.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














دڵەكـــوتێ نەخـــۆشییە؟
دڵەكوتێ یان زیادبوونی ترپەكانی دڵ Tachycardia واتە كە لێدانەكانی دڵ زیاتر بن لە ژمارەی ئاسایی لەكاتی نووستن یان لەكاتی ئیسراحەتدا. ژمارەی ئاسایی ترپەكانی دڵ لە یەك خولەكدا بە پێی تەمەن دەگۆڕێن. بۆ نموونە ژمارەی ئاسایی ترپەكانی دڵ لە تەمەنی 1-2 ساڵیدا نابێ پتر بن لە 151تریە لە یەك خولەكدا.
هەروەها لە تەمەنی 5-7 ساڵیدا 133 ترپە لە یەك خولەكدا. لە تەمەنی 8-11 ساڵیدا 130 ترپە لە یەك خولەكدا، لە تەمەنی 12-15 ساڵیدا 119 ترپە لی یەك خولەكدا و لە تەمەنی 15 ساڵی بەسەرەوە نابێ ترپەكانی دڵ زێتر بن لە 100 ترپە لە یەك خولەكدا. لەكاتی خێرابوونی لێدانەكاندا، دڵ كەمتر پاڵ بە خوێنەوە دەنێت بۆ بەشەكانی لەش و بۆ خودی ماسوڵكەی دڵیشەوە. هەروەها لە ئەنجامی زیادبوونی لێدانەكانی دڵدا، پێویستی ماسولكەی دڵ بە ئۆكسجین زیاتر دەبێت كە ئەمەش هەندێك جار دەبێتە ئەگەری نۆرەیەكی دڵ Heart Attack ئەگەر بەردەوام بێت.
باوترین هۆكارەكانی دڵەكوتێ بریتین لە: دابەزینی پەستانی خوێن لەبەر سكچوون یان رشانەوەیەكی زۆر، تا (بەرزبوونەوەی یەك پلەی سەدی 10 ترپە زیاد دەكات)، هەوكردنەكان بە گشتی، ترس و تۆقین لەبەر زیاد دەردانی هۆرمۆنی ئەدرینالین Adrenaline، هەندێك دەرمان وەكو زیانی لابەلا، دورمانە هۆشبەرەكان وەكو كۆكائین و ئەمفیتامینەكان Amphetamines، ژاراویبوونی گلاندی دەرەقی.
Gulan media

لهسهر هێڵ نییه