153) ته‌سبیحی تیایه ( سبحان ربی العڤیم , الاعلی ) .
گشت ڕوكنه‌كان له ناو نوێژدا ( 126) ڕوكنه .
له نوێژی به‌یانی (30) ڕوكنی تیایه .
نوێژی مه‌غریب (42) ڕوكنی تیایه .
نوێژه چواریه‌كان (54) ڕوكنی تیایه .
هه‌ر كه‌سێك له نوێژه واجبه‌كان نه‌یتوانی به ڕاوه‌ستان نوێژ بكات با به دابنیشتن نوێژ بكات , هه‌ر كه‌سێك نه‌یتوانی به دانیشتن نوێژ بكات با به پاڵدانه‌وه بكات ,
• ئه‌وانه‌ی له نێو نوێژدا بیر ده‌كرێن سێ شتن ( واجب , سوننه‌ت , شێوه )
نوێژه فه‌ڕزه‌كان : گه‌ر له ناو نوێژدا هه‌ر ڕوكنێكی واجب بیر بچێ به ( سوژده‌ی سه‌هو ) ته‌واو نابێت , به‌ڵكو گه‌ر بیری هاته‌وه و كاته‌كه‌ش نزیك بوو با واجبه‌كه له‌وێ بكات و , له كۆتاییش سوژده‌ی سه‌هو ببات .
سوننه‌ت : گه‌ر له ناو نوێژ سوننه‌تێك بیر كرا ناگێڕدرێته‌وه گه‌ر چوبووه ناو واجبێك , به‌ڵام سوژده‌ی سه‌هوی بۆ ده‌بردرێ .
شێوه‌كان : گه‌ر له ناوه نوێژدا یه‌كێك له شێوه‌كاری ناو نوێژ بیركرا له دوای نه‌كردنی ناگێڕدرێته‌وه و , سوژده‌ی سههوشی بۆ نابردرێت ( وه‌ك : ده‌ست به‌رز كردنه‌وه له‌كاتی هه‌ڵسانه‌وه له كڕنوش ) .
ته‌واو که‌ری ئه‌م بابه‌ته برۆ بۆ په‌ری دووه‌م

له‌سه‌ر هێڵ نییه









• گه‌ر له ناو نوێژدا شكی بۆ دروست بوو له ژماره‌ی نوێژه‌كه‌ی : نوێژهكهتهواو ده‌كا به دڵنیایی , ئه‌ویش لایه‌نی كه‌مه‌كه وه‌رده‌گرێ , وه سوژده‌ی سههوش ده‌با ( واته وه‌ك كه‌سێك گه‌ر شكی له نوێژه چواریه‌كان بۆ دروست بوو ئایا چواری كردووه یان سی َ !؟ ئه‌وا سێ یه‌كه وه‌رده‌گرێ ڕهكعاتێكی تری بۆ ده‌كا , ئه‌گه‌ریش نوێژه‌كه‌ی ببێ به پێنج ڕه‌كعات ) .
سوژده‌ی سه‌هو سوننه‌ته , شوێنه‌كه‌شی له پێش سه‌لام دانه‌وه یه .
• پێنج كات نوێژی تیا ناكرێ ته‌نها ئه‌گه‌ر له‌به‌ر هۆكارێك بێت :
1- له دوای نوێژی به‌یانی تا خۆر هه‌ڵدێ .
2- له كاتی خۆرهه‌ڵاتندا تا به ته‌واوی هه‌ڵدێ به ئه‌ندازه‌ی به‌رزی ڕمێك .
3- له كاتی خۆ له ناوه‌ڕاستی ئاسمانه تا لار ده‌بێته‌وه .
4- له دوای نوێژی عه‌سر تا خۆر ئاوا ده‌بێ .
5- له كاتی خۆر ئاوابووندا تا به تا به‌ته‌واوی بزر ده‌بێ .
6- نوێژی به كۆمه‌ڵ :
نوێژی به كۆمه‌ڵ سوننه‌تێكی به‌رده‌وامی پێغه‌مبه‌ره ( درودی خوای لێبێت ) , له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی اه دوای پێشنوێژخوێن نوێژ ده‌كا نیه‌ت بێنی كه به كۆمه‌ڵ ده‌كا به‌ڵام پێشنوێژخوێن نیه ناهێنێ بۆ پێشنوێژی .
دروسته ئازاد بۆ به‌نده پێشنوێژی بكات , مرۆڤی باڵغ و ته‌واو پێشنوێژی بكات بۆ هه‌رزه‌كار , دروست نیه ئافره‌ت پێشنوێژی بۆ پیاو بكات , نه‌خوێنده‌وار پێشنوێژی بۆ خوێنده‌وارو قورئان خوێن ناكات ,
له‌هه‌ر لایه‌نێكی مزگه‌وت ده‌توانێ و دروسته نوێژ بكات به نوێژی پێشنوێژخوێن گه‌ر ئاگادار بێت به نوێژه‌كه‌ی و گه‌ر پێشی پێشنوێخوێنهكه نه‌كه‌وێ , وه دروسته ئه‌گه‌ر پێشنوێژخوێن له مزگه‌وت نوێژی كرد‌و ئه‌وه‌ی له‌دوای ده‌كا له‌ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وت له پێشنوێژخوێن نزیك بێت و ئاگادار بێ به نوێژه‌كه‌ی و هیچ به‌ربه‌ستێك نه‌بێ .
عن عبدالله بن عمر ( رضي الله عنهما ) : أن رسول الله ( صلي الله عليه وسلم ) قال : صلاة الجماعة تفضل صلاة الفذ بسبع وعشرين درجة . رواه الشيخان .
واته : نوێژی به كۆمه‌ڵ خێری زیاتره له نوێژی به‌ته‌نیا به (27) پله .
7- نوێژی ڕێبوار :
* بۆ ڕێبوار دروسته نوێژه چواریه‌كان كورت بكاته‌وه به پێنج مه‌رج :
1. سه‌فه‌ره‌كه‌ی بۆ گوناه نه‌بێ .
2. 81 كلم بێت .
3. نوێژه چواریه‌كان بێت .
4. پێش دابه‌ستنی نوێژه‌كه‌ی نیه‌تی كورت كردنه‌وه‌ی هه‌بێت .
5. پێشنوێژی بۆ جێنیش نه‌كا .
بۆ ڕێبوار دروسته له نێوان عه‌سر و نیوه‌ڕۆ نوێژ كۆ بكاته‌وه له هه‌ر كام له كاتهكانیاندا ( عه‌سر پێش ده‌خرێ بۆ گه‌ر نیوه‌ڕۆ, یان له كاتی دووه‌م نیوه‌ڕۆ دوا ده‌خرێ بۆ كاتی عه‌سر , نوێژه‌كان ده‌كرێن به دوو دوو ) , وه له نێوان نوێژی مه‌غریب و عیشادا كۆ بكاته‌وه (عیشا پێش ده‌خرێ بۆ گه‌ر نوێژی مه‌غریب , یان مه‌غریب دواده‌خرێ بۆ كاتی عیشا , عیشا ده‌كرێ به دوو به‌ڵام مه‌غریب هه‌ر وه‌ك خۆری به سێ ڕه‌كعات ده‌كرێ )
وه هه‌ره‌وه‌ها دروسته بۆ كه‌سێكی جێنیش بێ واته ڕێبواریش نه‌بێ له كاتی بارینی بارانێكی زۆر نوێژ كۆ بكاته‌وه , به‌ڵام ده‌بێ له كاتی یه‌كه‌مدا بكرێ .
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : { وإذا ضربتم في الارض فليس عليكم جناح أن تقصروا من الصلاة } النسا‌و/101.
واته : گه‌ر به‌سه‌ر زه‌ویدا ڕۆشتن ( بون به ڕێبوار ) گوناهتان بۆ نیه گه‌ر نوێژه‌كانتان كورت بكه‌نه‌وه .
عن ابن عباس ( رضي الله عنه ) قال : كان رسول الله ( صلي الله عليه وسلم ) يجمع بين صلاة الظهر والعصر إذا كان علي ظهر سير , ويجمع بين صلاة المغرب والعشاو .
واته : پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) نوێژی نیوه‌ڕۆو عه‌سری كۆده‌كرده‌وه گه‌ر له سه‌فه‌ردا بوایه , وه له نێوان نوێژی مه‌غریب و عیشاش كۆی ده‌كرده‌وه .
8- نوێژی هه‌ینی :
مه‌رجه‌كانی واجب بوونی هه‌ینی :
1. ئیسلام بێت .
2. باڵغ بێت .
3. ئاقڵ بێت
4. ئازاد بێت .
5. نێر بێت .
6. له‌ش ساغ بێت
7. جێنیشی خاك بێت ( له‌سه‌فه‌ردا نه‌بێت ) .
مه‌رجه‌كانی كردنی نوێژی هه‌ینی :
1- ئه‌و شوێنه‌ی نوێژی هه‌ینی تیادا ده‌كرێ ده‌بێ شار یان گوندێك لادێهك شتێكی وا بێ .
2- ده‌بێ ژماره‌یان له(40) نوێژكار كه‌متر نه‌بێ .
3- ده‌بێ كاتی نوێژه‌كه مابێ .
ئه‌گه‌ر كاتی به‌سه‌ر چوبوو یان ئه‌م مه‌رجانه نه‌بوو نوێژی هه‌ینی ناكرێ كه دوو ڕه‌كعاته به نیه‌تی نوێژی هه‌ینی , به‌ڵكو ده‌بێ نوێژی نیوه‌ڕۆ بكرێ .
فه‌رزه‌كانی نوێژی هه‌ینی :
1- دوو ووتار بخوێنرێته‌وه به وه‌ستان , وه دانیشتن له نێوان خوتبه‌كان .
2- دوو ڕه‌كعات نوێژ بكرێ .
3- ده‌بێ به كۆمه‌ڵ بێت .
• شێوه‌كانی نوێژی هه‌ینه چوارن :
1. شۆردن و پاك كردنه‌وه‌ی لاشه .
2. پۆشینی پۆشاكی سپی .
3. نینۆك كردن .
4. بۆن خۆش كردن .
بێهنگبوون له كاتی ووتار سوننه‌ته , هه‌ركه‌سێك هاته مزگه‌وت ووتارخوێن ووتاری ده‌دا , دوو ڕه‌كعاتی سوك ده‌كا و ئینجا داده‌نیشێ .
9- نوێژی جه‌ژنه‌كان :
نوێژی جه‌ژنه‌كانی ڕه‌مه‌زان و قوربان سوننه‌تێكی به‌رده‌وامی پێغه‌مبه‌ر بووه ( درودی خوای لێبێت ) .
شێوازی نوێژی جه‌ژنه‌كان : دوو ڕه‌كعاته , له ڕه‌كعاتی یه‌كه‌م پێش خوێندنی سوره‌تی فاتیحه ( 7 ) ته‌كبیر لێ ده‌درێ جگه له ته‌كبیری دابه‌ستنی نوێژ به‌م شێوه‌یه ( سبحان الله والحمدلله ولا اله الا الله والله أكبر ) , له ڕه‌كعاتی دووه‌میش ( 5 ) ته‌كبیر لێ ده‌درێ جگه له ته‌كبیره‌ی هه‌ڵسانه‌وه‌ی سوژده , به شێوه‌ی ڕِهكعاتی یه‌كه‌م پێش خوێندنی سوره‌تی فاتیحه .
عن عمرو بن عوف المزني ( رضي الله عنه ) أن النبي ( صلي الله عليه وسلم ) كبر في العيدين : في الاولي سبعا قبل القراوة , وفي الاخرة سبعا قبل القراوة . رواه الترمذي
واته پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) الله أكبری ده‌كرد له جه‌ژنه‌كان : له ڕه‌كعاتی یه‌كه‌م پێش خوێندنی سوره‌تی فاتیحه حه‌وت جار ته‌كبیری لێده‌دا , له ڕه‌كعاتی دووه‌میش پێنج جار
له جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا ته‌كبیر ده‌وترێ له‌گه‌ڵ خۆر ئاوا بوونی شه‌وی جه‌ژن تا پێشنوێژخوێن دهچیچ بۆ نوێژ , به ووتنی : ( الله أكبر , الله أكبر , الله أكبر , لا اله الا الله هو الله أكبر , الله أكبر , ولله الحمد ) , له جه‌ژنی قوربان ته‌كبیر ده‌وترێ له دوای نوێژه فه‌رزه‌كان , له به‌یانی ڕۆژی عه‌ره‌فه تا عه‌سری چواره‌م ڕۆژی جه‌ژن ( أیام التشریق ) .
.
10- نوێژی مانگ و خۆر گیران :
نوێژی مانگ و خۆر گیران سوننه‌تێكی به‌رده‌وامی پێغه‌مبه‌ره ( درودی خوای لێبێت ) گه‌ر گیرانه‌كه‌ی نه‌ما قه‌زا ناكرێته‌وه , دوو ڕه‌كعات نوێژ ده‌كرێ له كاتی سه‌ره‌تای گیرانیان تا ده‌بێته‌وه ,
شێوازی نوێژی مانگ و خۆر گیران : دوو ڕه‌كعاته , له‌هه‌ر ڕهكعاتێك دوو فاتیحه‌و ڕكوعی درێژی تیایه ( واته كه فاتیحه‌ی خوێند ده‌چێته كڕنوش و هه‌ڵده‌ستێته‌وه به‌ڵام ناچێته سوژده تا جارێكی تریش فاتیحه ده‌خوێنێ و كڕنوش ده‌با و هه‌ڵده‌ستێته‌وه ئینجا بۆ سوژده ده‌چێ ) , به‌ڵام سوژده درێژ ناكاته‌وه ( ئینجا ڕه‌كعاتی دووه‌میش وه‌ك ڕه‌كعاتی یه‌كه‌م وایه , سوننه‌ته نوێژێكی درێژ بكات , له ڕكوعهكان زۆر زیكر‌و یادی خوا بكات ) .
ئینجا دوای نوێژه‌كه دوو ووتار ده‌خوێنرێته‌وه ,
له ڕۆژگیران به‌بێده‌نگی نوێژه‌كه ده‌كرێ , به‌ڵام له نوێژی مانگ گیران به‌ده‌نگ ده‌كرێ , له دوای نوێژه‌كه دوو ووتاریش ده‌خوێنرێته‌وه .
شێوازی ئه‌م نوێژه له فه‌رموده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر وه‌رگیراوه ( درودی خوای لێبێت ) عن عائشة ( رضي الله عنها ) قالت خسفت الشمس في عهد رسول الله ( صلي الله عليه وسلم ) , فصلي رسول الله ( صلي الله عليه وسلم بالناس , فقام فأطال القيام , ثم ركع فأطال الركوع , ثم قام فأطال القيام , وهو دون القيام الاول , ثم ركع فأطال الركوع , وهو دون الركوع الَاول ثم سجد فأطال السجود , ثم فعل في الركعة الثانية ما فعل في الَاولي , ثم انصف وقد انجلت الشمس , فحمد الله وأثني عليه , ثم قال : ( إن الشمس والقمر يَيتان من يَيات الله , لا ينخسفان لموت أحد ولا لحياته , فإذا رأيتم ذلك , فادعوا الله وكبروا وصلوا وتصدقوا ) رواه البخاري .
11- نوێژی داخوازی باران :
نوێژی داخوازی باران : سوننه‌ته , ئیمام فرمانیان پێ ده‌كا به ته‌وبه‌و خێر كردن و ده‌رچون له شوێنی زوڵم , ئاشته‌وایی له نێوان ناكۆكان , سیچ رۆژ به رۆژوو بوون , ئینجا له ڕۆژی چواره‌م بۆی ده‌رده‌چن , به‌جل وبه‌رگێكی زه‌لیل و مل كه‌چ و شه‌رمه‌زاری , دوو ڕه‌كعات نوێژیان پێ ده‌كا وه‌ك نوێژی جه‌ژن , ئینجا دوو ووتار له‌دوای نوێژه‌كه ده‌خوێنێته‌وه , پۆشاكی وه‌رده‌گێڕی و , زۆر پاڕانه‌وه ده‌خوێنێ و , داوای لێخۆشبوو‌ن ده‌كه‌ن به پاڕانه‌وه‌ی پێغه‌مه‌به‌ر ( درودی خوای لێبێت ) ده‌پاڕێنه‌وه .اللهم اجعلها سقيا رحمة , ولا تجعلها سقيا عذاب , ولا محق ولا بلاو ولا هدم ولا غرق . رواه الشافعي / اللهم عي الظراب والَاكام ومنابت الشجر وبطون الاودية , اللهم حوالينا ولا علينا . رواه البخاري / اللهم اسقنا غيثا مغيثا , هنيئا , مريئا مريعا , سجا عاما غدقا طبقا مجللا , دائما الي يوم الدين .رواه أبو داود / اللهم اسقنا الغيث ولا تجعلنا من القانطين , اللهم إن بالعباد والبلاد من الجهد والجوع والضنك ما لا نشكو الا اليك , اللهم انبت لنا الزرع ودر لنا الضرع , وانزل علينا من بركات السما‌و , وانبت لنا من براكات الارض , واكشف عنا من البلاو ما لا يكشفه غيرك , اللهم انا نستغفرك إنك كنت غفارا , فأرسل السما‌و علينا مدرارا .
گه‌ر باران باری خۆیان ده‌شۆن له لادێكه‌یان , له‌كاتی هه‌وره تریشقه ( سبحان الله ) ده‌وترێ .
12- نوێژی ترس :
نوێژی ترس ( له كاتی جه‌نگ ) به (3) جۆر ئه‌نجام ده‌درێ :
1- دوژمن ناكه‌وێته ڕووگه‌ی نوێژكردنیان /
پێشنوێژخوێن ده‌یانكاته دوو ده‌سته , ده‌سته‌یه‌ك ڕوبه‌ڕوی دوژمن ڕاده‌وه‌ستن , وه ده‌سته‌یه‌كیش له‌گه‌ڵ ئیمام نوێژ ده‌كه‌ن , ڕهكعاتێك بۆ ده‌سته‌ی یه‌كه‌م ده‌كات و له فاتیحه‌ی ڕه‌كعاتی دووه‌م ڕاده‌وه‌ستێ ده‌سته‌كه خۆیان ڕه‌كعاتی دووه‌م ته‌واو ده‌كه‌ن و ده‌چنه ڕوبه‌ڕوی دوژمن , ئینجا ده‌سته‌ی دووه‌م دێنه گه‌ر ئیمام ( كاتێك ئیمام له ڕه‌كعاتی دووه‌مدایه فاتیحایهكهی درێژ كردۆته‌وه بۆ چاوه‌ڕوانی ده‌سته‌ی دووه‌م ) ئینجا ئیمام پێشنوێژی بۆ ده‌سته‌ی دووه‌میش ده‌كات به ڕه‌كعاتی دووه‌می خۆی كه ئه‌وان ڕه‌كعاتی یهكهمیتیان , له ته‌حیات داده‌نیشێ تا ده‌سته‌كه ڕه‌كعاتی دووه‌م ده‌كه‌ن و دهگهنوه ئیمام له ته‌حیاتی دا ئینجا سه‌لام بۆ ده‌سته‌ی دووه‌م ده‌داته‌وه .
2- دوژمن ڕوبه‌ڕوی ڕووگه‌ی نوێهكهیتیان /
ئیمام ده‌یانكاته دوو ڕێز بۆ هه‌ردوكیان نوێژه‌كه داده‌به‌ستێ , كاتێك ئیمام ده‌چێته سوژده ده‌سته‌یه‌ك له‌گه‌ڵی سوژده ده‌به‌ن و ده‌سته‌كه‌ی تر پاسه‌وانی ده‌كه‌ن , كاتێك ده‌سته‌ی یه‌كه‌م له سوژده هه‌ڵسانه‌وه ئینجا ده‌سته‌ی دووه‌میش سوژده ده‌به‌ن و ده‌گه‌نه‌وه ئیمام .
3- له‌ناو جه‌نگ تێكه‌ڵ بووبن شه‌ڕ توند‌و تیژ بێت /
چۆن بۆیان گونجا ئاوا نوێژه‌كه ده‌كه‌ن , چ به پێوه بێ یان به سواری بێت , له ڕوویان له ڕووگه بێت یان نا .
• بۆ پیاوان قه‌ده‌غه‌یه و حه‌رامه پۆشینی پۆشاكی حه‌ریر , وه ئه‌نگوستیله‌ی زێڕ , بۆ ئافره‌تان دروسته‌و ڕێپێ دراوه , زۆری و كه‌می زێر یه‌كسانه له باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنه‌وه .
ئه‌گه‌ر هه‌ندێك له پۆشاكه‌كه‌ی ئاوریشم بێت و به‌شێكیشی لۆكه یان كه‌تان بێت پۆشینی دروسته , ئه‌گه‌ر ئاوریشمهكه زۆرتر نه‌بێ .
13- نوێژی مردوو :
• چوار شت بۆ مردوو پێویسته :
1- شۆردنی .
2- كفن كردنی .
3- له‌سه‌ر كردنی نوێژ .
4- ناشتنی .
دوو له مردووان ناشۆردرێن :
1- شه‌هید له جه‌نگی هاوبه‌ش په‌رستان .
2- ئه‌و كۆرپه‌یه‌ی له‌بار ده‌چێ جوڵه‌و ده‌نگی نیه .
مردوو به تاك ده‌شۆردرێ , له سه‌ره‌تای شۆردنی به سیدر ( مادده‌یه‌كه وه‌ك سابوونه ) ده‌شۆردرێ , له كۆتاكه‌شی به كافور ده‌شۆردرێ ( جۆره بۆنێكه ) , له سێ به‌رگی سپی‌دا كفن ده‌كرێ , كفنێك سه‌رو بنی نه‌بێ , واته یك پارچه‌بێ .
شێوازی نوێژ كردن له‌سه‌ر مردوو : چوار ته‌كبیری تیایه :
له دوای ته‌كبیری یه‌كه‌م سوره‌تی فاتیحه ده‌خوێنێت .
له دوای ته‌كبیری دووه‌م صهڵات و سلام له سه‌ر گیانی موحه‌ممه‌د لێده‌دات ( درودی خوای لێبێت ) .
له دوای ته‌كبیری سێ یه‌م دوعا بۆ مردوو ده‌كات به دوعای پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) :{ اللهم هذا عبدك وابن عبديك , خرج من روح الدنيا وسعتها , ومحبوبه وأحباؤه فيها , الي ظلمة القبر وما هولا فيه , وكان يشهد أن لا اله الا أنت وحدك لا شريك لك , وأن محمدا عبدك ورسولك , وأنت أعلم به منا اللهم إنه نزل بك وأنت خير منزول به , وأصبح فقيرا إلي رحمتك وأنت غني عن عذابه , وقد جئناك راغبين إليك , شفعاو له , اللهم إن كان محسنا فزد في إحسانه وإن كان مسيئا فتجاوز عنه ولقه برحمتك رضاك , وقه فتنة القبر وعذابه , وافسح له في قبره , وجاف الارض عن جنبيه , ولقه برحمتك الامن من عذابك , حتي تبعثه يَمنا إلي جنتك , برحمتك يا أرحم الراحمين } .
لة دواي تةكبيري ضوارةم دةلَيَ ( اللهم لا تحرمنا أجره , ولا تفتنا بعده , واغفر لنا وله ) هه‌ر به ڕاوه‌ستان سه‌لام ده‌داته‌وه .
عن أبي هريرة ( رضي الله عنه ) : أن رسول الله ( صلي الله عليه وسلم ) نعي النجاشي في اليوم الذي مات فيه , خرج الي المصلي فصف به‌م وكبر أربعا .
واته : ئه‌م ڕۆژه‌ی هه‌واڵ گه‌یشتنی وه‌فاتی نه‌جاشی به پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) گه‌یشت , پێغه‌مبه‌ر چوو بۆ نوێژ , خه‌ڵكه‌كه‌ی كرده دوو ڕیز , چوار ته‌كبیری لێدا .
ڕوو به ڕووی ڕووگه ده‌نێژرێ , لای سه‌ری به له‌سه‌ر خۆیی داده‌نرێ , ئه‌وه‌ی دهیناشێ ده‌ڵێ : " به‌ناوی خوا , له‌سه‌ر میلله‌تی ئیبراهیم " دوای ئه‌وه‌ی گۆڕه‌كه قوڵ كرا به ئه‌ندازه‌ی به‌ژنی پیاوێك كه ده‌سته‌كانیشی به‌رزه‌وه بن له سه‌ر ته‌نیشت ڕایدهكشێنن و , خۆڵ له‌سه‌ر گۆڕه‌كه به‌رز ده‌كرێته‌وه به ئه‌ندازه‌ی بستێك , نابێ گۆڕ دروست بكرێ و گیچ بكرێ ( وه‌ك به‌كار هێنانی كاشی و سه‌ب كردن ... ) , گریان له‌سه‌ر مردوو ئاساییه بێ هاواور و ڕۆ ڕۆ و دڕاندنی یه‌خه‌و پۆشاك , خانه‌واده‌كه‌ی سێ ڕۆژ تازیه‌ی بۆ داده‌نێن , دوو مردوو به‌یه‌كه‌وه نانێژرێن ته‌نها له كاتی پێویستی .
سه‌رچاوه // التهذيب في أدلة متن الغاية والتقريب / المشهور بمتن أبي شجاع في الفقه الشافعي : الدكتور مصطفي ديب البغا , دكتوراه في الشريعة الاسلامية .
ئاماده‌كارو وه‌رگێڕ : نوسه‌یبه میرانی
سه‌رچاوه‌ی رێگای ئسلام
له‌سه‌ر هێڵ نییه








یاخوا ده‌سته‌کانت له نوسین نه‌وه‌ستن ،هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم،به‌راستی زانیاریاکان زۆۆر سود به‌خش بون،،،به هیوای هه‌مو هاورێیان سودی لێ وه‌رگرن،،،،،،،،،،کاکه گیان من پرسیارێکم هه‌یه،ئایا نابێ نینۆک درێژ بێ یا ره‌نگ کرابێ؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان
بۆ پرسیاره‌که‌ت ئه‌زیزم نینۆک درێژ بێت ئه‌وه شیتان ده‌چێته بنیه‌وه ،،،
بۆ ره‌نگ کردنی نینۆک ئه‌وه‌ش نابێت چونکه کاتێک ده‌ست نوێژ بشۆی
ئه‌و نینۆکه ته‌ر نابێت له‌به‌ر ره‌نگ کردن
له‌سه‌ر هێڵ نییه
من پرسیارێکم هه‌یه،ئایا نابێ نینۆک درێژ بێ یا ره‌نگ کرابێ؟
ئه‌زیزم نینۆک درێژ بێت ئه‌وه شیتان ده‌چێته بنیه‌وه ،،،
بۆ ره‌نگ کردنی نینۆک ئه‌وه‌ش نابێت چونکه کاتێک ده‌ست نوێژ بشۆی
ئه‌و نینۆکه ته‌ر نابێت له‌به‌ر ره‌نگ کردن
به ته ئكيد ئه وه واله مى راسته
ده ستت خؤش بيت بؤئاماده كردنى بابه ته كه ت كاكه حسين كَيان
ته مه نت دريز بيت ياره بى خودا باداشتى به خيرت بداته وه

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه







dast xosh bet
prsyarek nwezhy maxreeb xwenwmatawa alet 3 rkata kachy lerda alet 5
aya kamyan rasta


xoshmawey daya gyan
له‌سه‌ر هێڵ نییه
تائيستاش موسولــمــانان 3ركــات ده كه ن
بؤجى بيج نوسراوه نازانم زانيايه كى ئه و تؤ‌م له سه رى نيه
به لام ئيمه 3ركات نويزى مه غريب ده كه ين
به هيواى سه ركه وتنت
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastan xosh bet yaxwa


له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس بۆ پهیهمهکهتان ئه‌زیزم ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌قوربان
زۆۆۆر سوپاس بۆ هاورێی خۆشه‌ویستم رۆژان گیان بۆ ده‌ربرینه جوانه‌کانتان
له‌سه‌ر هێڵ نییه








supas bo walamakantan kaka 7sen u rojan gian azizanm sarkawtu bnnnnnnnnnnnnnnn
له‌سه‌ر هێڵ نییه









چاوی من به‌قوربان سوپاس بۆ په‌یامه‌کت
له‌سه‌ر هێڵ نییه







supas rozhn gyan bo walamy prsyrakam mnish xom har 3 rkat akam
له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌تان سوپاس بۆ ئه‌م هه‌سته جوانه‌تان ئه‌زیزم سوپاس بۆتۆش رۆژان گیان ده‌ستی هه‌مووتان خۆش بێت به‌قوربان
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت کاک حسێن گیان سه‌یرم له یه‌ك شت دێت هه‌ر (- ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له ناو نوێژدا ڕویدا چه‌پڵه لێده‌دا .) ئه‌وه بۆ ئافره‌ت نووسراوه ، ئایا ڕاسته ؟! سه‌رکه‌وتوو بیت هاوڕێ گیان.


له‌سه‌ر هێڵ نییه









له‌وه‌یان زۆر تاکیت نیم چونکه من نابێت فتوای بده‌م به‌هه‌له به‌لام من ئه‌و بابه‌ته‌م له‌سایتێکی ئاینی وه‌رگرتوه
له‌وانه‌بێت هه‌له‌یه‌کی تێدابێت به‌لام ئه‌گه‌ر هه‌له‌یه‌ک هه‌بێت ئه‌وه له‌و سایته داوا ده‌که‌م بۆ راست کردنه‌وه‌ی هه‌له‌که ،، به‌لام ئه‌وه‌ی من که زانیبم گه‌ر له نوێژدا هه‌ڵه‌یه‌ك ڕووی دا ( سبحان الله ) ده‌ڵێ بۆ ئاگادار بوونه‌وه
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده سته كانت خؤش بيت كاكه حسين خؤشناوكيان خواباداشتت بداته وه
له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان
له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh bet her sarkawtu bit

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان
له‌سه‌ر هێڵ نییه