.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














چۆن واز لە خواردنەوە دەهێنیت؟ 
ئەگەر راهاتوو بیت یان راهاتووش نەبیت لەسەر خواردنەوەی ئەلكهول، دەتوانیت هەر ئەمڕۆ چەند هەنگاوێك بگریتە بەر بۆ وازهێنان لە خواردنەوە. لەوانەیە یەكەم هەنگاوت بینینی دكتۆر بێت، یان بە ورەی بەهێز دیاركردنی بەروارێك بۆ وازهێنان. هەندێك كەس دەتوانن وازی لێ بێنن، بەڵام هەندێكی تر پێویستیان بە یارمەتی پزیشكییەوە دەبێت بۆ كۆنترۆڵكردنی نیشانەكانی وازهێنان. ئەگەر هەست دەكەیت كە راهاتوویت لەسەر ئەلكهول یان ناتوانیت كە ژیانی رۆژانەت بەبێ خواردنەوە بەسەر بەریت، دەبێ ئاگاداری دكتۆر بكەیتەوە چونكە لەوانەیە كە بۆ وازهێنان لە ئەلكهول پێویستیت بە چاودێری پزیشكی بێت. لەوانەیە دكتۆر هەندێك دەرمانت بداتێ بۆ وازهێنان بە سەلامەتی، لەوانەشە كە پاشان پێویستیت بە دەرمانی دیكە هەبێت. بەهەرحاڵ، وازهێنان لە خواردنەوە لەژێر چاودێری دكتۆر سەلامەتترە. ئەمەت هەمیشە لەیاد بێت كە بە وازهێنان لە خواردنەوەی ئەلكهول، ئەگەری گرفتە تەندروستییەكانت كەم دەكەیتەوە لە سەروویانەوە مۆمبوونی جگەر Liver Cirrhosis كە هۆكارێكە بۆ مردنی راخاتووان لەسەر خواردنەوەی ئەلكهول.
Gulan media

لهسهر هێڵ نییه









دهستت خۆش بێت ههر بژی سهرکهوتو بیت

لهسهر هێڵ نییه