.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














درێژترین ماوه‌ی خۆرگیران له سه‌ده‌ی 21 روویدا
PNA- ده‌شنێ فوئاد/ بۆ یه‌كه‌م جار له سه‌ده‌ی 21 دا، یه‌كه‌م خۆرگیرانی ماوه درێژ له چه‌ند وڵاتێكی كیشوه‌ری ئاسیا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه روویدا.
ئاژانسی هه‌واڵ (شینگوا)ی چین بڵاویكردۆته‌وه، چه‌ند وڵاتێكی ئاسیایی، له‌وانه (چین، نیپاڵ، هیندستان و به‌نگلادیش) به‌یانی ئه‌مڕۆ خۆرگیرانی ته‌واوه‌تیان بینی.
ئاژانسه‌كه روونیكردۆته‌وه، به‌پێی ئه‌كادیمیایی زانست له چین، ئه‌و خۆرگیرانه درێژترین خۆرگیران بووه له سه‌ده‌ی 21دا، كه ماوه‌ی 6 خولهك خۆر به‌ته‌واوه‌تی ئاسمانی ئه‌و وڵاتانه تاریك بووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌شیداوه، ئه‌و خۆرگیرانه به درێژترین خۆرگیران له مێژووی خۆرگیران له وڵاتی چین، له ساڵی 1814 تاوه‌كو 2009 داده‌نرێت.
شینگوا رایگه‌یاندووه، شاری (شه‌نگهای) له چین باشترین شوێن بووه، كه زۆر به روونی خۆرگیرانه‌كه‌ی تێدا بینراوه، بۆیه زۆربه‌ی گه‌شتیارانی جیهان روویان له‌و شاره كردبوو تاوه‌كو ئه‌و رووداوه فه‌له‌كییه به ئاسانی ببینن.
هه‌روه‌ها وڵاتانی (رووسیا، ئوسترالیا و باكووری سیبریا نیمچه خۆرگیرانێكیان بینیووه، كه ئه‌مه‌ش له‌م ساڵ دا به دووه‌م خۆرگیران داده‌نرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه (جی های شنگ) زانای فه‌له‌كناس له ئه‌كادیمیایی زانست له چین وتویه‌تی: 17 ناوه‌ندی فه‌له‌كی چاودێری خۆرگیرانهكهمان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی به ته‌واوه‌تی بگرین، چونكه ئه‌م جۆره خۆرگیرانانه كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر زه‌وی ده‌بێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا روونییه، بۆیه بۆته جێی بایه‌خی فه‌له‌كناسانی هه‌موو جیهان.
جێی ئاماژه‌یه، له رووی زانستیه‌وه، خۆرگیران به هۆی كه‌وتنه نێوانی مانگ له زه‌وی و خۆر دێت، كه هه‌رسێكیان ده‌كه‌ونه سه‌ر یه‌ك هێڵی ئاسۆیی.
خۆرگیرانیش له باوه‌ڕی گه‌لانی جیهاندا هه‌ر یه‌كه‌و به جۆرێك لێكی ده‌ده‌نه‌وه، بۆ نموونه: له هیندستان له‌كاتی خۆرگیراندا هه‌ندێك له ئافره‌تان رێگه ناده‌ن به بووكه‌كانیان بێنه ده‌ره‌وه، چونكه وا تێگه‌یشتوون به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه، دوای منداڵی نه‌وه‌كانیان نیشانه‌یه‌ك پێوه ده‌بێت، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له پهرسگاكانیش بانگدان راده‌گرن.
هه‌روه‌ها به‌شێكیش له هیندۆسه‌كانی شاری (كۆرۆكشیترا) له باكووری هیندستان له‌كاتی خۆرگیران، خۆیان به ئاوی پیرۆز ده‌شۆن، به بڕوای خۆیان له خراپیه‌كانی ئه‌و خۆرگیرانه به دوور ده‌بن.
هه‌ندێك له نه‌ته‌وه‌ی چین بڕوایه‌كیان هه‌یه، گوایه سه‌گێكی زه‌به‌لاح دێت و خۆر قووت ده‌دات، بۆیه ده‌ست به هات و هاوار ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌گه زه‌به‌لاحه‌كه راوبنێن و خۆر رزگار بكه‌ن، هه‌ندێكیشیان پێیان وایه كاره‌ساتێكی سروشتی گه‌وره له دوای ئه‌و خۆرگیرانه رووده‌دات، یان یه‌كێك له خانه‌واده‌ی ئیمپڕاتۆر گیان له ده‌ست ده‌دات.

له‌سه‌ر هێڵ نییه