.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بۆ رێگه‌گرتن له‌كڕینی ریكاردۆ كاكا له‌لایه‌ن یانه‌كانی تره‌وه، بڕی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌م یاریكه‌ره‌ی به‌یه‌ك ملیار یۆرۆ خه‌مڵاندووه.
ئاژانسه‌كان: رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بڵاویكردووه‌ته‌وه ریكاردۆ كاكای به‌رازیلی كه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌بڕی 65 ملیۆن یۆرۆ له‌یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی كڕی، له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه له‌لیستی گرانترین یاریكه‌رانی جیهاندان، بڕی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان یه‌ك ملیار یۆرۆیه، كه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌مه‌به‌ستی هێشتنه‌وه‌یان له‌یانه‌كه‌یدا‌و رێگه گرتن له‌یانه‌كانی تر به‌تایبه‌ت شێخه‌كانی نه‌وتی عه‌ره‌ب، ئه‌م نرخه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م دوو یاریكه‌ره داناوه.
رۆژنامه‌ی ناوبراو راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه تیایدا هاتووه كه به‌م پێیه ریكاردۆ كاكا یه‌كسانه به‌پێنج فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگری جۆری (AIRBUS)، یان یه‌كسانه به‌بودجه‌ی سێ وه‌زاره‌تی حكومی ئیسپانیا، هه‌روه‌ها یه‌كسانه به‌ده كه‌شتی ده‌ریایی. ئه‌مه له‌كاتێكدا كه گرانترین هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ست له‌ئیسپانیا پێشتر 180 ملیۆن یۆرۆ بوو، كه ئه‌ویش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ره‌ئول گۆنزالیسی هێرشبه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده. تائێستا ریاڵ مه‌درید بڕی 220 ملیۆن یۆرۆی له‌كڕینی چه‌ند یاریكه‌رێكدا به‌خه‌رجداوه‌و له‌هه‌وڵدانیشدایه بۆ كڕینی فرانك ریبێری یاریكه‌ری فه‌ڕه‌نسی یانه‌ی بایرن میونخ، به‌ڵام یانه‌كه هه‌وڵده‌دات هه‌ندێك له‌یاریكه‌ره‌كانی بفرۆشێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه تائێستا به‌خه‌رجیداوه
ئاوێنه سپۆرت
_______________________


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
