❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئاشكرابوونی تاوانێكی شاراوە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-22 09:55:39

kovan987
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-03
دواترین سه‌ردان: 2013-12-06
په‌یامه‌كان: 7
WindowsXPMSIE7

ئاشكرابوونی تاوانێكی شاراوە

كاتژمێر نزیكەی(11)ی شەو بوو ئەفسەری لێكۆڵینەوە لە ژووری خۆی دانیشتبوو سەیری تەلەفزیۆنی دەكرد كاتێك زەنگی بێ تەلەكەی لێدرا و بانگەواز بوو بۆی كە رووداوێكی هاتووچۆ روویداوە و تیایدا شۆفێرێك دەستێكی پەڕیوەو، ئەفسەرەكە دەنگی تەلەفزیۆنەكەی نزم كرد و بانگی رێپێدراوی لێكۆڵینەوە و چەند پۆلیسێكی كرد كە خۆیان ئامادەبكەن رووداوێك روویداوە، هەموویان لە ماوەی دوو خولەكەدا خۆیان ئامادەكرد و سواری ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن بوون و بەرەو شوێنی رووداو رۆیشتن، دوای كەمتر لە چارەگە كاتژمێرێك گەیشتنە شوێنی رووداو، بەڵام پێش ئەوەی ئەوان بگەنە جێ ئەو شۆفێرەی كە بریندار ببوو، خەڵكی خێرۆمەند گەیاندبوویانە نەخۆشخانە، ئەفسەرەكە سەیری كرد تەنیا ئۆتۆمبێلێكی بچووكی جۆری(مازدا) كە لایەكی بە تەواوەتی قۆپابۆوە لەو ناوە كەوتبوو، پرسیاری كرد لەگەڵ كێ تامپۆنیا كردووە، گوتیان لۆرییەك بوو، بەڵام یەكسەر بەخێرایی پێی لێناوە و بۆی دەرچووە تەنانەت هەر ئاوڕیشی نەداوەتەوە، بەڵام زانیوویەتی كە رووداوی كردووە بۆیە لایتەكانی لۆرییەكەی كوژاندۆتەوە و خێرایی لێیخوڕیوە و خۆی ونكردوە، ئەفسەرەكە، دوای ئەوەی گوێی لەو قسانە گرت كە سوودی بۆ لێكۆڵینەوە هەبوو، ئینجا پەیوەندی بە پۆلیسی هاتووچۆ كرد بۆ ئەوەی پشكنینی شوێنی رووداو و ئۆتۆمبێلەكەش بگرن و هەرچی شتێك كە بۆ لێكۆڵینەوە پێویست بێت، ئەنجام بدرێت، رووداوەكە چونكە بەشەو روویدابوو بۆیە هەڵگرتنەوەی جێ بەڵگەی تاوان كارێكی زەحمەت بوو، یان بەلایەنی كەمەوە زۆر بەڵگە هەن و لە شوێنەكە بەجێ دەمێنێ بەڵام لەبەر تاریكی نابینرێن بۆیە بڕیاریدا تۆقێك بە چوار دەوری شوێنی رووداوەكە دابنرێت تاوەكو كەس نەیەتە ناو شوێنەكە و هیچ شتێك ون نەكرێت، دەبوو هەموو شتێك بكرێ بۆ ئەوەی ئەم شۆفێرە بدۆزرێتەوە.
شۆفێرەكە لە ماڵەوە لۆرییەكە دەشوات
(وەلی) گەنجێكی (25) ساڵی تیژڕۆیە، ئەو كاتێك ئۆتۆمبێل لێدەخورێت وا دەزانێ سووكانی فڕۆكەی لەبن دەستە.
ئەو شەوە دەزانێ كەتنێكی گەورەی كردووە، ترس و دڵەڕاوكێیەكی كوشندە بەر بینگی دەگرێ و ئۆقرەی لەبەر دەبڕێت، كە دەگەڕێتەوە ماڵەوە یەكسەر بە برا بچووكەكەی دەڵێ زووكە سۆندەی ئاوێم بۆ بێنە لەگەڵ سەتڵێك و هەندێ تایت و فڵچە ئەوجا بڕۆ ژوورەوە لەبەرچاوم مەمێنە، بە پەلە پەل ئاو بە بیچمی لۆرییەكەی دادەكات و خوێناوەكەی دەشواتەوە، پاشان تایتاوێك دەگرێتەوە و بیچمی لۆرییەكەی بە تایتاو دەشوات و پاشان تایەكانیشی بە فڵچە دەشوات، ئینجا دەست بە شووشتنی بۆدی لۆرییەكەی دەكات، نزیكەی كاتژمێرێك خەریكی شووشتنی لۆرییەكەی دەبێت نەوەكو پاشماوەی خوێن بە شوێنێكی لۆرییەكەیەوە مابێتەوە، دوایی دەست بە سڕینەوەی دەكات و زەنگ بۆ (واحید)ی برادەری لێدەدات كە بچنە گەراج بەڵكو ئەگەر بارێك یا كەلوپەلێك هەبێت بۆ هەر شوێنێك بێ بیگوازنەوە هەرچەند(واحید) هەوڵی لەگەڵ دەدات و پێی دەڵێ(وەلی) ئێمە ئەمڕۆ بەیانی هاتووینەتەوە لە كوێ پێمان دەكرێ دووبارە بچینەوە سەفەر،بەڵام(وەلی) لەسەر داواكاری خۆی سوور دەبێت(وەلی) مەبەستی بوو هەر چۆنێك بێت چوار پێنچ رۆژان لە شارەكەی خۆی دوور كەوێتەوە تاوەكو لێكۆڵینەوە هێور دەبێتەوە و شوێنەواری تاوانەكەی بزر دەبێ.
بەم شەوە دەچنە گەراج و بارێكی(15) تەنی كاشی بۆ (بەسڕە) بار دەكەن دەڕۆن(واحید) بەخۆی ئەو ساتانەمان بۆ دەگێڕێتەوە كە چۆن(وەلی) نیگەران و هەمیشە تۆقیوبووە(واحید) دەڵێ: پێم سەیر بوو (وەلی) لەیەك رۆژدا بە لۆری دوو سەفەر بكات، ئاخر لێخوڕینی لۆرییەكی گەورە دەبڵ گاڵتە نییە، بەڵام دەمزانی شتێكی لێقەوماوە بۆیە بڕیارمدا خۆم هیچی لێنەپرسم بەڵكو بەخۆی باسی بكات، ئەوەبوو سەرەتا هیچی نەگوت ، بەڵام كە نزیكەی(150) كیلۆمەترێك رۆیشتین، لەرێگای گشتی، مەفرەزەیەكی پۆلیسی هاتووچۆ وەستابوو، لە دوورەوە(وەلی) كە چاوی پێكەوتن خەریكبوو بتۆقێ، پێی گوتم كوڕە(واحید) راوەستە هێواش بكەوە لەسەر شەقامی گشتی بوارێك وەربگرە و لادە كوڕە بەخودا دەمانگرن، ئەرێ وەڵلا سەدا سەد بە مسۆگەری پێوەبووین، منیش گوتم بەچیوە بووین مەگەر ئێمە چیمان كردووە، (وەلی) گوتی: كوڕە كاكە تۆ نازانی چ قەوماوە، ئەو كەتنەی من كردوومە مەگەر هەر لەدەست هی وەكو من بقەومێ، لە دڵی خۆمدا گوتم ئێستا كاتییەتی لێیبپرسم كە چی كردووە و بۆچی وا پەشۆكاوە، چەند جارێك لێمپرسی، تا فشاری دەروونی و ویژدانی هاتە سەر مۆخی ئیتر خۆی بۆ نەگیرا و دانیپیانا كە بە لۆرییەكەی لە كەسێكی داوە و لایەكی لۆرییەكەی هەمووی خوێن بووە، ئەگەر نە كوژرابێ بە مسۆگەری خراپ برینداربووە، گوتم: باشە نەتگەیاندە نەخۆشخانە ؟ گوتی: نا وەلڵا نەخۆشخانەی چ من زەندەقم چوو بوو، خوا خوام بوو دەرفەتم هەبێ رابكەم و خۆم ون كەم، گوتم باشە ئەوكاتی قەیدیناكا هەڵاتی و ترسای و نەتتوانیوە بەسەر خۆتدا زاڵ بێت، ئەی خۆ بەیانی و دوو بەیانی خۆش هێمن دەبێتەوە و كێشەكەشت لێگەورە نابێت خۆت تەسلیمی پۆلیسی بكە باكێشەكەت لێ گەورە نەبێت، بەڵام ئەو نەیسەلماند، بەهەرحاڵ لەو قسانەدا بووین، مەفرەزەكە رابیگرتین گوتم( وەلی) خۆت تێكمەدە و كێ دەڵێ ئەوانە لەبەر ئیشی رۆژانەی خۆیان لێرە نین، یا هەر شتێكی تر ئێمە 150 كیلۆمەترمان بڕیووە، وەها بە ئاسانی خەبەرمان لێنادرێت.
ئەوەبوو ئەفسەری مەفرەزەكە بەدەست ئاماژەی بۆ كردین كە لە شوێنێك ئۆتۆمبێلەكەمان رابگرین و بەڵگەنامە رەسمییەكانیشمان ئامادەبكەین ... ئیتر(وەلی) تەواو شپرزە و پەشۆكاو ببوون، خەریكبوو هەر كە ئەوان دەربكەون و بێنە پێش لێمان، ئەویش دانیپیانێت و بڵێ: من ئەو كەتنەم كردووە و ئەوەش خۆم تەسلیمتان دەكەم، ئەفسەرەكە هاتە پێشەوە و داوای بەڵگەنامە و ئەو شتانەی لێكردین، منیش شتەكانم لە(وەلی) وەرگرت و داوە ئەفسەرەكە، پاش سەیركردنێك و هەندێ پرسیار لە بارەی ئەو كەلوپەلانەی بارمانكردبوو، شتەكانی داینەوە و ئاماژەی بۆ كردین كە بڕۆین(وەلی) هەناسەیەكی ئۆخەی هەڵكێشاو گوتی: واحید وەرە خۆت لۆرییەكە لێخوڕە من تۆزێك دەخەوم ، زۆر هیلاك و شەكەتم.. بەمجۆرە دوای چوار رۆژ ئینجا گەڕاینەوە شارەكەی خۆمان، پاشان(وەلی) پێی گوتم: بڕۆ سەرێك لە نەخۆشخانە بدە، بزانە سۆراغێكی ئەو كابرایە نازانی، ماوە مردووە، لێكۆڵینەوە كراوە یا تەواوبووە؟ هەر شتێك كە پەیوەندی بەم مەسەلەیەوە هەبێ، ئەوەبوو منیش چووم، بەهۆی برادەرێكمەوە كە كارمەندی نەخۆشخانەبوو، زانیم كە لە رووداوەكە كابرا دەستێكی پەڕیووە، بەڵام بەهۆی خوێن لەبەربوونییەوە دوای دوو كاتژمێر مردووە، پۆلیس بە تەواوەتی لە دوای ئەو شۆفێرە دەگەڕێ كە ئەو كەتنەی كردووە.
دەستگیركردنی واحید
(واحید) لە گێڕانەوەی رووداوەكە بەردەوام دەبێ و دەڵێ: نزیكەی دوو ساڵێكی پێچوو بوو كە رۆژێك ئەفسەرێك و چەند پۆلیسێك هاتنە بەردەرگای ماڵەكەمان و كەلەپچەكەیان لە دەستم كرد و راپێچی بنكەی پۆلیسیان كردم، سەرەتا ئەفسەری لێكۆڵینەوەی بنكە چەند پرسیارێكی سەرەتایی رووداوەكەی لێكردم، بەڵام كە دیتی نكۆڵی دەكەم پێی گوتم ئەگەر بۆ خۆت دانیپیادەنێی باشە، ئەگەر نا تۆ دەبیە تاكە تۆمەتبار و تاوانەكەشت لەسەر ساغ دەبێتەوە، من تۆزێكی تریش بێ ئاگایی خۆم نیشاندا، بەڵام ئەو پێی گوتم: كێشە نییە هەندێك هاوكاریت دەكەم بۆ ئەوەی خۆت ئاسانكاریمان بۆ بكەی، بەڵام ئەگەر هەر سووربوی لەسەر نكۆڵی كردنەكەت ئەوسا خۆت و چارەنووسی خۆت، ئینجا شەوی رووداوەكە و ئۆتۆمبێلەكە و لۆرییەكەی و هەندێ زانیاری پێگوتم و تێی گەیاندم كە لە شوێنی تاوانەكە هەندێ بەڵگەیان هەڵگرتۆتەوە و پاراستوویانە و لەو كاتیەوە تا ئێستا بەردەوام بوونە لە لێكۆڵینەوە، تاوەكو توانییوویانە ئۆتۆمبێلەكە بدۆزنەوە، (وەلی) دوایی لۆرییەكەی فرۆشتووە و لە كاتی پشكنیندا بەڵگە تاوانەكانیان بە لۆرییەكە هەست پێكردووە گومانیان لە لۆرییەكە درستبووە كە لێكۆڵینەوەی تەواویان كردووە دەركەوتووە ئەو لۆرییە بووە كە رووداوەكەی پێكراوە، ئیتر من هیچم نەما نكۆڵی لێبكەم و بەرگری لەخۆم پێ بكەم، منیش ناچار ورد و درشتی مەسەلكەم گێرایەوە، منیان وەك شاهێد لە رووداوەكە داناو ئازادیان كردم، پاش دوو رۆژان زانیم كە(وەلی) یان دەستگیركردووە ئەوەبوو ئەویش من ئاسایی سەرەتا نكوڵی كردبوو، بەڵام پاشان رووبەڕووی بەڵگەكانیان كردبۆوە، ورەی بەردابوو و رووخابوو، لەوێ دەستی بە گریان و پاڕانەوە كردبوو، هەرچی هەبوو نەبوو هەمووی باس كردبوو دۆسییەیان بۆ كردەوە و رەوانەی بەندیخانەكرا و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە سەرلە نوێ دەستی پێكردەوە، تا رۆژی دادگاییكردنی بەوەی باش بوو كە بنەماڵەی(وەلی) بە مەسەلەكەیان زانی هەستان چوونە ماڵەكە و خۆیان دەخیلی كەسوكاری پیاوەكە كردبوو كە بەرووداو مردبوو، ئەوانیش لێی خۆشبوون، جا لەبەر ئەوەی ئەوان لە سكاڵای خۆیان خۆشبوون بۆیە دادگا تەنیا بە شەش مانگ حوكمی زیندانی( وەلی) دا.


تيبينى : ناوةكان خوازراون

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net