❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌و رۆژه‌ی منداڵی ساوا سه‌ری سپی ده‌بێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-22 09:34:13

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsXPOpera

ئه‌و رۆژه‌ی منداڵی ساوا سه‌ری سپی ده‌بێت

ئیعجازێكی غه‌یبی له‌سه‌ر: ئه‌و رۆژه‌ی منداڵی ساوا سه‌ری سپی ده‌بێت    
بابه‌تی نوسه‌ ران
نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی چه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ فشاری گه‌وره‌و قورسی ده‌رونی كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر مووی سه‌رو ده‌بیبَته‌ هۆی سپی بوونی, كه‌ ئه‌مه‌ش خوای گه‌وره‌ له‌ باسی ناره‌حه‌تییه‌كانی رۆژی دواییدا ئاماژه‌ی پێ‌ داوه‌


ئه‌وه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ پڕ له‌ ناسۆریو ژان و میحنه‌تییه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ لێ‌ی بێ‌ ئاگاین, ئه‌و ڕۆژه‌ی گرنگترین ڕۆژه‌ له‌ ژیانی مرۆڤایه‌تیدا, به‌ جۆرێ‌ مرۆڤ ئه‌وه‌نده‌ ناڕه‌حه‌تیو میحنه‌تی ده‌بینێ‌ كه‌ شاخه‌كان توانای خۆڕاگرتنیان نییه‌ له‌ ئاستیدا, چونكه‌ له‌و ڕۆژه‌دا خوای به‌دیهێنه‌ری بوونه‌وه‌ر تووڕه‌بونێك تووڕه‌یه‌ كه‌ هه‌رگیز وا تووڕه‌ نه‌بووه‌, وه‌ ڕۆژی تۆڵه‌ كردنه‌وه‌یه‌ له‌ تاوانبارو جینایه‌تكارو خۆبه‌زلزانه‌كان. خوای گه‌وره‌ش به‌ كۆمه‌ڵێكی زۆر وه‌سف وه‌سفی ئه‌و ڕۆژه‌ی كردووه‌, له‌وانه‌ فه‌رمویه‌تی ڕۆژێكه‌ منداڵی ساوا سه‌ری سپی ده‌بێت له‌تاو ناڕه‌حه‌تی, وه‌ك ده‌فه‌رموێت: (فَكَيْفَ تَتَّقُونَ إِنْ كَفَرْتُمْ يَوْمًا يَجْعَلُ الْوِلْدَانَ شِيبًا) [المزمل: 17].
جا ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ زانست سه‌لماندویه‌تی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ فشاری ده‌رونی قورس ده‌بێته‌ هۆی سپی بوونی مووه‌كانی سه‌ری مرۆڤ, كه‌واته‌ سپی بوونی مووه‌كان ئاماژه‌یه‌ بۆ بوونی فشاری ده‌رونی وه‌ك نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌ویش زانایانی یابان كه‌شفیان كردووه‌ كه‌ له‌كاتی تێپه‌ڕینی مرۆڤدا به‌و ساته‌ قورسه‌ ده‌رونییانه‌دا ئه‌و خانانه‌ی موو كه‌ به‌رپرسن له‌ ڕه‌نگ كردنی مووه‌كان به‌ ره‌نگی سروشتی تیاده‌چن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی پیری.

جا ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه‌ ڕاده‌ی ئه‌و فشاره‌ ده‌روونییه‌ی كه‌ مرۆڤ له‌ ڕۆژی دواییدا تووشی ده‌بێت, ده‌بینین به‌ ڕه‌هایی به‌هێزترین فشارو ناره‌حه‌تییه‌, به‌جۆرێ‌ به‌ ته‌واوی خانه‌ به‌رپرسه‌كانی ڕه‌نگ كردنی مووی قژ تێكده‌شكێت و زۆر به‌ خێرایی مووه‌كان سپی ده‌بن, كه‌ بێ‌ گومان ئه‌مه‌ش ئاماژه‌بۆكردنێكی زۆر ووردی قورئانییه‌ بۆ ئه‌ندازه‌ی كاریگه‌ری ڕۆژی دوایی له‌سه‌ر مرۆڤ.
ئه‌مه‌ش ڕاستیه‌كی زانستییه‌, چونكه‌ رۆژنامه‌ی (دیلی تلغراف) له‌ (ئیمی نیشیمورا)ی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ كه‌ له‌ زانكۆی (كانازاوا)یه‌ له‌ یابان رایگه‌یاند كه‌: خانه‌كانی موو له‌كاتی تووش بوونیان به‌ فشارێكی جینیدا ترشی نه‌وه‌وی ریبی له‌ له‌شدا له‌ناو ده‌به‌ن, وه‌ ترشی نه‌وه‌وی ریبی به‌رده‌وام توشی هێرشی ده‌بێته‌وه‌ له‌ لایه‌ن كارلێكه‌ره‌ زیانبه‌خشه‌كانه‌وه‌ به‌ وێنه‌ی تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌ییو تیشكه‌كانی تر, به‌ جۆرێك یه‌ك خانه‌ی زینده‌وه‌ره‌ شیرده‌ره‌كان له‌وانه‌ تووشی نزیكه‌ی سه‌د هه‌زار حاڵه‌تی تێكده‌ر بێته‌وه‌ كه‌ رۆژانه‌ تووشی ترشی نه‌وه‌وی ریبی ده‌بێته‌وه‌.
وه‌ نیشیمورا پێ‌ی وایه‌ كه‌ له‌ده‌ستدانی ره‌نگی سروشتی قژ ده‌بێته‌ هۆی مردنێكی ته‌دریجی خانه‌كانی به‌رپرس له‌ ره‌نگ كردنی سروشتی و گه‌نجێتی, وه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشوودا كه‌ له‌سه‌ر مشك كراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و تیاچوونه‌ی تووشی ترشی نه‌وه‌وی ریبی ده‌بێته‌وه‌ به‌ هیچ جۆرێك ناتوانرێت چاك بكرێته‌وه‌و زیندوو بكرێته‌وه‌.
جا ئه‌گه‌ر كه‌سێك بپرسێت و بڵێت: له‌ناو ئه‌و هه‌موو گۆڕانكارییه‌دا بۆچی خوای گه‌وره‌ باسی له‌ گۆڕانی ره‌نگی قژ كردووه‌ له‌ كاتی بینینی ناره‌حه‌تییه‌كانی رۆژی دواییدا؟ له‌كاتێكدا كاریگه‌ری رۆژی دوایی كار له‌ هه‌موو ئه‌ندامانی لاشه‌ ده‌كات؟ ده‌ڵێین: هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك به‌ هۆی فشاری ده‌رونییه‌وه‌ به‌سه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێكی لاشه‌دا بێت ده‌توانرێت نه‌هێڵرێت و چاره‌سه‌ر بكرێت یان به‌ ته‌دریجی به‌ هۆی كات و زه‌مه‌نه‌وه‌ نه‌مێنێت, به‌ڵام تیاچوونی خانه‌ جینییه‌كان به‌ هۆی فشاری ده‌رونیو سپی بوونی مووه‌كان ئه‌مه‌ قابیلی گۆڕان و چاره‌سه‌ر نییه‌.
ئه‌وه‌نده‌ ماوه‌ بڵێین: خوایه‌ په‌نات پێ‌ ئه‌گرین له‌ ناڕه‌حه‌تیو ناسۆرییه‌كانی ئه‌و رۆژه‌ی چركه‌ چركه‌ لێی نزیك ده‌بینه‌وه‌.
· Bawkeasmaa ڕێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-22 10:36:10

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

Re: ئه‌و رۆژه‌ی منداڵی ساوا سه‌ری سپی ده‌بێت

خوایه‌ په‌نامان ده‌یت له‌ هه‌موو کاتێک ده‌ستت خۆش بێت سیتا گیان

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-07-22 16:59:21

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPFirefox

Re: ئه‌و رۆژه‌ی منداڵی ساوا سه‌ری سپی ده‌بێت

خوایا په‌نامان بێت سبحانه‌ الله زۆربه‌ی زانسته‌کان له‌ قورئانی پیرۆزدا باس کراوه‌... ده‌ستت خۆش بێت سیتا گیان سه‌رکه‌وتوو بیت گیانه‌.

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-07-22 21:09:41

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: ئه‌و رۆژه‌ی منداڵی ساوا سه‌ری سپی ده‌بێت

ده‌ستت خۆش بێت سیتا گیان سه‌رکه‌وتوو بیت گیانه‌.

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-07-22 21:41:27

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: ئه‌و رۆژه‌ی منداڵی ساوا سه‌ری سپی ده‌بێت

ده‌ستت خۆش بێت هاورێ خوای گه‌وره‌ڕه‌حممان پێبکات ،
سه‌رکه‌وتو بیت و هه‌ر شادبیت..

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net