.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






پێشەکی
بەدرێژای ئەوو هەزاران ساڵەی مرۆڤ لە قۆناغی دڕندایەتی دا ژیاوە غەریزەی شەڕ و تاوان چەسپاوی مێشک و دەروونی بوە ..
لەدوای درووست کردنی خێزان و دواتر خێڵ و دواتر پەرەی سەند تا گەشتە شارستانی یەت و دەووڵەت کە کۆمەڵێ (شت ئەم
دڕندەییەی لە ناخی مرۆڤا بەند کرد) وەک ئاین و یاسا و کەلتوور کە بۆ ئێمەی کوورد یاسا بە بۆنەی شەڕوو کووشتار و داگیر کردن
وەک پێویست کووردی دوور نەخستۆتەوە لە تاوان بگرە ئاین و کەلتوور دەستی باڵای هەبوە .. واتە ترسی یەزدان یان شەرم لە
خەڵکی هەندێ هەڵەی پێ نەکردووین و دووری خستووینەتەوە .. بەڵام کاتێ بە تەنیا و دەرگای ژوورت لەسەر خۆت دادەخەیت و
بەرام بەر کۆمپیەرەکەت دادەنیشیت بەڕاستی بۆ ئەوو کەسانەی شەرمی یەزدان لە دڵیاندا نی یە ... تاقە چاوودێر ڕەووشتی خۆتە
کە ئەوو غەریزەیەی بەند کراوە تیاتا ئازادی نەکەت و خەڵکی ئازار نەدەی ! گەر هەر زۆر بە ئاستەمت زانی چیرۆکی ئاژەڵە
دڕندەکان وەک گوورگ بێنەرەوە یادت کە کاتێ بەکۆمەڵ دەژین زۆر میهرەبانن لە گەڵ یەک لە کاتێکدا زۆر دڕندەن بۆ نێچیریان
جا تۆی مرۆڤ با دڕندەیەک مامۆستات بێ کە هاووشێوەی خۆت ئازار نەدەی گەر قووتابی یەکی ناقۆڵابیت و مامۆستایەکی دڕەندەت
گەرەک بوو .سەرەتای دەست پێکردنی بیرەوەری یەکانی چات خوازیار بووم کە دابخرێت و بوونی نەمێنێ ئەم سەکۆی ئازارە!
چوونکە یەکتر ناسین لە پشت پەردەوە ناحاڵی بوونی لێ ئەبێتەوە ! نزیک بوونەوەی ڕەگەزی مێ و ڕەگەزی نێر لەم کۆمەڵگا
کەبت کراوە کارەساتی لێ دەبێتەوە ! لە بری ڕاست گۆی و فێر بوون ناوی خوازیار و درۆ ئەبێتە سەردار چوونکە هەر کەسەوو
ئەیەوێ ئەوەبێت کە لەناخیایەتی و ناتوانێ وابێ ئیتر هۆکار ئاین بێ یان کەلتوور گرنگ ئەوەیە درۆ ئەبێتە زمانی گفتووگۆ!!
بۆیە تەسلیمی ئەوو ڕاستی یە بووم کە ناکرێ و مەحاڵە پیلانی جیهان گیری و بە گووند کردنی گۆی زەوی کە خۆی لە خۆیدا دژی
شارستانی یەتە هەڵ بوەشێنیتەوە !
کاروانەو کەووتە ڕێ کەس ناتوانێ بەری بگرێ... تەکنالۆژیا گشت سنوورەکانی هەڵوەشانەوە و بێ گوێدانە کەلتوور و ئاین
مرۆڤەکان ئەگۆڕێ ..... چات یان کۆنتاک لە ڕێی کۆمپیتەرەوە گەر نە بووبێ ئەبێتە بەشێک لە ژیانی مرۆڤەکان کە ئیدی چیتر
پێویست ناکات سەردان یان کات کووشتن بۆ گەشتن بە کەسێ و کۆمپیتەر جێی هەمووی ئەگرێتەوە .... ئەمە ناوونیشانی سەردەمی
نوێی دوای شۆڕشی تەکنەلۆژیایە !ڕاستە بیرەوەری یەکانی چات کاتی زۆر بردم و کۆمەڵێ کێشەی بەدوای خۆیدا هانی بەڵام
ئەوو پەیامەی کە ویستم لە ڕێی ئەوو بیرەوەری یەوە بی گەیەنم ئەی هێنا ئەوو هەموو خۆ ماندوو کردنە ..... نە لەدوور و نە لە
نزیک تەمای خووڵقاندنی شاکارێک نەبووم چوونکە من لێرە مەبەستم گشت چین و توێژەکانە بۆ گەشتن و خووڵقاندنی ئەوو جۆرە
خوێنەرە وای خواست کە سادەو ساکار چیرۆکی ئەوو کەسانەی لە ڕێی چاتەوە تووشی ناخۆشی و ئازار و کێشەی کۆمەڵایەتی بوون
تا ئەزموونیان بێتە ئەزموون بۆ ئەوانەی بێ ئەزموونن لەوو بوارەدا چوونکە گشت چیرۆکەکان حەقیقین و خاوەنەکانیان خوێنی
گەرم بە جەستەیا ئەڕوات ئەڵێن هەر کەسێکت خۆش ویست دووعای ئەوەی بۆ بکە لە ئەزموونی کەسانی ترەوە شت فێر
بێت منیش وەک خۆشەویستی یەکم بۆ میللەتەکەم بەتایبەتی گەنجان بە هەردوو ڕەگەز بیرەوەری چات ئەکەمە دیاری
هەموویان بە هیوای ئەوەی هەردوو مەبەست بپێ کم یەکەم ووریای بخەمە نێوو گەنجانی کوورد کە نامەسئوولانە مامەڵە
لەگەڵ کۆمپیەر و دنیای ئەنتەرنێت نەکەن بگرە وەک میللەتانی تر سوودی لێ وەرگرن بۆ داهێنان و پێشکەووتن دووەم ئەوو
کەسانەی کە لەسەرەتای سەرهەڵدانی ئەم چاتانە کەووتنە درووست کردنی دووڵەتە وەهمی یەکان و بە ئاشکرا بەکۆیلە کردنی
بەکار هێنەر و ئەندامانی چاتەکان و ڕۆشنبیری ترس و سووکایەتی یان بڵاوو کردەوە سزا بدرێن و بکرێنە عیبرەت زۆر بەداخەوە
کەمن ئەوانەی پاڵپشتم بوون لەم کارەدا زووربەی هەرە زۆری ئەوانەی ئەیان ناسم ئامۆژگاری ئەوەیان ئەکردم دوورە پەرێز
بوەستم و بێدەنگ بم بە پاساوی ئەوەی ئەوو کەسانەی من لە بیرەوەری یەکاندا باسیان ئەکەم کەسانی بێ ڕەووشت و شتی
خراپیان لێ دەوەشێتەوە بۆ بێ ڕەووشتی گوومانم نی یە کە ڕاماڵراوون لە ڕەووشت یان کاڵ بۆتەوە تیایاندا بۆ ئەوەی بتوانن
بێ دەنگم کەن ئەوە نە ئەوو هەموو تەلەفۆنانەی بۆم ئەکرێ یان ئێمێلانەی بۆم ڕەوانە دەکرێ کە بە ئاشکرا هەڕەشەم لێ دەکەن
یان ساید کردنەوە لەسەرم من بێ دەنگ ناکات و ئەوو کارەی ساڵ و نیوێک لەمەوو بەر دەستم پێ کرد ئەی گەیەنمە ئەنجام و
گشت خاوەن چات و خاوەن ماڵپەڕ و ئەوو تاکانەی هاووکەریان کردوون بۆ سووکایەتی کردن بە کچی کوورد و مەترسی خستنە سەر
ژیانی ئافرەتی کوورد کامەی زۆر
ناووبانگی هەیەوو حسابی بۆ دەکرێ ئەوەیان لە پێش هەموویانەوە بە وێنەوو ناوونیشان و گشت زانیاری یەکانیان هی ئەوو
دانراوە لە کۆتای بیرەوەری یەکانی چات کە لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ ئەکەوێتە بەردەستی خوێنەرەوە... چیخۆف ئەڵێ .. من
ئەوەندەم لەسەرە بنووسم ئەسپ دزەکانی پاریس چۆن ئەسپ ئەدزن بەڵام گرتنیان و چۆنێتی سزادانیان ئەوە کاری من نی
یە..بۆیە منیش ئەوو کەسانەی سووکایەتی بە کچی کووردەوە ئەکەن ئەوەندەم لەسەرە باسی کەم چۆن ئەوو سووکایەتی یە ئەکەن
ئیتر لایەنی بەرپرس چۆن مامەڵەیان لەگەڵ ئەکات ئەوە کاری من نی یە ........ لە ئەووروپا مەترسی مردن بخەیتە سەر ژیانی
بەرامبەرت سزا دەدرێیت و زۆر بە تووندی واتە لێرە ئێمە باسی تەشهیر ناکەین بگرە باسی مەترسی مردن ئەکەین بۆیە تاوان
بارن ....ئەوانەی بەناوو پێنووسیان بۆ خزمەتی ئافرەت و پاراستنی ئەوو ڕەگەزە زووڵم لێکراوەی نیوو کۆمەڵگامان بێ دەنگ و لە
شوینیکی تر خەریکی شەڕە قەڵەمن و سەریان نا پەرژێتە سەر ئەم تاوانەی لە پشت پەردەی تەوونی ئەنتەرنێتەوە ئەکرێ بۆ
ئەوانەی ڕۆژانە چاتێکی نوێ ئەخووڵقینن وئەچنە ڕیز بەندی ڕیکلامی ماڵپەڕە کرچ و کاڵەکانی کە بەس لەدووکانی ووردەواڵە
دەچێ و فەلسەفەی سینی ئاسا پڕە لەوو شتانەی کە نە پێویستمانەوو نەپێویستیشمان ئەبێ وا تێنەگەن لەچاوودێری بەدوورن
و ئەتوانن بە چەند دۆلارێک و بەکرێ گرتنی لینکێک دەووڵەت درووست ئەکەن و ئەوەی دێتە چاتەکانتان تەنها ناوی خوازیار و
کەسانی نادیارن ... نا و هەزاران جاریش نا ئەوانە مرۆڤی ڕاستەقینەن و خاوەن کەس و کار و ئازار دانیان یان سووکایەتی کردن
پێ یان تاوانێکە بێ سزا تێناپەڕێ ... ڕاستە من بە تەنیا دەستم پێکرد بەس بە سووپایەک کۆتایم پێهێنا کە هەر یەکەیان نامۆ
یەکە و توانای هەیە بتانخاتە سەر شانۆ و بانگەشە بۆ خەڵک بکات و پێیان بڵێت ئەمەیە سووکایەتی و شار چێتی و ساید لەسەر
کچی کوورد ئەکاتەوە جا ئەووسا با کەس و کار ئەوو کەسە ببینی و بزانێ کە چ بێ ڕەووشتێکی بۆ کۆمەڵ خووڵقاندووە !!!!! ئەوەی
کە تاقە مەبەستی درووست کردنی سەکۆیەکە بۆ گفتووگۆ کە ئەویش هەیە بەڵێ هەیە لەوو چاتانەی کە خاوەنی ئەوو مەبەستەی
هەیە کە خۆم بەدوور ئەگرم لە باس کردنیان تا نەبێتە ڕیکلام بۆیەن ... ئەوا شوێنتان دیار دەبێ و کۆمەڵگا بەچاوی ڕێزەوە
تێتان ئەڕوانێ ئەویش باشترین و گەوورەترین پاداشتە بۆ مرۆڤ کە ڕێزدار بێت .

لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
