.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1




پۆشینی جل و به‌رگ لای هه‌ر تاكێك، بۆ ئاره‌زووی ئه‌و تاكه خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه و سه‌ره‌تایترین مافی ئه‌و كه‌سه‌یه، بۆیه مۆدیلاتی جل و به‌رگیش رۆژ به رۆژ له گۆڕاندایه و سات دوای سات مۆدێلی تر دێته‌پێشێ، به‌شێك له كچان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ناتوانن ئه‌وه‌ی ئاره‌زوویان لێیه‌تی بیپۆشن، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن به ئاره‌زووی خۆیان جل ده‌پۆشن و ڕێگرییان نی‌یه.
ئه‌و كچه قوتابیه‌كی زانكۆیه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، هه‌ر پۆشاكێك لای جوان بێت، ده‌یپۆشێت و گۆی به قسه‌ی ده‌وروبه‌ر نادات، وتی" ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ جار ڕووبه‌روی توانج ده‌بمه‌وه، به‌ڵام گوێی پێ ناده‌م، زۆر ئاره‌زوو له ته‌نوره‌ی كورت و پانتۆڵ ده‌كه‌م"، سۆما عه‌لی خوێندكاری قۆناغی سێهه‌می كۆلێژی ئه‌ده‌بیات، ئه‌وه‌ش ره‌تده‌كاته‌وه كه بۆ سه‌رنج ڕاكێشانی ده‌وروبه‌ر، ئه‌م جۆره جل و به‌رگه بپۆشێ، به‌ڵكو وه‌ك به‌شێك له ئاره‌زووه‌كانی خۆی ده‌زانێت.
نیان هه‌ردی، كه له نێو هاوڕێكانی به نمایشكاری نوێترین جل و به‌رگ ناسراوه، باسی له‌وه كرد، ئه‌و كه‌له قۆناغی یه‌كه‌می زانكۆییه، هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئاواتی هه‌ره گه‌وره گه‌شتنی به زانكۆ بوو"بۆ ئه‌وه‌ی به دڵی خۆم جل بپۆشم"، نیان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، خۆی خاوه‌نی هیچ مووچه‌یه‌ك نی‌یه، به‌ڵام تاقانه‌ی ماڵه و سه‌رجه‌می ئه‌ندامانی ماڵه‌وه‌یان خاوه‌نی مووچه‌ن، هه‌روه‌ها وتی" له مانگێكدا نزیكه‌ی 5 جۆر جل و به‌رگ ده‌كڕم له دواین مۆدیل، زۆربه‌ی جله‌كانیشم نیمچه ڕووتن چونكه خۆم حه‌زم لێیه‌تی".
ئه‌و جل و به‌رگه مۆده نیمچه رووتانه‌ی ئێستا به كار ده‌هێنرێت، زۆربه‌یان دروستكراوی هه‌ردوو وڵاتی توركیا و ئیتالیان، بۆیه وه‌ك خاوه‌نی كۆگایه‌كی جل و به‌رگ فرۆشتن ئاماژه‌ی پێدا، داواكاری زۆرییان له‌سه‌ره و زۆربه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ش كه باڵا پۆشن، كڕیاری ئه‌و جل و به‌رگانه‌ن، كه له‌گه‌ڵ جۆری تری جل و به‌رگدا ده‌یپۆشن.
محه‌مه‌د كامه‌ران، خاوه‌نی كۆگای ئه‌ستێره بۆ جل و به‌رگی ئافره‌تان، ئه‌وه‌شی باسكرد كه "ئه‌مڕۆ هه‌موو جۆره جل و به‌رگێ ره‌واجی هه‌یه، به تایبه‌ت شێوازی توركی زۆرترین داواكاری له‌سه‌ره"، ئه‌و له‌باره‌ی نرخی ئه‌و جۆره جل و به‌رگه‌وه ده‌ڵێت"نرخه‌كان گونجاون و به‌شێكی زۆر له كچان توانای كڕیینیان هه‌یه و زۆربه‌ی كڕیاره‌كانیش قوتابی زانكۆ و فه‌رمانبه‌رانن".
هێشوو له‌گه‌ڵ دایكی له یه‌كێ له كۆگاكانی جل و به‌رگ، مشتومڕییان بوو له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی جۆری جل و به‌رگه‌كان، دایكی هاژه گله‌ییی له‌و شێوازه نوێیانه‌ی جل و به‌رگ هه‌بوو، چونكه وه‌ك ئه‌و ده‌یوت، ئه‌و جۆره جل و به‌رگانه‌ی ئه‌مڕۆ له بازاره‌كانی كوردستاندا هه‌ن، بۆ هه‌موو كه‌س ناگونجێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مشتومڕی بوو له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی جل و به‌رگ بۆی، دواتر به پێكه‌نینه‌وه وتی" كچه‌كه‌م ئازاده چ جۆره جلێك ده‌پۆشێت، ته‌نها ویستم هاوكاری بم له هه‌ڵبژاردنی شێوه‌كه‌ی بۆی".
ئاره‌زووی پۆشینی جل و به‌رگ، له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سكێتر ده‌گۆرێ، به‌ڵام جل و به‌رگ كه‌سایه‌تی ئه‌و كه‌سه ده‌ر ناخات، به‌ڵكو حه‌زوو ئاره‌زووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حه‌زی مرۆڤ به‌رده‌وام له گۆڕاندایه، به‌ڵام ده‌وروبه‌ریش كاریگه‌ی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك، زۆر كه‌س ده‌بینین به‌هۆی ده‌وروبه‌ره‌وه ده‌ستبه‌رداری ئاره‌زووه‌كانی ده‌بیًت و ناچار جلێ ده‌پۆشی، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌رووی توانج و قسه‌ی ده‌وروبه‌ر نه‌بێًته‌وه.
هاژه جه‌بار توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتووه‌كان زۆر گرنگی به شێوازی جل و به‌رگ ناده‌ن " كه‌چی زۆرجار باس له‌وه ده‌كرێ كه كچان وكوڕانمان لاسایی وڵاتانی تر ده‌كه‌نه‌وه له جل و به‌رگ"، پێشیوابوو جل و به‌رگی سه‌رنج راكێش كاریگه‌ری به‌جێده‌هێڵت، چونكه وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ی پێدا" له كۆمه‌ڵگایه‌كی داخراوی وه‌ك كۆمه‌ڵگای كوردی، جل و به‌رگی نیمچه رووت، وا ده‌كات سه‌رنجی ده‌وروبه‌ر بۆ لای خۆی رابكێشێت، بۆیه زۆرجار ئه‌و كه‌سانه‌ی كه جۆره جل و به‌رگانه ده‌پۆشن، دووچاری توانج لێدان ده‌بنه‌وه".
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




zor sopas bo babatakat hamokas azada ch jora jlek daposhi balam abet awa bzanen ka har jla shaxsyate kasaka daraxat chonka lay ema esta hamo saere jl dakan kas naxe kasaka naxoenetawa
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
